ڕیاڵ و به‌رسا به‌یه‌ك شێوه‌ بوونه‌ پاڵه‌وانی ئه‌وروپا

چه‌ند ڕۆژێكی كه‌مه‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ بۆجاری پێنجه‌م بووه‌ پاڵه‌وانی خولی چامپیۆنس لیگی یانه‌كانی ئه‌وروپا. وه‌رزی ڕابردوو به‌هه‌مان چه‌شن، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ڕكابه‌رو هاو نیشتیمانی وه‌رزی پێشوو ناسناوه‌كه‌ی برده‌وه‌، كه‌ بردنه‌وه‌ی هه‌ردوو نازناوی وڵاتی گاكانی ئیسپانیا له‌ چه‌ند خاڵێكدا له‌یه‌ك ده‌چن. 

به‌ كورتی لێره‌دا من تیشك ده‌خه‌مه‌ سه‌ریان: - وه‌رزی پار كارلۆ ئه‌نشلۆتی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مێره‌نگی سیاسه‌تی به‌نۆره‌ یاریكردنی په‌یڕه‌وكرد، كاتێك كاسیاس له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و دیگۆ لۆپێزیش له‌ خولی ئیسپانی یاریی ده‌كرد. كه‌چی لویس ئینریكی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یش هه‌مان سیاسه‌تی هه‌بوو، له‌ خولی یانه‌ دیاره‌كان تیر شتیگن یاریی ده‌كرد و له‌ لا لیگا به‌ براڤۆ یاریی ده‌كرد.

- وه‌رزی پێشوو یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، له‌ چوارگۆشه‌ی زێڕین له‌ یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی برده‌وه‌ گه‌یشته‌ یاریی كۆتایی، هه‌روه‌ها ئه‌مساڵیش به‌رشه‌لۆنه‌ هه‌مان چه‌شن بوو گه‌یشتنی به‌ یاریی كۆتایی.

- دوو گۆڵی یاریی كۆتایی هه‌ردوو یانه‌كه‌ ڕامۆس و ڕاكیتچ تۆماریانكرد، كه‌ هه‌ردوو یاریزان له‌ پێشدا یاریان بۆ یانه‌ی سیڤیلیاكردووه‌. هه‌روه‌ها دوو گۆڵی دووه‌م سوارێز و بایڵ تۆماریانكرد، له‌ كاتێكدا هه‌ردوو ستار له‌ پێشوودا یاریزانی خولی ئینگلیزی بوون.

- هه‌ردوو ڕاهێنه‌ر ئه‌نشلۆتی و ئینریكی توانیان له‌ وه‌رزی یه‌كه‌مدا، خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان بۆ یانه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.

- هه‌ردوو ڕاهێنه‌ر له‌ ناوه‌ڕاستی خولی ئیسپانی چه‌ندین گۆڕانكاریان ئه‌نجامدا، له‌وانه‌ ئه‌نشلۆتی شوێنی یاریی دی ماریای گۆڕی له‌گه‌ڵ سێ‌ یاریزانی ناوه‌ندی یانه‌كه‌ و شێوازی یاریی تیپه‌كه‌ی گۆڕی بۆ نه‌خشه‌ی (4،3،3)، كه‌ دواتر یانه‌كه‌ی كاستیانۆ توانیان نازناوی ده‌یه‌م ببنه‌وه‌. ئینریكی، له‌ ناوه‌ڕاستی وه‌رزدا شوێنی یاریی كێجه‌كه‌ میسی گۆڕی بۆ یاریزانی لا ته‌نیشتی ڕاست، كه‌ دواتر تیپه‌كه‌ بوونه‌ خاوه‌نی سێ‌ ناسناوی یه‌ك به‌دوای یه‌ك. 

- هه‌ردوو یانه‌، له‌گه‌ڵ دووتیپ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و یۆڤانتۆس یاریانكرد، كه‌ پاشان هه‌ردوو یانه‌كه‌ نازناوی ئه‌سپی ڕه‌شی یه‌كێتی تۆپی ئه‌وروپایان لێنرا. 

كاتێك توانیان به‌چه‌ند یاریزانێكی تێكه‌ڵ و پلانێكی كه‌م هێز بگه‌نه‌ یاریی كۆتایی. - ئه‌تله‌تیكۆ كێبڕكێكاری یانه‌ی ڕیاڵبوو گه‌یشته‌ یاریی كۆتایی و به‌ره‌شه‌ له‌وه‌رزی پار ده‌ركرا، هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی به‌رشه‌ش وایه‌، له‌ كاتێكدا یوڤی چووه‌ یاریی كۆتایی و ڕیاڵ ده‌ركرا.

نیشانە کردن

زۆرترین خوێندراو