ژیانی ڕۆناڵدۆ لە 30 وێنەدا

خەندان سپۆرت-

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی ڕۆژی پێنج شەممە 5 / 2 / 2015 ئاهەنگی ڕۆژی لەدایک بوونی گێڕاو تەمەنی بووە ٣٠ ساڵ.

لەئێستادا موشەکەکەی مادێرا هیچ هێمایەکی بەساڵا چوونی دەرنەخستووەو هەمیشە باشترین ئاستی خۆی پێشکەش دەکات و مانگی ڕابردوو وەکو باشترین یاریزانی جیهان دەستنیشان کرا.

بەو بۆنەیەوە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکیدا ژیانی وەرزشی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ٣٠ وێنەدا بڵاو کردەوەو تیایدا سەرجەم قۆناغەکانی ژیانی دۆنی خستۆتەڕوو.

-------------

١. هاوینی ساڵی ١٩٩٧ یانەی سپۆرتینگ لشبۆنە چەند بەرپرسێک و 'لیۆنێل پۆنێتس'ی ڕاهێنەری ئەو کاتەی نارد بۆ شاری مادێرا بەمەبەستی چاودێری کردنی ڕۆناڵدۆی تەمەن ١٢ ساڵ و لەکۆتاییدا توانیان بەبڕی ٢٢ هەزار یۆرۆ بیگوازنەوە بۆ لشبۆنە.

Portuguese outfit Sporting Lisbon paid an estimated 22,000 euros to sign Ronaldo


٢. شەش ساڵ دوای ئەوەو لەیاریی کردنەوەی یاریگای خۆسێ ئەلڤالدی یانەی سپۆرتینگ میوانداری مان یونایتدی کردو ڕۆناڵدۆ توانی سەرنجی سێر ئەلێکس فێرگسۆن ڕاکێشێت و بەماوەیەکی کورت بەبڕی ١٢ ملیۆن پاوەند ڕۆناڵدۆی تەمەن ١٨ ساڵیان گواستەوە بۆ ئۆڵد ترافۆرد.

United splashed out £12million on the relatively unknown Ronaldo in 2003 after he impressed in a pre-season friendly against the Red DevilsUnited splashed out £12million on the relatively unknown Ronaldo in 2003 after he impressed in a pre-season friendly against the Red Devils

Portuguese winger Ronaldo, pictured with former team-mate Kleberson, joined United from Sporting Lisbon in August 2003


٣. ساڵی ٢٠٠٤ یەکەم نازناوی خۆی لەگەڵ شەیتانە سورەکان بەدەستهێناو لەیاریی کۆتایی جامی ئینگلتەرا توانی گۆڵێک بەرامبەر میلوال تۆماربکات و بەئەنجامی ٣-٠ یارییەکەیان بردەوە.

Ronaldo, pictured with Ruud van Nistelrooy, scored in Manchester United's 3-0 FA Cup final win against Millwall in May 2004


٤. لەهەمان ساڵدا و لەیاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا هەڵبژاردەی پوروتگال کە میوانداری پاڵەوانیتییەکەی دەکرد بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام بە یۆنان دۆڕا، ئەو شکستە بە یەکێک لە ناخۆشترین ساتەکانی ڕۆناڵدۆ هەژمار دەکرێت.

A tearful Ronaldo is consoled by then Portugal coach Luiz Felipe Scolari after his country lost to Greece in the Euro 2004 final


٥. دوو ساڵ دوای ئەوەو لەمۆندیالی ٢٠٠٦، ڕۆناڵدۆ پێشەنگی وڵاتەکەی کرد بۆ سەرکەوتن بەسەر ئینگلتەرادا و بووە هۆی دەرکردنی واین ڕۆنی هاوڕێی بەکارتی سور لەو یارییەدا، بەڵام لە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕیندا بە فەرەنسا دۆڕان.

Ronaldo winked at Portugal's bench after his then Manchester United team-mate Wayne Rooney was sent off at the 2006 World Cup


٦- لەسەرەتایی وەرزی ٢٠٠٦-٢٠٠٧ی خولی نایابی ئینگلتەرا ڕۆناڵدۆ ڕووبەڕوو هێرشێکی زۆری هاندەرانی ئینگلتەرا بوویەوە بەهۆی ئەوەی لە مۆندیالی ٢٠٠٦ کردی بەرامبەر ڕۆنی، بەڵام ئەمە کاریگەری خراپی لەسەر دروست نەکردوو یەکێک لەباشترین وەرزەکانی خۆی پێشکەشکرد و پێشەنگی مان یونایتدی کرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولەکە بۆ یەکەم جار لەدوای ساڵی ٢٠٠٣-وە.

