مەحرەز: ناتوانم بەرشلۆنە رەتبکەمەوە

خەندان سپۆرت-

ریاز مەحرەز ئەستێرەی یانەی لیستەرسیتی ئینگلیزی ئاشکرایکرد کە ئەگەر یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بۆندی پێشکەش بکات ئەوا ناتوانێت رەتیبکاتەوە.

لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی فرانس فوتبوڵی فەڕەنسی، مەحرەز باشترین یاریزانی وەرزی ڕابردوو خولی نایابی ئینگلتەرا وتی: "زۆر قورسە بڵێم نا بۆ بەرشلۆنە".

لەماوەی ڕابردوودا ڕۆژنامەکانی ئینگلتەرا و ئیسپانیا ئاشکرایانکردبوو، یانەی بەرشلۆنە دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینەدا ریاز مەحرەز بهێنیتە یانەکەیەوە.

مەحرەز ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی دەستپێکردنی یاریی دۆستانەی نێوان لیستەر و بەرشلۆنە، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتین و بلوگرانا پیرۆزبایی ئەوەی لێکردووم کە بوومە باشترین یاریزانی وەرزی ڕابردووی خولی نایابی ئینگلتەرا.

دەربارەی ئەوەی ئایە ئەتوانن ئەم وەرزەش پرێمەرلیگ بەدەست بهێنن، مەحرەز ڕایگەیاند، نەخێر ئەم وەرزە خولی نایابی ئینگلتەرا بەدەست ناهێنین، ئێمە وەکوو مان یونایتد و چێڵسی نین.

 


ئه‌م بابه‌ته 3826 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن


زۆرترین خوێندراو