بەڤیدیۆ، بەرازیل نیو دەرزەن گۆڵی لە هندۆراس کرد و خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی ئۆڵۆمپیاد

خەندان سپۆرت-

لەیارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ڕییۆ دی جانیرۆی بەرازیل، لە قۆناغی پێش کۆتایی بۆ یاریی تۆپی پێی پیاوان، هەڵبژاردەی بەرازیل لە نێو هاندەران و یاریگای خۆیدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی هندۆراس بوویەوە.

لەگەڵ دەستپێکردنی تایمی یەکەمدا و تەنها دوای 15 چرکە نێیمار دا سیلڤا گۆڵی یەکەمی بۆ بەرازیل کرد و گابرێل خیسۆس توانی دوو گۆڵی یەک لەدوای یەک لە خولەکەکانی 26 و 35دا بۆ سیلیساو بکات و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

لەتایمی دووەمدا بەرازیلییەکان لە ئاستە باشەکەیان بەردەوامبوون و توانیان لە خولەکەکانی 51 و 79 و 89دا سێ گۆڵی تر لە ڕیگای مارکینیۆس و دۆس سانتۆس و نییمار بە ڵیدانی سزا تۆمار بکەن و یارییەکەش بە ئەنجامی 6-0 لەبەرژەوەندی بەرازیل کۆتاییهات.

بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی بەرازیل خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی و چاوەروانی براوەی یاریی نێوان هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و نەیجیریا دەکات.

ڤیدیۆ:




ئه‌م بابه‌ته 3174 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن


زۆرترین خوێندراو