Ronaldo, pictured scoring a late winner against Fulham at Craven Cottage, won his first Premier League title during the 2006-07 season


٧. لەوەرزی ٢٠٠٧-٢٠٠٨ ڕۆناڵدۆ خۆی وەکو یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان ناساند بەتۆمارکردنی ٤٢ گۆڵ لەو وەرزەدا بۆ جاری دووەم لەسەریەک نازناوی پرێمەرلیگی بۆ مان یونایتد بەدەستهێنا.

Manchester United's three-pronged attack of Ronaldo, Rooney and Carlos Tevez helped Sir Alex Ferguson's side retain the league title


٨. هەر لەو وەرزەدا لێدانی ڕاستەوخۆ بووە ناونیشانی ڕۆناڵدۆ و توانی یەکێک لەجوانترین گۆڵەکان بەرامبەر یانەی پورتسمۆس تۆماربکات.

Ronaldo is congratulated by Rooney and Michael Carrick after scoring a remarkable free-kick past David James


٩. بەرزبوونەوە بۆ لێدانە وەستاوەکان بووە خاڵێکی تری بەهێزی ڕۆناڵدۆ و چەندین گۆڵی لەو جۆرەی تۆمارکرد و لەگرنگ ترینیان لەیارییەکەی ڕۆما بوو لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و تیایدا مان یونایتد بە ئەنجامی ٢-٠ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

The Portuguese attacker leaped above Roma's defence to add to his impressive tally of Champions League goals


١٠. دوای سەرکەوتن بەسەر بەرشلۆنەدا لە قۆناغی پێش کۆتایی، ڕۆناڵدۆ توانی لە یاریی کۆتاییدا بەرامبەر یانەی چێلسی گۆڵێک تۆماربکات و دواتر لەلێدانە یەکلا کەرەوەکاندا سەرکەوتوو نەبوو لە تۆڕ هەژاندندا، بەڵام بەهەر حاڵ بەخت یاوەری هاوڕێکانی دۆن بوو و جامی چامپیۆنزلیگیان بەرزکردەوە.

Ronaldo kisses the Champions League trophy after his Manchester United team-mates saved his blushes by winning the penalty shootout


١١. لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٠٩ ڕۆناڵدۆ یەکەم خەڵاتی جیهانی بەدەستهێنا و بە باشترین یاریزانی ساڵ دەستنیشانکراو پێش فێرناندۆ تۆرێس و لیۆنێل میسی کەوت.

Ronaldo beat off competition from Lionel Messi and Fernando Torres to win the FIFA World Player of the Year award in January 2009


١٢. لەوەرزی داهاتوودا مان یونایتد نەیتوانی بۆ جاری دووەم لەسەریەک سەرکەوتنەکانی دوبارە بکاتەوە، بەڵام ڕۆناڵدۆ بەردەوام بوو لەپێشکەشکردنی ئاستی بەرز و یەکێک لەجوانترین گۆڵەکانی خۆی لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یانەی ئەرسیناڵ بە لێدانی ڕاستەوخۆ لەدوری ٤٠ یاردەوە تۆمارکرد.

Ronaldo celebrates scoring a long-range free-kick against Arsenal to help his side reach their second successive Champions League final


١٣. لە هاوینی ساڵی ٢٠٠٩ ڕۆناڵدۆ بووە گرانترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ و بەبڕی ٨٠ ملیۆن پاوەند لە مان یونایتدەوە ڕوویکرد ڕیال مەدرید.

Ronaldo became the world's most expensive player when Real Madrid splashed out £80m on the Manchester United forward


١٤. ڕۆناڵدۆ بووە یەکەم یاریزان لەمێژوودا یانەی ڕیال مەدرید-دا یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ پڕ بکات.

