بەفەرمی.. مەحرەز گرێبەستەکەی لەگەڵ لیستەرسیتی نوێ کردەوە

خەندان سپۆرت-

یانەی لیستەرسیتی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی نایابی ئینگلتەرا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، ریاز مەحرەز گرێبەستی نوێ کردەوە و تاکوو ساڵی 2020 لە یانەکەیان دەمێنێتەوە.

ریاز مەحرەز وەرزی ڕابردوو ئاستێکی سەرسورهێنەری لەگەڵ لیستەرسیتی پێشکەش کرد و لەکۆتاییدا توانی خەونی هاندەرانی یانەکەی بهێنێتە دی و بوونە پاڵەوانی پرێمەرلیگ و خەڵاتی باشترین یاریزانی پرێمەلیگی پێ بەخشرا.

لەسەرەتای ئەم وەرزەدا چەندین یانەی گەورە کێبرکێی بەدەستهێنانی مەحرەزیان دەکرد لەسەروو هەموویانەوە یانەی ئارسیناڵ بوو، بەڵام لەکۆتاییدا مەحرەز مانەوەی خۆی لە لیستەر راگەیاند.

یانەی لیستەرسیتی لە سایتی فەرمی خۆی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "لیستەر بە نوێ کردنەوەی گرێبەستی مەحرەز دڵخۆشە، مەحرەز وەرزی ڕابردوو دەوری پاڵەوانێکی بینی کاتێک یانەکەمان پرێمەرلیگی بەدەست هێنا".

"ریاز لە ساڵی 2014 لە یانەی لۆ هاڤەری فەڕەنسییەوە رووی لە یانەکەمان کرد، لە ماوەی ساڵ و نیو یارییکردن لە یانەکەمان بوو بە یاریزانی نێودەوڵەتی، خولی نایابی ئینگلیزی بەدەست هێنا، بووە باشترین یاریزانی وەرزی ڕابردووی پرێمەرلیگ، وەرزی ڕابردوو 17 گۆڵ و 11 گۆڵی دروست کرد و لیستەری کردە پاڵەوانی ئینگلتەرا".




ئه‌م بابه‌ته 5435 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن


زۆرترین خوێندراو