فەرمی.. ماریۆ گۆمێز گەڕایەوە بۆندزلیگا

خەندان سپۆرت-

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەفەرمی ماریۆ گۆمێز هێرشبەری ئەڵمانی بۆ ماوەی سێ ساڵ و بەبڕی حەوت ملیۆن یۆرۆ لە یانەی فیۆرێنتینای ئیتاڵییەوە پەیوەندی بە یانەی وۆلفسبۆرگی ئەڵمانییەوە کرد.

بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی وۆلفسبۆرگ لە سایتی فەرمی یانەکەی وتی: "لەگەڵ ماریۆ گۆمێز بۆندمان کرد، ئەو هێرشبەرێکی نایابە و دەتوانێت ئاستی باش پێشکەش بکات و یارمەتی یانەکەمان بدات".

لەلایەکی ترەوە دیتیر هیکینگ ڕاهێنەری وۆلفسبۆرگ ڕایگەیاند، بەڕای من ماریۆ گۆمێز باشترین هێرشبەری ئەڵمانییەو و ئامارەکانی دەیسلەمنێت، پێم وابێت لەگەڵ یانەکەم دەگونجێت".

پێ دەچێت سبەینێ پێنجشەممە ماریۆ گۆمێز بە ڕۆژنامەکان بناسرێت و ژمارە درێسی 33ی پێ دەدرێت.


ئه‌م بابه‌ته 2575 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن


زۆرترین خوێندراو