Real Madrid fans turned up in their thousands to welcome Ronaldo to the Santiago Bernabeu following his move to the La Liga giants


١٥. هەر لەسەرەتاوە ڕۆناڵدۆ توانی ئاستێکی بەرز لەخولی ئیسپانی پێشکەش بکات و لەمانگی نۆی ساڵی ٢٠٠٩ یەکێکی لەجوانترین گۆڵەکانی ئەو وەرزەی بەرامبەر یانەی ڤیاڕیال تۆمارکرد، کاتێک لە ناوەڕاستی یاریگاوە تۆپەکەی بردو دواتر بە لێدانێکی بەهێز تۆڕەکەی هەژاند.

Ronaldo, pictured scoring against Villarreal in September 2009, hit the ground running at his new side


١٦. لەمانگی دووی ساڵی ٢٠١٠ جارێکیتر یانەی ڤیاڕیال بووە قوربانی دەستی موشەکەکەی مادێراو پێشەنگی ڕیالی کرد بۆ سەرکەوتن بە ئەنجامی ٦-٢ و تیایدا لێدانێکی ڕاستەوخۆی بەهێزی تۆمارکرد.

Ronaldo celebrates his goal against Villarreal in February 2010 by paying tribute to victims of flooding in his hometown of Madeira


١٧. دوای دەرکردنی مانوێل پێلێگرینی و هێنانی خۆسێ مۆرینهۆ، ڕۆناڵدۆ توانی یەکەم نازناوی خۆی لەگەڵ شاهانەکان بەدەست بێنێت و لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا تەنها گۆڵی یارییەکەی بەرامبەر بەرشلۆنە تۆمارکردو جامەکەی بەرزکردەوە.

Ronaldo scored at the Mestalla to ensure Real Madrid defeated rivals Barcelona to win the Copa del Rey in April 2011


١٨. لەسەرەتایی وەرزی ٢٠١٠-٢٠١١ ڕەئول گۆنزالێزی ئەفسانەی لۆس بلانکۆس یانەکەی جێهێشت و ڕۆناڵدۆ ژمارە ٧ ی وەرگرت.

Ronaldo was handed the No 7 shirt following the departure of Real Madrid legend Raul


١٩. وەرزی ٢٠١١-٢٠١٢ ڕۆناڵدۆ یەکەم نازناوی خولی ئیسپانی لەگەڵ ڕیال بەدەستهێناو لەو وەرزدا ٤٦ گۆڵی تۆمارکرد، هەرچەندە نەیوانی ببێتەوە گۆڵکاری خولەکە، بەڵام گۆڵەکەی بەرامبەر یانەی ڕایۆ ڤایکانۆ بە جوانترین گۆڵی ساڵ هەژمارکرا.

Ronaldo is known for scoring exquisite goals with his strike against Rayo Vallecano falling in that category


٢٠. ساڵی ٢٠١٢ ڕۆناڵدۆ ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی بۆ خۆی تۆمارکردو بووە یەکەم یاریزان لە شەش کلاسیکۆ لەسەر یەک گۆڵ تۆماربکات کاتێک بە ئەنجامی ٢-٢ لەگەڵ بەرشلۆنە یەکسان بوون.

Ronaldo scored in his sixth consecutive El Clasico by firing a brace against rivals Barcelona


٢١. دوای بەدەستهێنانی دوو نازناو لە دوو وەرزی یەکەمی مۆرینهۆدا، ڕۆناڵدۆ و شاهەنەکان هەرگیز نەگەیشتن بە ئامانجە گەورەکە کە بەدەستهێنانی جامی دەیەمی چامپیۆنزلیگ بوو، بەڵام دۆن ساڵی ٢٠١٣ لەگەڕانەوەیدا بۆ یاریگای ئۆڵد ترافۆرد گۆڵێکی بەرامبەر یانەی پێشووی مان یونایتد تۆمارکرد و پێشەنگی تیپەکەی کرد بۆ گەیشتن بە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

Ronaldo refused to celebrate in front of Manchester United supporters after scoring against his old side in the Champions League


٢٢. لەیارییەکی یەکلا کەرەوەدا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠١٤، ڕۆناڵدۆ بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش پێشەنگی پورتوگالییەکانی کردو لەدوو یاریدا بەرامبەر هەڵبژارەی سوید چوار گۆڵی تۆمارکردو وڵاتەکەی گەیاندە مۆندیالی ٢٠١٤.

