میدیای وەزرشی كوردی بەرەو بە نێودەوڵەتی بوون

زاگرۆس نانەكەلی

بیرۆكەی دیزاین و دروستكردنی ئەهرامەكان ودیواری چین وباخچەكانی بابل وقەڵای هەولێر وكەركوك بە هەنگاوی یەكەم دەستیانپێكردووە، هەموو سەرەتایەك قوڕسە بەڵام مەحاڵیش نیە،دەڵێن رۆژئاواییەكان لە رۆژهەڵاتیەكان زیرەك ترنین ،بەڵام رۆژئاوای كاتێك یەكیكیان شكست دێنێ هەر هەموویان هەڵدەستێنەوە و سەری دەخەن،بەڵام رۆژهەڵاتیەكان یەكێك سەركەوتن بەدەست بێنێ هەمووان چاڵی بۆ هەڵدەكەنن تا تووشی شكستی بكەن ،بۆیە مرۆڤەژیرەكان گەر نزیك و دەوراوپشت وازی لێبێنن رێگای سەركەوتنەكانی خۆی دەدۆزێتەوە.

سەرەتای ساڵی 2005 بەهۆی بەشداریكردنی یانە ویایزانەكانی كوردی لەبۆنە نیمچە نێودەوڵەتییەكان! میدیاكارانی وەرزشی كوردی بەشێك بەشداری ویاوەری ئەم بۆنەیان دەكرد،كە بەداخەوە بەهۆی یەكەمجار گەشتكردنیان،هەندێك بۆ وێنەگرتن وگۆرانی وتەپڵ لێدان و هەندێكیانیش سەرۆك شاندەكە بگوتبایە ماست رەشە دەبوایە بڵێن ماست رەشە!،هەندێكی تریش زۆر بەهێمن وتا رادەیەك روماڵی چالاكی وهەواڵ وراپۆرتی پاڵەوانیەتیەكەی دەگواستەوە،لەرێگای ئیمێڵ بۆ رژنامە و گۆڤارەكان،یاخود لەرێگای تەلەفۆن بۆ تیڤی ورادیۆییەكان،هەندێكش بەداخەوە دەبێت خوری جاران بڕێسنەوە وانەی پۆلی یەكەمی سەرەتایی بخوێنتەوە ( تەیارەی واتان دیوە؟) واتە نە سەفەر ونەگەشت و تەنانەت تەیارەی لەئاسمان بینیوە! ئەمە نادادپەروەری تیایە،ئەم دیاردەش كێ بەرپرسە؟ هەموومان و.......!.

ماوەیەكە گەنجێكی كورد لەكەناڵێكی كوردی بەزمانی شیرینی كوردی لەپرێس كۆنفرانس ویاریگاكان پرسیار و روماڵی یارییەكانی ئەوروپا وخولەكان دەكات،من سەرەتاش ووتوومە ئەوەی كەناڵێكی وەرزشی بكاتەوە وئەوەی ببێت بە میدیاكارێكی وەرزشی ئەو رۆژە رۆژی لەدایك بوونمە،بۆیە ئەو گەنجە میدیاكارە وەرزشیە لەسەرەتایی دەست پێكردنی لە بری دەست خۆشی وپیرۆزبایی و رێنمایی بكرێت لە باش وخراپەكانی كە دڵنیام كەم وكوڕی لەرووی تەكنیك وهونەری وكەسێتی هەیەتی ،چونكە كەسمان100% راست نین،ئەم گەنجەكەوتۆتە بەر شاڵاوی قسە زلەكانی بێكار وبێ بەرهەمهكان،كە دەكرا میدیا ومیدیاكارانی وەرزشی كوردی بیر لە نێودەوڵەتی بوون بكەنەوە نەك رەخنەی بێ بنەما...هەی هەزار رەحمەت لەگۆڕت كاوێس ئاغا!.

نیشانە کردن

زۆرترین خوێندراو