بەڤیدیۆ، پۆرتۆ و ڕۆما یەکسانبوون

خەندان سپۆرت-

لەیارییەکانی گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لە یاریی چووندا یانەی پۆرتۆی پورتوگالی لە نێو هاندەران و یاریگای خۆیدا رووبەڕووی یانەی ڕۆمای ئیتاڵی بوویەوە.

لەتایمی یەکەمدا یانەی ڕۆما ئاستێکی باشی پێشکەش کرد و یارییەکەی کۆنترۆڵ کرد، لە خولەکی 21دا فیلیپی ئۆگۆستۆ بەرگریکاری پۆرتۆ بەهەڵە گۆڵی لە خۆیان کرد و ڕۆمای پێشخست، لە خولەکی 41دا ڤێرمایلین بەرگریکاری نوێی ڕۆما بە کارتی سور کرایە دەرەوە.

لەتایمی دووەمدا ڕۆما بە 10 یاریزانەوە یاریی کرد و بەرگری دەکرد، بەڵام لە خولەکی 61دا ئەندرێ سیلڤا بە لێدانی سزا گۆڵی یەکسانبوونی بۆ پۆرتۆ کردەوە و یارییەکە بە ئەنجامی 1-1 کۆتاییهات.

هەفتەی داهاتوو لە یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ یانەی ڕۆما رووبەڕووی یانەی پۆرتۆ دەبێتەوە.

ئەنجامی یارییەکانی تر:

لدۆگریتزی بولگاری 2 - 0 ڤیکتۆریا پلزنی چیکی
سیلتیکی سکۆتلەندی 5 - 2 هیوعل بر سەبع ئیسرائیلی
دۆندالک ئێرلەندی 0 - 1 لیگیا واسۆ پۆڵەندی
ڤیاریاڵی ئیسپانی 1 - 2 مۆناکۆی فەڕەنسی

ڤیدیۆ:

 


ئه‌م بابه‌ته 1179 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن


زۆرترین خوێندراو