ئەندرێ گۆمێز لەیەکەم یاریی لا لیگا ناتوانێت بۆ بەرشلۆنە یاریی بکات

خەندان سپۆرت-

ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکرد، ئەندرێ گۆمیزی پورتوگالی و یاریزانی نوێی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لە یەکەم یاریی لا لیگا ناتوانێت بەشداری بکات.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیبۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاماژەی بەوەکرد، گۆمێز یاریزانی پێشووی یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتی زەردەوە لە وەرزی ڕابردوو ناتوانێت لەیەکەم یاریی لە خولی پلە یەکی ئیسپانی یاریی بکات.

جگە لە ئەندرێ گۆمێز هەریەک لە ئەندرێس ئینێستا و جیریمی ماتیۆ بەهۆی پێکانەوە ناتوانن بەشداری لەیەکەم یاریی بەرشلۆنە لە لا لیگا بکەن.

ڕۆژی شەممەی داهاتوو یانەی بەرشلۆنە پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی پلە یەکی ئیسپانی لە ناو یاریگای خۆیدا رووبەڕووی یانەی ڕیاڵ بیتیس دەبێتەوە.



ئه‌م بابه‌ته 2301 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن


زۆرترین خوێندراو