میسی ڕۆڵی سەرکردەی نیە و کەسێکی گۆشەگیرە

لەوانەیە زۆر قورسبێت دیارکردنی خاڵە لاوازەکانی لیۆنێل میسی یاریزانی براوە بەچوار تۆپی ئاڵتونی. (باشترین یاریزان لە جیھاندا). لەم ساڵانەی دوایەدا بەردەوامبوو لە شکاندنی ژمارەی ڕێژەیی لە گۆڵ تۆمارکردندا، قورسە دۆزینەوەی بوار بۆ باشکردنی بەجێھێنانی ئەو ئەستێرە سەرسورھێنەرە، بەڵام گەر بڕوانین بۆ میسی پێش (4)ساڵ، کاتێک تۆپی یەکەمی ئەڵتونی بردەوە، ھەمووان وتیان: ئەو گەیشتۆتە لوتکەو سەر لەنوێ بەجێھێنانی ناتوانرێ پەرەبسێنێت. ئەو یاریزانە لێدوان و بیركردنه‌وه‌ی ھەمووانی نائومێدکرد بە بەردەوامبوون لە بەدەستھێنانی کارامایی نوێ و پتەوکردنی ئەو کارامایەیی ھەیەتی، کە یارمەتیدا لە بەدەستھێنانی تۆپە ئاڵتونییەکان. ھەروەھا ئەو ڕەخنانەی زۆر بڵاون دەربارەی میسی ئەوەیە: کەسایەتییەکی گۆشەگیره‌و توانای گێڕانی ڕۆڵی سەرکردەی نیە. ئەوەش دەرکەوت لە ژمارەیەک یاریی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین، کە ھەمیشە ھێماو شارای کەپتنی تیپەکەی وەک ھێمای ڕێزلێنان و ئەستێرەی یەکەمی تیپەکە و جیھان لە دەست دەکات، ھیچی تر.

لەکاتێکدا ئەرکی کۆکردنەوەی تیپەکەو پێدانی زانیارییەکان بەجێدەھێڵت بۆ یەکێک لەسەرکردە ڕاستەقینەکان، لەسەرووی ھەموو هاوڕێکانیەوە لە یانەی بەرشەلۆنە (خافێر ماسکەرانۆ)ی بەرگریکاری ڕەق. زۆرێک لە ڕەخنەگران ئەم بارە خراپەی (میسی) ئەگەڕێنەوە بۆ لاینگری توندی ئه‌و بۆ یانەی بەرشەلۆنە، ئەو شارەی لە باوەشی گرت و ئەستێرەیەکی لێدروستکرد بۆ جیھان و ڕیزەکانی تیپی کەتەلۆنیا، وەک زیاتر لە لاینگیری بۆ ھەڵبژاردەی تانگۆی دوو ئەستێرە!. لەگەڵ دووپاتکردنەوەی ئەوەی تەنیا لە لایەنی وەرزشییەوە ئەو خۆشەویستە، ئەوەش بارێکە ئەگۆڕدرێت بەتەواوی ھەستکردنی میسی بە پاڵشتیکردنی لە وڵاتەکەیدا، لە جیاتی ڕەخنەگرتنی ڕوون بە ھەمیشەیی و مانای مانەوەی.

میسی، گیرۆدەی ھێرشی جەماوەری ئەرجەنتین بۆتەوە، ھەڵسەنگاندنی ئاستی لەگەڵ بەرشەلۆنەو ئاستی لەگەڵ ھەڵبژاردەی (تانگۆ) بەبێ ڕەچاوکردنی جیاوازی ئاستی نێوان ھەردوو تیپەکەو ماوەی گونجانی یاریزان لەگەڵ یاریزانانی (بلوگرانە)و (ئیلبیسلیستی)، ھەتا لەسەر ئاستی یاریزانانیش بەوەی (مارتن پالیرمۆ)یاریزانی یانەی بۆکاجۆنیۆرزی پێشوو، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ یەکێک تەلەفزیۆنەکانی ئەمریکادا وتی: میسی” وەک مارادۆنانیە لەلای من، میسی ھۆشمەندی مارادۆنای نیەو تەحەمولی زۆری لەگەڵ تیپەکان نیە.

میسی بەشکاوی بەرامبەر بە یانەی سه‌ڵتافگۆ دەرکەوت، لە یارییەکانی قۆناغی گه‌ڕانه‌وه‌ی لالیگای ئیسپانیا، تەنانەت له‌ زۆرێك له‌ یارییه‌كان ئه‌و نایه‌وێت یاریی بكات، بەپێی ئەوەی ڕۆژنامە ئیسپانییەکان باسیانکردووه‌، ئەم سیفەتە نابێ لەسەرکردەی تیپدا ھەبێت، بەڵکو دەبێت سەرکردەی تیپەکان ھەمیشە باوەشی گەرم و دڵ فراوانیان ھەبێت. ئەلیخاندرۆ سابێلا بەڕێوەبەری پێشووی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەلایەکی دیکە، لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا وتی: میسی کەسێکی زۆر ئارامە و ھەمووانی خۆشدەوێت، ئەو شتانە لەکەداری ناکات، ئەو تەمەنی بچوکەو لەسەرمانە چاوەڕوانبین تا بەتەواوی پێی دەگات، ھەروەھا با وازبێنین بە براوردکردنی بە ئەستێرەی دیاری پێشووی ئەرجەنتین (دیگۆ مارادۆنا)، چونکە ئەو ناوبانگەکەی لە تەمەنێکی درێژی وەرزشیدا بەدەستھێنا.

لە کۆتایدا بۆچوونی من وایە: میسی بەره‌نگاری ده‌یان گرفتی جۆراوجۆر بۆته‌وه‌، كه‌ بەرنگاری ئەو ھەموو شتانە ئاسان نیه‌، بەتایبەتی کە توانی بۆ چەندین جار پێمان بڵێت من باشترین نەمبەر وەنی جیھانم، هه‌روه‌ها بەباشی لەم کاتەدا پارێزگاری لە نازناوەکانی دەکات، توانای ھەیە ببێتە سەرکردەی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین، ئەوەی ئەو دەیەوێت ئێستا متمانەو کاتی زیاترە.




نیشانە کردن

زۆرترین خوێندراو