بەڤیدیۆ، ئەڵمانیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی بەرازیل خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی ئۆڵۆمپیاد

خەندان سپۆرت-

لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ڕیۆ دی جانیرۆی بەرازیل، لە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین بۆ یاریی تۆپی پێی پیاوان، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا رووبەڕووی هەڵبژاردەی نەیجیریا بوویەوە.

لەتایمی یەکەمدا و لە خولەکی نۆدا لۆکاس کلوسترمان بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا تۆڕی گۆڵی نەیجیریا هەژاند و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

لەتایمی دووەمدا هەردوو هەڵبژاردە ئاستیان لەیەکەوە نزیکبوو بەڵام لە خولەکی 89دا بیترسن گۆڵی دووەمی بۆ ئەڵمانیا کرد و یارییەکە بە ئەنجامی 2-0 لەبەرژەوەندی ئەڵمانیا کۆتاییهات.

بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی ئەڵمانیا خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی و رووبەڕووی هەڵبژاردەی بەرازیلی خاوەن یاریگا دەبێتەوە.

ڤیدیۆ:




ئه‌م بابه‌ته 2492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن


زۆرترین خوێندراو