ئه‌نشلۆتى به‌ ته‌ماى چییه‌؟

ئه‌مشه‌و ئه‌نشلۆتى به‌ ته‌ماى چییه‌؟

رِه‌نگه‌ كات له‌وه‌ زیاتر گونجاوتر نه‌بێت (كارلۆ ئه‌نشلۆتی) رِاهێنه‌ری یانه‌ی رِیاڵ مه‌درید پلانی یاریی تیپه‌كه‌ی بگۆرِێت بۆ نه‌خشه‌ی (4،3،3). ده‌مێكه‌ ئه‌و رِاهێنه‌ره‌ بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ به‌ یه‌كجاری ئه‌وه‌ی له‌ پێشوودا (خۆسیه‌ مۆرینهۆ) له‌ یانه‌كه‌دا جێبه‌جێی ده‌كرد، له‌ بنه‌رِه‌ته‌وه‌ بیگۆرِێت.

یانه‌ی مه‌له‌كی و بلوگرانه‌ له‌ ئێستادا خولی ئیسپانیان به‌ته‌واوی قۆرغ كردووه‌، كه‌واته‌ ئێستا، رِیاڵ هه‌نگاوی گه‌وره‌ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌كانی دیكه‌ تێپه‌رِێنێت، به‌ڵام له‌ هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ یانه‌كه‌ له‌ ئێستادا وه‌ك پاڵه‌وانی ئه‌وروپا رِووبه‌رِووی یانه‌ی یۆڤانتۆس ده‌بێته‌وه‌، كه‌ پێم وایه‌: یارییه‌كى ئاسان نیه‌ بۆ یانه‌كه‌ و رِاهێنه‌ری تیپه‌كه‌. جێگای خۆیه‌تی ئه‌نشلۆتی چی دیكه‌ یاریزانه‌كانی به‌وه‌وه‌ ماندونه‌كات تا له‌ بنكه‌یه‌كدا جیا له‌ شوێنی یاریی رِاسته‌قینه‌ی خۆیان رِاهێنانانیان پێبكات و دواجاریش كۆمه‌ڵێك زیان و سوودی یه‌كسانی لێبكه‌وێته‌وه‌، چونكه‌ له‌ یاریی تۆپی پێدا ئه‌وه‌نده‌ی گرنگه‌ تۆ كاره‌كته‌ره‌كان له‌ شوێن خۆى به‌كار بێنى، ئه‌وه‌نده‌ كاتی ئه‌وه‌ت نابێت یاریزانێك بێنی له‌ بنكه‌یه‌كی دیكه‌وه‌ رِاهێنانی پێ‌ بكه‌یت و وه‌كو هێرشكار و یاریده‌ده‌ر ته‌ماشای بكه‌ی. من یانه‌ی یۆڤى زۆر به‌ لاواز نازانم، به‌ڵام پێشم وانیه‌ ئه‌و تیپه‌ بتوانێت هه‌روا به‌ ئاسانى له‌ به‌رده‌م باشترین ئاستێره‌كانی تۆپی پێی جیهانی رِابگرێت، به‌ تایبه‌تی كه‌ له‌م دۆخه‌دا هیچ تیپێك هینده‌ی یانه‌ مه‌دریدییه‌كه‌ ناتوانێت چوارینه‌یه‌كی به‌هێز و ترسناك به‌ رِابه‌رایه‌تی رِۆناڵدۆ بۆسه‌ر تیپی دژ دروست بكات.

