وەرزش،نیشتیمان پەروەری و رەگەز پەرستی!

خەندان سپۆرت-

لەمیسر بۆ کوردستان

زاگرۆس نانەکەلی .. میسر

لە نێو فرۆکەبووم، نێوان قاهیرە و شەرم شێخ ،،بەر لە پێشکەشکردنی ژەمێک خواردن،رۆژنامەی وڵاتەکەی خۆی پَشکەشت دەکات،منیش گوتم رۆژنامەیەکی وەرزشیم پێ بدە، گوتی تایبەت بە وەرزش نیمانە،بەڵام رۆژنامەی ئەهڕام لاپەڕەی وەرزشی تیایە،هەرچەندە خاتوونی نێو فرۆکەکە زانیاری لەسەر رۆژنامە وەرزشییەکانی وڵاتەکەی نەبوو، بەهەر حاڵ رۆژنامەکەم وەرگرت و یەکسەر لاپەڕەی وەرزشیم کردەوە نووسرابوو ( فیرۆعنی میسر سەڵاح محەمەد رۆمای لە شکست رزگار کرد)، ئەمە دیدو بۆ چوونی رۆژنامەکە ونیمچە رەگەز پەرستیشی پێوە دیارە، چونکە نموونەیەکی زۆر ئاسان و باشترین پێناسەی تۆپی پێ ئەوەبە بە کۆمەڵە نەک یاری تاکە کەسی !

دەڵێین ئەم رووداوە وامازانی بە سودفەیە، شتێک نیە خۆمانی پێ سەرقاڵ بکەین،بەڵام ئەوەی من مەبەستمە و دەمەوێت باسی بکەم،لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پاڵەوانیەتی تۆپی سەرمێزی عەرەبی کە لە ئێستادا لە وڵاتی میسر بەرێوە دەچێت،دید و بۆ چوون و راو  رای جیاواز پێشکەشکرا، منیش نۆرەم هات و بەرێکم خستە مزگەوت  و ووتم من لەنێو فرۆکە رۆژنامەکانی میسرم  هەمووی خوێندەوە تەنانەت یەک دێریش لەسەر ئەم پاڵەوانیەتییە بڵاونەکراوەتەوە؟ سەرپەرشتیار یەکێتی تۆپی سەرمێزی عەرەبی کە خەڵکی سعودیایە وتی پرسیارێکی لەجێی خۆیەتی با هەموومان ئەم نەخۆشییە درێژ خایەنە چارەسەر بکەین!،میسرییەکان وڵامیان دایەوە ووتیان لەمڕۆە دەست پێکراوە هەواڵەکان بڵاو بکرێتەوە،بەڵام بەگشتی باسیان لە نەخۆشە درێژ خایەنەکە کرد،کە وڵاتی میسر و وڵاتانی عەرەبیش تەنها گرنگی بە تۆپی پێ دەدەن!.

بەڵام هەستم کرد ئەو برادەرانە زۆر بە پرسیارەکەی من قەڵس بوونە و پێیان ناخۆش بووە،منیش پێم گوتن من مەبەستم گرنگی دانە بە پاڵەوانیەتییەکە نەک توانج و تەنەی لێدەم، من بۆ تێکڕای میدیای وەرزشی و گشتی بیندراو بیستراو نووسراو کاردەکەم و بەبێ بەرانبەر بۆ هەموویان رەوانە دەکەم، هەندێکیان تاقەتیان نیە بڵێن سوپاسیش! هەندێکیش هەواڵەکەمیان پێ باشە،بەڵام ناوی منیان لاداوە لە هەواڵەکە!،هەندێکیش ئەسڵەن پێیان باش نییە هەواڵەکەشم دابەزێنێ!، هەندێکیش سوبحانە اللە بێ ئەوەی پەیامنێریان هەبێت لەمە چێتر هەواڵیان بۆ دەنێرێ، بەعزێکیان وابزانم پاڵەوانیەتییەکەش بە کۆتا دێت، مێش میوانی نیە! ئەما بەعزێک ئەشخاس لەبەر هەستی کوردایەتی بە قەراری قەتعی  رەفزی ئەو چالاکیانە دەکات!.



نیشانە کردن

زۆرترین خوێندراو