تاکتیکى دۆرتمۆند پەرەپێدانى دەوێت

 لە ماوەى سێ ساڵدا، ژمارەیەک یاریزان یانەى بروسیادۆرتمۆندیان بەجیهێشت، وەک یاریزان (محمد زێدان، نورى شاهین، لۆکاس باریۆس، شینگى کاگاوا)هەموو ئەو یاریزانانە لەهێڵى ناوەندو پێشەوە یاریاندەکرد، کەچى کەم کاریگەریان لەسەر یانەکە دانا، جگە لە یاریزان (شینجى کاگاوا)کە لە هێڵى پێشەوە وەک یارمەتیدەر لەپشتى لیڤاند دۆڤسکیەوە یاریى دەکرد، هەر ئەوەش وایکرد لەماوەى یەک وەرزدا (13) گۆڵ تۆمار بکات و دواتریش هەندێکیان گەڕانەوە بۆ نێو تیپى زەرد.

لە ئێستادا یاریزان (پێرێرا ئۆبامیانگ)لە خولى ئەڵمانى لە (24)یاریدا بەشدارى کردووە، تەنیا (10) گۆڵى تۆمارکردووەو تا ڕادەیەکیش ئەو ژمارە گۆڵەى کردوێتى نیشانەى ئەوەیە تیپەکەى لە ڕیزبەندى خوارەوەبێت. ئەو یاریزانە بە بەراود بە یاریزانى پێشوو لیڤان دۆڤسکى کەم ناردنى یەکلا کەرەوەى بۆ تیپەکەى بووە. ئەگەر بەڕێوەبەرانى یانەى بروسیا دۆرتمۆند تەماشاى ڕکابەرەکەیان بکەن، دەبینن یانەى بایرن میونخ سێ یاریزانى گەورەو دوو گۆڵکارى لە بنکەى سەرى ڕم داناوە، ئەوانیش یاریزانان (پاتریک فیراتیچ، کلاودیۆ پیتزارۆ، لیڤاندۆڤسکى)کە لە هەموو یارییەکدا دووانیان ناچاردەبن لەسەر کورسى یەدەگ بمێننەوە، بەڵام ئامادەن لەکاتى پێویستدا یاریى بکەن. واتا لەسەر ڕاهێنەرى یانەى بروسیا دۆرتمۆند (یۆرگن کلوب) پێویستە، ئەگەر ویستى ڕکابەرى بکات دەبێت کەسێک بۆ پاڵپشتى یاریزان (پێرێرا و ئیمپۆلى) دابنێت، بۆ ئەوەى بتوانێت ئەو یاریزانانە لە یارییەکانى یانەکەدا بەرامبەر بە تیپەکان بەسەر بەستى لە یاریگاکان و بەتایبەتى لە ناوچەى سزادا کۆنتڕۆڵ نەکرێن، تا دەستکراوەبن بۆهەر گورزێکى کەمەرشێکن لە بەرامبەر هاوتاکانیان.

بۆیە پێویستە ڕاهێنەرى ناوهێنراو پەند وەربگرێت لە تیپى یانەى (هۆفنهایم)، کاتێک لە وەرزەى (2008،2009) پلەى یەکەمى خولى ئەڵمانى گرتبوو، لەوکاتەدا بەتەنیا یەک هێرشبەر یاریزان (فیداد ئەبسیڤیتچ)ى یاریى دەکردو ئەویش تووشى پێکانێکى سەختبوو تا کۆتایى وەرزەکە، دواتر تیپەکەى ڕاهێنەر (دیتمار هۆب)گرنگترین یاریزانى تیپەکەى لە کیسچوو، کاتێک جێگرەوەیەکى باشى بۆ ئەو یاریزانە نەبوو، لە هەمانکاتدا ئەو یانەیە خاڵەکانى بەدواى یەکدا لەدەستداو نەیتوانى بگاتەوە ئاست و هێزى ڕاستەقینەى خۆى. لەسەر ئاستى بەرگرى، یانەى دۆرتمۆند ترسى کەمە، بەتایبەتى کە گۆڵچییەکەى (ڕۆمان فایدینفلەر)ى داهێنەرە، مافى ئەوەى هەیە لە تیپى هەڵبژاردەى ئەڵمانیایى مانشافت یارى بکات، ناوبراو ڕەخنەى لە ڕاهێنەرى ئەڵمانیا (یواکم لۆف)گرت، کە ئەو نەى گردۆتەخۆى، لە کاتێکدا ئەو خاوەنى تۆڕێکى پاکترەو خاوەنى سەرژمێرى بەرپەرچ دانەوەى تۆپە لە غەیرى خۆى. یانەى بروسیا دۆرتمۆند چاکترین دووانەى دڵى بەرگرى هەیە لە جیهاندا، ئێستاکە یاریزانان (نورى شاهین، ماتس هۆمیلس). یانەکە هێزى زۆرى هەیە لە ناوەڕاستى مەیداندا، بەبوونى یاریزان و کاپتنى تیپ ( سەبەستیان کیل، هینریک موختاریان، ئالکاى گۆندۆگان)و ترسناک (مارکۆس ڕۆیس) ، جگە لە دووانەى ترسناک ( شیۆرۆ ئیپۆلى و ئۆبامیانگ پێرێرە). لە ڕاستیدا سەرسامم بە یانەى بروسیادۆرتمۆند، ئەویش لەبەر ئەوەیە تیپێکى دڵخۆشکەرو داهێنەرو ڕازیکەرە، بۆتە جێگاى سەرەنجى جیهان و ئەوەش ڕاستیە. لە هەمانکاتدا زۆرێک لە خۆشەویستانى تۆپى پێ ڕوویان لە خولى ئەڵمانى کردووە، وەک چێژوەرگرتن لێى. بەشێوەیەکى گشتى تیپى هەنگوینى دڵخۆشبوون بە بەجێهێنانەکانى دۆرتمۆند و هاوارکردنى (800000) هەزار هاندەر، لە یاریگاى سیگناڵ ئیدۆنا پارک.

ئاهەنگ گێرانى پلیکانەکانى باشوورى بەناوبانگ، هۆى ئەوەبوو یاریى کلاسیکۆى ڕابردووى هەردوو یانە بروسیادۆرتمۆند و بایرن میونخ، ژمارەى پێوانەیى تۆمارکرد لە ژمارەى کەناڵە گواستراوەکان، کە لە (230)کەناڵەوە یاریى ئەو دووانە گوسترایەوە، ئەوەش لەبەر ئەوەى دۆرتمۆند ڕەونەقێکى دروستکرد، تاببێتە هاوتا بۆ یانەى میونخ، کە بەردەوامبوونى هەیە لە کێبڕکێکان و هەموو جۆرە پاڵەوانێتییە جیهانییەکان.


نیشانە کردن

زۆرترین خوێندراو