Portugal qualified for the 2014 World Cup finals as Ronaldo's side defeated Zlatan Ibrahimovic's Sweden in the playoffs


٢٣. ئەو گۆڵانە وای لە ڕۆناڵدۆ کرد ببێتە ئەفسانەیەکی بێ وێنە لەمێژووی پورتوگالییەکاندا و هاوکات بووە هۆکارێکی سەرەکی بۆ بەدەستهێنانی بالۆن دۆری ساڵی ٢٠١٣.

Ronaldo, pictured with his son Cristiano Ronaldo Jnr, UEFA president Michel Platini and Pele, won the Ballon d'Or in January 2014


٢٤. هەر کاتێک پێت وابێت ڕۆناڵدۆ سەرجەم جوڵە هونەرییەکانی ئەنجام داوە، بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو شتی نوێ پێشکەش دەکات، وەکو ئەو گۆڵەی بەرامبەر یانەی ڤالێنسیا کرد و دواتر بە جوانترین گۆڵی ساڵ دەستنیشانکرا.

Ronaldo scored what has been described as a 'mule kick' against Valencia in May 2014


٢٥. ساڵی ٢٠١٤ ڕۆناڵدۆ هەردوو خەڵاتە زێڕینەکەی بۆ خۆی برد، تۆپی زێڕین و پێڵاوی زێڕین وەکو گۆڵکاری جیهان بە هاوبەشی لەگەڵ لویس سوارێز.

Ronaldo has a vast collection of Golden Shoes thanks to his outstanding goalscoring record


٢٦. گرنگ ترین گۆڵەکانی ڕۆناڵدۆ ئەو گۆڵانەن کە یارمەتی ڕیال مەدریدیان دا بۆ بەدەستهێنانی جامی ١٠یەم، لەنێوانیاندا دوو گۆڵ بوو بەرامبەر یانەی شالکە و یارمەتی ڕیالدا بۆ سەرکەوتنێکی گەورە بە ئەنجامی ٩-٢ لە دوو یارییدا.

Ronaldo, pictured with Gareth Bale, starred in Real Madrid's emphatic 9-2 aggregate win against Schalke


٢٧. دوای بردنەوە لە یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لە قۆناغی چارەکی کۆتایی، لە یاریی پێش کۆتاییدا شاهانەکان توانیان تۆڵە لە بایرن میونیخ بکەنەوەو بە ئەنجامی ٧-٠ یارییەکەیان بردەوەو تیایدا ڕۆناڵدۆ ژمارەی پێوانەیی گۆڵکاری خولەکی شکاند بە ١٥ گۆڵ.

Real Madrid set up a Champions League final date with neighbours Atletico Madrid by defeating Bayern Munich


٢٨. هەمان ئەو یاریگایەی کە تیایدا ساڵی ٢٠٠٤ لەگەڵ وڵاتەکەی نەیتوانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەدەست بێنێت، ئەم جارە ڕۆناڵدۆ لە ناو جەرگەی لشبۆنەوە جامی ١٠یەم و خەونی دێرینی مەدریدییەکانی بەدی هێنا.




٢٩. لەم وەرزەدا ڕۆناڵدۆ بەردەوامە لە نیشاندانی ئاستە سەرسوڕهێنەرەکەی و تا ئێستا ٢٨ گۆڵی لە خولی ئیسپانی تۆمارکردووە، لەنێوانیاندا و لەدوو یاریی یەک لەدوای یەکدا بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ و ئێلچی حەوت گۆڵی تۆمارکردووە.

Ronaldo holds up a match ball after scoring four goals against Elche during a La Liga clash in September 2014


٣٠. لە مانگی یەکی ئەمساڵدا ڕۆناڵدۆ بۆ جاری سێیەم خەڵاتی بالۆن دۆری بەدەستهێنا و فشارەکانی بۆ سەر لیۆ میسی هاوپیشەی زیاتر کرد بۆ گەیشتن بە ژمارە ئەفسوناوییەکەی کە چوار خەڵاتە.

Ronaldo shouted out 'siiiiiiiii' after winning his third Ballon d'Or title by beating rival Messi to the prestigious award





ئه‌م بابه‌ته 35134 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن


زۆرترین خوێندراو