پێکانی میسی لەنێوان هاندەران و میدیاکارانی وەرزشی کوردیدا


دەکرێ بڵێین هەموو ئەستێرەکانی تۆپێ پێ و وەرزشەکانی تر ناخۆشترین سات کە دوچارییان دەبێتەوە پێکانە،جا پێکانەکەش ماوە درێژبێت هەڵبژاردە ویانە وکەسی یاریزان نیگەرانی و دڵەراوکێی زۆری بۆ دروست دەبێت.

دوای پێکانەکەی میسی هەوادارانی دوو یانە رکابەرکە کە بەرشلۆنە و ریال مەردیدە، هەندێکیان دڵگران بوون بە پێکانەکە و هەندێکیش بە پێچەوانە دڵخۆش بوون، ئەمە لە ئیسپانیا رووی نەدا بەڵکو لە کوردستان!،من دەڵێم بینەر یان هاندەر یان لایەنگر تا رادەیەک سەربەستە،بۆیە شەقامی وەرزشی زۆرجاران زۆر بە توندی و دەمارگیری بڕیار دەدات،کە دوای ماوەیەک پەشیمان دەبێـتەوە،چونکە وەرزش لەسەر بنەمای کات بەسەر بردن و خۆشی و تەندروستی و خۆشەویستی هاتۆتە کایەوە،بۆیە دەکرێت خۆ راگر و دان بەخۆمان بنێین  و بەپەلە بڕیار نەدەین لەسەر پێشهات و رووداوەکان و تەنانەت لەسەر قسەی توند و نەشیاو  و دوور لە وەرزشیش.

میسی تووشی پێکان بوو،ئەوی تر نووسی بووی  نوخشە بێت لە کریستیانۆ رۆناڵدۆش تووشی پێکان بێـت!، یەکی تر نووسی بوو میسی چاک نابێتەوە،ئەوی تر نووسی بووی رۆناڵدۆ بە قوربانی میسی بێت! ئەوی تر نووسی بووی میسی مەغۆلە! ئەوی تر نووسی بووی کریستیانۆ وەکو ژنان خۆی مکیاژ دەکات! ئەوی تر و ئەوی تر ووووو!.

ئەمە جگە لە هەندێک کاریکاتێری ناشیاوی دەستکردی خۆمان کە زۆر دوورن لە گیانی وەرزشی وتەنها بۆ گاڵتەجاری بەکار دێت!، بەراستی سەیرە هاندەرانی هەردوو یانە ئاوا دژی یەک نەوەستاون،بەڵام لە لای خۆمان سەنگەر لەیک دەگرن وبەبێ بۆنە!!.

بەڵام گوتمان شەقامی وەرزشی تا رادەیەک ئازادە، بەڵام کارەساتەکە لێرەوە دەست پێدەکات،ئەوانەی بەناوی یاری بردنەوە ودۆڕاندی تیایە و گیانی وەرزشی پێویستە وهاندەر دەبێت رێزی بۆ دابندرێت وهاندەریش یاسا و رێزی خۆی بزانێ و قسەی زلی سەر رۆژنامە وتیڤی و رادیۆییەکان دەکەن،هەندێک لەو بەرێزانەی کە میدیاکاری وەرزشین ئەوان هێرشی راگەیاندنیان دەست پێکردبوو لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان،هەی ئافەرین میدیاکاری وەرزشی کوردی !.

نیشانە کردن

زۆرترین خوێندراو