چیرۆکی موسڵمانبوونی ئەستێرەیەکی یاریی ڕەگبی

خەندان سپۆرت-

سۆنی بیلی ویلیامز، ئەستێرەی یاریی رەگبی و بۆکسێنەری نیوزلەندی، ساڵی 2008 کاتێک یاریی بۆ یانەی تۆلانی فەرەنسی دەکرد ئیسلام بوونی خۆی ڕاگەیاند.

لەنوێترین چاوپێکەوتنیدا کە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، ویلیامز نهێنی ئیسلام بوونی و کاریگەییەکانی ئەو ئاینە لەسەر ژیانی ئاشکرادەکات و خەون بەوەوە دەبینێت لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی 2016 لە بەرازیل، نوێنەرایەتی وڵاتەکەی بکات.

ویلیامز ساڵی 2015 پێشەنگی نیوزلەندای کرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی جامی جیهانی و دوای کۆتایی هاتنی پاڵەوانێتییەکە، مەدالیاکەی خۆی پێشکەش منداڵێک کرد کە هاتبووە نێو یاریگاکەوە.

Williams gives his medal to a young All Blacks fan after his second World Cup win at Twickenham last year
ویلیامز دوای بەدەستهێنانی جامی جیهانی مەدالیاکەی خۆی بەخشییە منداڵێک.

ئەو ئەستێرەیە لەسەرەتایی وتەکانیدا باسی ژیانی خۆی کرد و دەڵێت: "من لە ماڵێکدا لەدایک بووم لە شاخی ئەبۆت، خانوویەکی دوو ژووریمان هەبوو و من و براکەم و دوو خشکەکەم لە ژوورەکاندا دەخەوتین و دایک و باوکیشم لە هۆڵەکە، هەموو خزمەکانم لەو ناوچەیەدا دەژیان و ئامۆز گەورەکەم 'ئیکا' کە زووزوو زیدانی دەکرا و ئازاد دەبوو، سەرپەرشتی دەکردین".

دەشڵێت: "وەکو زۆربەی خەڵکی ناوچەکە، ئێمە خێزانێکی مەسیحی بووین، بەڵام من هەمیشە لەگەڵ شەڕێکی دەرونیدا بووم لە ناخی خۆمدا، کاتێک لە تەمەنی 15 ساڵیدا چووم بۆ ئوستورالیا، زۆر شت فێربووم لەسەر ئیسلام، دواتر بووم بە موسڵمانێکی ڕاستەقینە، ئەم ئاینە وای لێکردم ببم بەم پیاوەی ئەمڕۆ و یارمەتیدام هەموو ئەو شتانە بەدەست بێنم کە لەژیانمدا بەدەستم هێناوە".

لەبەشێکی تری وتەکانیدا، ویلیامزی تەمەن 30 ساڵ ئاشکرایکردووە کە پێش ئەوەی بچێتە ژیانی پیشەگەرییەوە، کرێکار بووەو هەموو خەونی ئەوە بووە خانویەکی باش بۆ خێزانەکەی بکڕێت.

The New Zealander side-steps a defender during his spell with French giants Toulon back in May 2010
ویلیامز بە درێسی یانەی تۆلانەوە لە فەرەنسا.

لەو بارەیەوە دەڵێت: "هەرچەندە خەونەکەم دواکەوت، بەڵام سوپاس بۆ خوا توانیم خانویەک بۆ دایکم بکڕم، کاتێک یارییم بۆ تۆلان دەکرد خەڵکی پێیان وابوو ژیانێکی زۆر خۆشم هەیە، بەڵام ئەو کەسەی منی بردەوە ئەو یانەیەوە منی خستە بازرگانییەکی زۆر خراپەوەو پێویست بوو لەسەرم 400 هەزار دۆلار بدەم بۆ ئەوەی ئەو گرێبەستە هەڵبوەشێنمەوە".

لەسەر کاریگەری ئیسلامیش لەسەر ژیانی وەرزشی خۆی ڕوونیکردووتەوە: "کاتێک بە گەنجی چووم بۆ ئوستورالیا، هەرگیز خەونم بەوەوە نەبینیوە بگەم بەم ئاستەی ئەمڕۆ پێی گەیشتووم، من کەسێکی زۆر گەمژە بووم ئەو کاتەو شتی زۆر خراپم دەکرد، بەڵام هەمیشە (اللە)م لەگەڵ بوو و لەو ژیانە ڕزگاریکردم".



دەشڵێت: "من کوڕی سەرشەقامەکان بووم، بەردەوام دەمخواردەوەو سەردانی یانە شەوانەکانم دەکرد و بەسەرخۆشی خەبەرم دەبوویەوە، من بە مەسیحی گەورە بووم، بەڵام ئیسلام ڕێگەی ژیانە، خۆشترین کاتەکانی ژیانم ئەو کاتانەیە کە نوێژ دەکەم، کاتێکیش لە گەشتدا دەبم، نوێژەکانی نیوەڕۆ و ئێوارە بەیەکەوە دەکەم و مەغریب و عیشاش بەیەکەوە، ئەمەش لە ئیسلامدا شتێکی ڕێگە پێدراوە".

"چۆن دەکرێت مرۆڤ 25 خولەک لە کاتی خۆی بۆ سوپاسکردنی خودا تەرخان نەکات؟ سەیر بکەن من لەکوێ گەیشتووم بەچی، هەست بە بەرەکەتەکانی خودا دەکەم".

هەڵبژاردەی نیوزلەندا، لەیارییەکانی ئۆڵۆمپیاد-دا بە حەوت یاریزانەوە بەشداری دەکات، خەونی ویلیامزیش نوێنەرایەتی کردنی وڵاتەکەیەتی لەو کێبڕکێیەدا.

لەو بارەیەوە دەڵێت: "خوشکەکەم بانگێشتی تیپی حەوت کەسی کراوە بۆ ئۆڵۆمپیاد، بۆیە ئەگەر منیش بانگێشت بکرێم بۆ تیپی کوڕان ئەوا شتێکی زۆر خۆش دەبێت بۆ خێزانەکەم".

Williams fends off a jab from South African boxer Francois Botha in February 2013

جگە لە یاریی ڕەکبی، ویلیامز یاریی بۆکسێنیش دەکات و 'محەمەد عەلی' کە مانگی ڕابردوو کۆچی دوایی کرد، بە پێشەنگی خۆی وەسفی دەکات.

لەکۆتایی وتەکانیشیدا ئەستێرە نیوزلەندییەکە وتی: "محەمەد عەلی و مالکۆلم ئێکس دوو کەسایەتین کە ژیانی منیان گۆڕی، بەتایبەت محەمەد عەلی، ئەو نەک تەنها وەکو بۆکسێنەرێک، بەڵکو لەبەر ئەوەی ئاینی خۆی گۆڕی بۆ ئیسلام  و بە توندی بەرگری لە بیروبڕواکانی خۆی دەکرد".


ئه‌م بابه‌ته 22374 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن


زۆرترین خوێندراو