میدیای وەرزشی مەشێوێنن

خەندان سپۆرت-

زاگرۆس نانەکەلی


دەكرێ بڵێین شەرمە و بەسە بەپێخاوسی وئارەزووی سەقەتی خۆت و قین هەڵگری رۆژهەڵاتیانە و خۆهەڵقوتان لەهەمووشتێك وبێ ئەوەی لێی بزانی وتەنها بۆ ئەوەی بڵێن شت دەزانێ لە هەموو بوارێك بدەیت ، كە من زۆر ئەم دێرە دووبارە دەكەمەوە ئەوانە واهەست دەكەن مەسئولی وەرزشی دەناسن وا هەست دەكەن زۆر شت دەزانن!،واز لە میدیای وەرزشی بێنن مەیشێوێنن.

میدیا،پێناسەی ناوێت،میدیای وەرزشیش بەشێكی گرنگی میدیایە،لەوڵاتانی پێشكەتوو میدیای وەرزشی وەكو كۆلیژی پزیشكی ددان پێنج ساڵ دەخوێنن،لەوڵاتی ئێمەش بە (5) خولەك دەبێتە میدیاكاری وەرزشی و باس لە زانست ومێژووی میدیای وەرزشیش دەكات و رەخنەش دەگرێت وخۆشی بە مەوزوع دەزانێ وزۆرجاران واهەست دەكات خۆی دامەزرێنەری میدیای وەرزشی كوردی وخۆشی بە مەغدور دەزانێ!.

مانگی رەمەزانی پێرۆز و كۆپا ئەمەریكا ویۆرۆی 2016 زۆر گەرم وگوڕە لە تەقسی ئاینی و وەرزشی،هەمومان سەرقاڵین،یەكێك لەوانەی كە بەزمەكەیان گەرموگوڕ كردووە (شرۆڤەكار- شیكەرەوە) ی وەرزشی،ئەوانە كۆمەڵێك خەڵكی وەرزشوانانی دێرین ومیدیاكاری وەرزشین،كەسییان نەیان كوتووە ئێمە میدیاكاری وەرزشی ئەكادیمی و پڕفیشناڵین،جا با واش بڵێن لە كورد ئەوانەن،واتە هەرئەوانەمان هەیە،ئەوەی نیگەرانی كردووم،بەداخەوە چەند كەسێك دەتوانم بڵێم هەر لەخۆمانن بەداخەوە بەبێ موناسەبە هەڵمەتی تیر وتوانج و پەلار و زۆرجاران خۆهەڵكێشان و قسەی نەشیاو لە تۆڕە كۆمەڵاتییەكان دەنووسن،تەنها ئەو بەرێزانە ناویان لەخۆناوە شرۆڤەكاری وەرزشی!،من هەردەم كوتوومە بڵێن دیدمان هەیە،لەمۆندیالی 1994 ئەمەریكا شەرم بوو بە كوردی كۆمێنتاری وەرزشی بكەین،كەچی ئێستا لەشكرێك كۆمێنتاری وەرزشیمان هەیە،زۆرژێك دێت دەبێت كەناڵە لۆكەڵییەكان وناوخۆییەكان داوا شرۆڤەكاران بكەن بۆندییان لەگەڵ مۆربكەن تا تایبەت بەو دەزگایە كاری شرۆڤەكاری وەرزشی بكەن.

بەهەر حاڵ،بابێینە سەر شرۆڤەكاری وەرزشی ،شرۆڤەكاری وەرزشی دەبێت جیاوازی بكەینەوە بۆ دوو بەش،شرۆڤەكاری وەرزشی وەرزشی،كەئەمانە تایبەتن بە وەرزشوان وراهێنەر ودێرینەكان،ئەمانە زیاتر باس لەهونەری تەكنیك وتەكتیك و پێكهاتە و زانستی وەرزشەكە دەكەن،ئەمانە هونەری گشتی وەرزشەكە دەزانن جا هەر وەرزشێك بێت،بەشی دووەم شرۆڤەكاری میدیاكاری وەرزشی،بێگومان سەرەتا لە پێشكەشكاری بەرنامەكە دەست پێ دەكات،ئینجا میوانداری میدیاكاری وەرزشی،ئەم میدیاكارە دەكرێت نیمچە شرۆڤەیەكی زانستی تەكنیك وتكتیك بكات،هەروەها باس لەكەش وكۆنگرەی رۆژنامەوانی و لێدوان و دەرخستنی نەهێنی وخاڵە لاواز وسەركەتووەكان و بەرێوەچوونێكی میدیانەی وەرزشەكە بكات وهەروەها باس لەگرنگی میدیای وەرزشی بكات لەم وەرزشە،كەواتە هەردووكیان شرۆڤەكاری وەرزشین میدیاكارە وەرزشیەكە ووەرزشوانە دێرینەكە،بۆیە دەكرێت ئەوانەی دەیانەوێت بزانن گەڕال ئامێزبن بەدوای راستاڵی زانستی شرۆڤەكاری وەرزشی،با بیربكەنەوە وهیلاك بن وبەدوای ئەو زانستە بكەون،نەك بەپێخواسی و لەخۆیان وهاورێكانیشیان نەشێوێنن،چونكە میدیای وەرزشی زانستی سەردەمە،نەك مەزاجی سەقەت.


نیشانە کردن

زۆرترین خوێندراو