دوای جه‌ژن و ئه‌وانه‌

دوای جه‌ژن و ئه‌وانه‌ !!!
زاگرۆس نانه‌كه‌لی
وه‌رزشی كوردی له‌ قه‌یرانێكی گه‌وره‌ و زه‌به‌لاح دایه‌ وئه‌وانه‌،ئه‌گه‌ر كار وابرِوات زۆر خراپ ده‌بێت وئه‌وانه‌،چونكه‌ به‌گشتی وبه‌تایبه‌تی وئه‌وانه‌،یانه‌كان تا سه‌رلووتیان هاتووه‌ وئه‌وانه‌، من نازانم كێ سیاسه‌تی وه‌رزش له‌ كوردستان به‌رێوه‌ ده‌بات و ئه‌وانه‌؟

وه‌زراره‌تی وه‌رزش و لاوانی پێشوو نه‌ما وئه‌وانه‌، لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان شه‌ش مانگه‌ عانه‌ی وه‌رنه‌گرتووه‌ وئه‌وانه‌،به‌رێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزش ولاوانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریش قه‌ده‌ر عه‌یامێكه‌ منحه‌ی یانه‌كانی نه‌داوه‌ و ئه‌وانه‌،كار گه‌یشتۆته‌ ئه‌و راده‌یه‌ی وئه‌وانه‌،یانه‌كان ئه‌گه‌ر وه‌كو یانه‌كانی جیهانی بفرۆش رابوایه‌ له‌به‌ر  قه‌رزاری یانه‌كانیان ده‌ فرۆشت وئه‌وانه‌، چونكه‌ قه‌رزای و مانه‌وه‌ی بۆندی كۆنی یاریزان وای لێكردوون تووكی سه‌ریان ببێته‌ قه‌رز و ئه‌وانه‌، هه‌ندێك یانه‌ وئه‌وانه‌ش وه‌زعه‌كه‌ بۆیان شامی شه‌ریف و ئه‌وانه‌،ماوه‌ته‌وه‌ یاریزانه‌كان و بۆند و ئه‌وانه‌،یانه‌كان به‌هۆی قه‌یرانه‌وه‌ به‌ لووعه‌كه‌یان گرتۆته‌وه‌ و ئه‌وانه‌،یاریزانه‌كانیش له‌ چاران وماران ماینه‌وه‌ و ئه‌وانه‌، ئه‌گه‌ر خولی كوردستان به‌جێبێڵن بۆ كوێ بچن یاری بكه‌ن و ئه‌وانه‌،له‌ خولی ئه‌وروپی وئه‌مریكی نابێت،له‌ عێراقیش شه‌رِ و هه‌راو هۆریایه‌ وئه‌وانه‌، بۆندی یاریزانانیش له‌ فه‌ته‌ڵۆس جیاوازه‌،چونكه‌ یاریزانه‌كه‌ ده‌بێت بۆندی بداته‌ یانه‌كه‌!!!.

خۆ ئه‌گه‌ر ریش سپییه‌ك یان وه‌رزشوانێكی دێرین بێنن پێی بڵێن وه‌رزشی كوردی له‌ چ وه‌زعێك دایه‌، له‌وانه‌یه‌ مامه‌ پیره‌ی ریش سپی و وه‌رزشوانه‌ دێرینه‌كه‌ بڵێن و ئه‌وانه‌،كاكه‌ لۆ هه‌نده‌كان كه‌ خۆیان به‌ وه‌زعه‌كه‌ شۆرِ كردۆته‌وه‌ به‌هاره‌ و ته‌رِادانێ ده‌كه‌ن ، لۆ وه‌رزشكار و وه‌رزشكاری خاوه‌ن مێژووش ماڵ وێرانی و  پایزی زه‌ردی خه‌زانه‌، ئێستاش جه‌ژن ته‌واو بوو  ئه‌وانه‌،هیچ نه‌ما، حكومه‌ت قه‌لۆشه‌،یانه‌كان فه‌رامۆشه‌ و یاریزانه‌كانیش مه‌دهۆشه‌ و  وه‌رزشی كوردیش له‌ ئێستادا له‌نێوان بوون  و نه‌بووندایه‌، كار وابرِوات شتێك نامێنێت پێی بڵێن وه‌رزشی كوردی!.
 

نیشانە کردن

زۆرترین خوێندراو