یۆڤانتۆس ئاوا ده‌ناسین

پارو، ئه‌و ناوه‌ ئاسانه‌ی‌ به‌ده‌می‌ هه‌مووماندا دێت، بۆ ئه‌و تیپانه‌ی‌ به‌ هاوشانی‌ چه‌ند یانه‌ و هه‌ڵبژارده‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ نازانین. پێشتر ده‌سته‌واژه‌كان بۆ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس كه‌متربوون، به‌لاَم له‌گه‌ڵ لاربوونه‌وه‌ی‌ كاڵیشۆ و كۆچی‌ به‌ كۆمه‌ڵی‌ ستاره‌ گه‌وه‌ره‌كان، جیهان گواستیانه‌وه‌ بۆ ئیسپانیا و دروستر بڵێم بۆ لای‌ میسی‌ و ڕۆناڵدۆ. كه‌واته‌، ئه‌مشه‌و به‌ یاریزان و پێوه‌ر ده‌بێت یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید یارییه‌كه‌ له‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس بباته‌وه‌، كه‌چی‌ زۆربه‌مان خاڵین له‌وه‌ی‌ چی‌ له‌ یانه‌ی‌ بیانكۆنێری‌ ڕووده‌دات، یا پێمان وایه‌ ئه‌م تیپه‌ هه‌روا به‌ ئاسانی‌ هاتۆته‌ به‌رده‌می‌ یانه‌ی‌ مێره‌نگی‌؟، ته‌بیعی‌ نه‌خێر، بۆ نه‌خێر؟، چونكه‌ ئێستا ئه‌وه‌ی‌ له‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆسدا گوزه‌رده‌كات هیچی‌ كه‌مترنیه‌ له‌وانه‌ی‌ دیكه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا ڕاهێنه‌ر و یاریزان و تاكتیكی‌ بنه‌ڕه‌تیش به‌دی‌ ده‌كرێت، كه‌ ئه‌وه‌ش مانای‌ گه‌وره‌یی‌ و سه‌قامگیری‌ جیاواز پێشانده‌دات.

لێره‌دا به‌كورتی‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌رتان نه‌ئێشێنم، ده‌چمه‌ سه‌ر كاكڵه‌ی‌ باسه‌كه‌و كه‌مێك ده‌دوێین له‌سه‌ر شێوازی‌ پیرانه‌ی‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس. ڕاهێنه‌ری‌ یانه‌كه‌ ئه‌لێگری‌ به‌ پلانی‌ (4،3،2،1) یاریی‌ ده‌كات، هه‌روه‌ها یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سانه‌ی‌ زۆرترین ئیهتیمام به‌ ناوه‌ندی‌ تیپه‌كه‌ ده‌دات، زۆر به‌ چاكیش ئه‌ركی‌ یاریزانه‌كانی‌ دابه‌شكردووه‌. ژماره‌ زۆری‌ یاریزان له‌ سه‌نته‌ری‌ یاریگاكه‌دا ماهێتی‌ تایبه‌تی‌ بۆ یوڤی‌ هه‌یه‌، كه‌ هه‌میشه‌ چه‌ندین یاریزانی‌ له‌ ناوه‌ند و پشته‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش كێشه‌ بۆ هه‌ڵگری‌ تۆپی‌ تیپی‌ دژ دروستده‌كات. داخستنی‌ ڕووبه‌ر له‌ به‌رده‌م تیپی‌ به‌رانبه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی‌ خێرا یاریزانه‌كانی‌ ناوه‌ند به‌ هاوكاری‌ تێڤێز و مۆراتا هێرشی‌ كوشنده‌و هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ دروست ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ هه‌ردوو یاریزان تێڤیز و پێرێرا یارمه‌تیده‌ری‌ یه‌كن بۆ ئه‌وه‌ی‌ سیگۆشه‌ی‌ هێرش له‌سه‌ر تیپی‌ دژ دروست بكه‌ن.

به‌رگریكارانی‌ یوڤی‌ (بۆنۆچی‌ و بارزاگلی‌ و كیلینی‌) ناسراون به‌ (BBC)، به‌رده‌وام گۆڕینه‌وه‌ له‌ بنكه‌ی‌ یاریاندا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش جۆرێك له‌ تێنه‌گه‌یشتن بۆ یاریزانه‌كانی‌ دژبه‌ر دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌به‌رده‌می‌ ئه‌واندا یاریزانێكی‌ هێمن و ترسناك به‌دی‌ ده‌كرێت، ئه‌ویش ئه‌ندریا پیرلۆیه‌، كه‌ هه‌میشه‌ هێز و ماندوونه‌بونی‌ تیپه‌كه‌یه‌تی‌، به‌ تایبه‌تی‌ له‌كاتی‌ گۆڵنه‌كردنی‌ یانه‌ی‌ یوڤیدا وه‌كو پارسه‌نگێك نزیكترین یاریزانه‌ له‌ هاوڕێكانی‌، هه‌روه‌ها هه‌ردوو یاریزانی‌ لا ته‌نیشتی‌ به‌رگری‌ به‌ هه‌مه‌هانگی‌ ماركیزۆ ڕۆڵی‌ سه‌ره‌كی‌ ده‌بینن له‌ چاودێریكردنی‌ هێڵی‌ پشته‌وه‌ به‌درێژایی‌ ماوه‌ی‌ كۆتایی‌ یارییه‌كه‌. به‌هۆی‌ تیژڕه‌وی‌ یاریزانه‌كانی‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید زۆربه‌ی‌ كات به‌ تۆپی‌ هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ یاریی‌ ده‌كه‌ن، به‌لاَم به‌ بوونی‌ یاریزانێكی‌ وه‌كو كارلۆس تێڤێز ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ قورسبێت له‌مشه‌ودا بۆ یانه‌ی‌ مێره‌نگی‌، چونكه‌ ئه‌و چاكترینه‌ له‌م خوله‌دا كه‌ ده‌توانێت له‌ ناوچه‌ی‌ (18) یارده‌دا گوشار بۆسه‌ر به‌رگریكارانی‌ ڕیاڵ دروست بكات.



نیشانە کردن

زۆرترین خوێندراو