بۆ وێنه‌: ئه‌نشلۆتی زۆر به‌ باشی ده‌توانێت هێڵی پێشه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی به‌ سێ‌ یاریزانی وه‌كو (بنزیما و رِۆناڵدۆ و بێڵ) به‌هێز بكات، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی توانای (خیسمس رِۆدریگز و كرۆز و مۆدریج و ئیسكۆ) هه‌مووان ده‌زانین و هه‌میشه‌ ئه‌وانه‌ به‌بێ‌ وه‌ستان ده‌توانن رِوماڵ و گه‌رِانه‌وه‌و به‌ربه‌ستی توند له‌ به‌رامبه‌ر تیپی دژ دروست بكه‌ن. خه‌ونی ئه‌نشلۆتیه‌ رِێچكه‌ی یاریی تیپه‌كه‌ی بگۆرِێت و سه‌ر له‌نوێ‌ خۆی له‌سه‌ر شانۆی پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا ببینێته‌وه‌، به‌ڵام چۆن بینینه‌وه‌یه‌ك. بینینه‌وه‌ك وه‌كو یاریی كۆتایی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای وه‌رزی پێشوونا، به‌ڵكو ئه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌نجامی یارییه‌كانی وه‌كو كۆتایی چامپیۆنزلیگی ساڵی (2008)ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ لێبكات. ئه‌م نوسینه‌ی من له‌خۆیه‌وه‌ له‌دایك نه‌بووه‌، به‌ڵكو شاره‌زایان و نزیكه‌كانی ئه‌نشلۆتی خۆیان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ زۆر ده‌مێكه‌ ئه‌و رِاهێنه‌ره‌ ده‌یه‌وێت ده‌رفه‌تی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی یاریی تیپه‌كه‌ی بگۆرێت و چی دیكه‌ ته‌نیا هێرشكارێك كافی نیه‌ بۆ تیپێك، كه‌ زۆرترین ستاره‌ گه‌وره‌كانی ئێستای جیهانی له‌ ئامێز گرتووه‌. به‌وه‌ی ده‌وترێت و باسكراوه‌ ده‌رفه‌ت له‌مه‌ باشترنیه‌ "كارلۆ" ئامانجه‌كه‌ی به‌ كاروانی بردنه‌وه‌ یه‌ك له‌ دوایی یه‌كه‌كان بگه‌یه‌نێت و ئاسانترین ده‌رفه‌ته‌كانیش قه‌د وه‌كو ئه‌مجاره‌ به‌ده‌ست نایه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌، یانه‌كه‌ له‌ جامی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان زۆر یاریى ئاسانى ئه‌نجامداوه‌، یاریزانه‌كانیش به‌ باشى هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆكراوه‌، به‌ تایبه‌تى ئه‌مشه‌و ده‌رگاكه‌ له‌وه‌ باشتر ناكرێته‌وه‌ به‌ سێ‌ هێرشكار یاریى بكات و له‌ باشترین تیپى ئێستا ئه‌وروپا بباته‌وه‌، كه‌ به‌و پلانه‌ش ئه‌مه‌یكرد، واته‌ ئه‌نشلۆتى به‌ ئامانجى خۆى گه‌یشتووه‌. 

 رِه‌نگه‌ كات له‌وه‌ زیاتر گونجاوتر نه‌بێت (كارلۆ ئه‌نشلۆتی) رِاهێنه‌ری یانه‌ی رِیاڵ مه‌درید پلانی یاریی تیپه‌كه‌ی بگۆرِێت بۆ نه‌خشه‌ی (4،3،3). ده‌مێكه‌ ئه‌و رِاهێنه‌ره‌ بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ به‌ یه‌كجاری ئه‌وه‌ی له‌ پێشوودا (خۆسیه‌ مۆرینهۆ) له‌ یانه‌كه‌دا جێبه‌جێی ده‌كرد، له‌ بنه‌رِه‌ته‌وه‌ بیگۆرِێت. یانه‌ی مه‌له‌كی و بلوگرانه‌ له‌ ئێستادا خولی ئیسپانیان به‌ته‌واوی قۆرغ كردووه‌، كه‌واته‌ ئێستا، رِیاڵ هه‌نگاوی گه‌وره‌ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌كانی دیكه‌ تێپه‌رِێنێت، به‌ڵام له‌ هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ یانه‌كه‌ له‌ ئێستادا وه‌ك پاڵه‌وانی ئه‌وروپا رِووبه‌رِووی یانه‌ی یۆڤانتۆس ده‌بێته‌وه‌، كه‌ پێم وایه‌: یارییه‌كى ئاسان نیه‌ بۆ یانه‌كه‌ و رِاهێنه‌ری تیپه‌كه‌. جێگای خۆیه‌تی ئه‌نشلۆتی چی دیكه‌ یاریزانه‌كانی به‌وه‌وه‌ ماندونه‌كات تا له‌ بنكه‌یه‌كدا جیا له‌ شوێنی یاریی رِاسته‌قینه‌ی خۆیان رِاهێنانانیان پێبكات و دواجاریش كۆمه‌ڵێك زیان و سوودی یه‌كسانی لێبكه‌وێته‌وه‌، چونكه‌ له‌ یاریی تۆپی پێدا ئه‌وه‌نده‌ی گرنگه‌ تۆ كاره‌كته‌ره‌كان له‌ شوێن خۆى به‌كار بێنى، ئه‌وه‌نده‌ كاتی ئه‌وه‌ت نابێت یاریزانێك بێنی له‌ بنكه‌یه‌كی دیكه‌وه‌ رِاهێنانی پێ‌ بكه‌یت و وه‌كو هێرشكار و یاریده‌ده‌ر ته‌ماشای بكه‌ی. من یانه‌ی یۆڤى زۆر به‌ لاواز نازانم، به‌ڵام پێشم وانیه‌ ئه‌و تیپه‌ بتوانێت هه‌روا به‌ ئاسانى له‌ به‌رده‌م باشترین ئاستێره‌كانی تۆپی پێی جیهانی رِابگرێت، به‌ تایبه‌تی كه‌ له‌م دۆخه‌دا هیچ تیپێك هینده‌ی یانه‌ مه‌دریدییه‌كه‌ ناتوانێت چوارینه‌یه‌كی به‌هێز و ترسناك به‌ رِابه‌رایه‌تی رِۆناڵدۆ بۆسه‌ر تیپی دژ دروست بكات.

