بەوێنە، مەلەوانێک خەونی منداڵی هێنایە دی

خەندان سپۆرت-


جۆزف ئسکۆلینگ مەلەوانی ٢١ ساڵەی سەنگافوری لەکاتێکدا شەوی ڕابردوو لە پێش مایکڵ فیلیپس ی ئەمریکیەوە توانی مەدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادی ڕیو بباتەوە کە لە ساڵی ٢٠٠٨ کاتێک تەمەنی تەنها ١٣ ساڵ بووە لەگەڵ فیلیپس وێنەی یادگاری گرتووە.

ئەسکۆڵینگ لە کێبڕکێ لەگەڵ فیلیپسدا توانی ١٠٠ مەتر بە ٥٠ چرکە و ٣٩٪ ی چرکە ببڕێت و مەدالیای ئاڵتونی پاڵەوانێتییەکە بۆ خۆی مسۆگەر بکات و ژمارەیەکی پێوانەیی بۆ خۆی تۆمار بکات.


وێنەی ئەسکۆلێنک کاتی میدالیاکەی بەدەستهێنا و لە ساڵی 2008 کە هاندەری فیلیپس بوو

لە دوای ئەسکولینگ ، فلیپس بە ٥١ چرکە و ١٤٪ ی چرکە لەگەڵ دوو مەلەوانی ئەفریقی و مەلەوانێکی مەجەری توانیان پلەی دووەمی پاڵەوانیتەکە بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن.

فیلیپس دوای دۆڕانی بە ئەسکۆڵینگ ڕایگەیاند وەکو ڕێزێک کڵاوەکەی لە سەری لادەبات.

وێنە:




ئه‌م بابه‌ته 2209 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن


زۆرترین خوێندراو