بۆ وێنه‌: ئه‌نشلۆتی زۆر به‌ باشی ده‌توانێت هێڵی پێشه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی به‌ سێ‌ یاریزانی وه‌كو (بنزیما و رِۆناڵدۆ و بێڵ) به‌هێز بكات، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی توانای (خیسمس رِۆدریگز و كرۆز و مۆدریج و ئیسكۆ) هه‌مووان ده‌زانین و هه‌میشه‌ ئه‌وانه‌ به‌بێ‌ وه‌ستان ده‌توانن رِوماڵ و گه‌رِانه‌وه‌و به‌ربه‌ستی توند له‌ به‌رامبه‌ر تیپی دژ دروست بكه‌ن. خه‌ونی ئه‌نشلۆتیه‌ رِێچكه‌ی یاریی تیپه‌كه‌ی بگۆرِێت و سه‌ر له‌نوێ‌ خۆی له‌سه‌ر شانۆی پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا ببینێته‌وه‌، به‌ڵام چۆن بینینه‌وه‌یه‌ك. بینینه‌وه‌ك وه‌كو یاریی كۆتایی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای وه‌رزی پێشوونا، به‌ڵكو ئه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌نجامی یارییه‌كانی وه‌كو كۆتایی چامپیۆنزلیگی ساڵی (2008)ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ لێبكات. ئه‌م نوسینه‌ی من له‌خۆیه‌وه‌ له‌دایك نه‌بووه‌، به‌ڵكو شاره‌زایان و نزیكه‌كانی ئه‌نشلۆتی خۆیان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ زۆر ده‌مێكه‌ ئه‌و رِاهێنه‌ره‌ ده‌یه‌وێت ده‌رفه‌تی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی یاریی تیپه‌كه‌ی بگۆرێت و چی دیكه‌ ته‌نیا هێرشكارێك كافی نیه‌ بۆ تیپێك، كه‌ زۆرترین ستاره‌ گه‌وره‌كانی ئێستای جیهانی له‌ ئامێز گرتووه‌. به‌وه‌ی ده‌وترێت و باسكراوه‌ ده‌رفه‌ت له‌مه‌ باشترنیه‌ "كارلۆ" ئامانجه‌كه‌ی به‌ كاروانی بردنه‌وه‌ یه‌ك له‌ دوایی یه‌كه‌كان بگه‌یه‌نێت و ئاسانترین ده‌رفه‌ته‌كانیش قه‌د وه‌كو ئه‌مجاره‌ به‌ده‌ست نایه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌، یانه‌كه‌ له‌ جامی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان زۆر یاریى ئاسانى ئه‌نجامداوه‌، یاریزانه‌كانیش به‌ باشى هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆكراوه‌، به‌ تایبه‌تى ئه‌مشه‌و ده‌رگاكه‌ له‌وه‌ باشتر ناكرێته‌وه‌ به‌ سێ‌ هێرشكار یاریى بكات و له‌ باشترین تیپى ئێستا ئه‌وروپا بباته‌وه‌، كه‌ به‌و پلانه‌ش ئه‌مه‌یكرد، واته‌ ئه‌نشلۆتى به‌ ئامانجى خۆى گه‌یشتووه‌. 



نیشانە کردن

زۆرترین خوێندراو