تاتا مارتینۆ رِێگاكه‌ ده‌دۆزێته‌وه‌ یان میسى

كه‌مێك ده‌ده‌وێن له‌سه‌ر یاریى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین، له‌ جامى كوپا ئه‌مریكاى ئه‌مساڵ، به‌ تایبه‌تى دواى دوو یارییه‌كه‌ى پێشووى، كه‌ ئه‌نجامیدا . ماوه‌ى زیاتر له‌ (25) ساڵه‌ هه‌ر رِاهێنه‌رێك هاتووه‌ نه‌یتوانیه‌وه‌ له‌ هه‌موو بنكه‌كانى یاریى تیپه‌كه‌دا داهێنان و گرێدان ئه‌نجام بدات، به‌ڵكو به‌ به‌رده‌وامى ئه‌و سه‌رپه‌رشتیارانه‌ كێشه‌ى به‌رده‌وامیان هه‌بووه‌ له‌وه‌ى چۆن بتوانن پێكهاته‌یه‌كى بنه‌ره‌تى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌و مه‌رجه‌ى هه‌موو یاریزانه‌كان وه‌ك یه‌ك گرووپ بجه‌نگن و رِووحى هاریكارى و گرتنه‌وه‌ى جێگاكانى یه‌كتریان هه‌بێت درووست بكه‌ن.

میسى كێشه‌كه‌ نیه‌:
زۆركات دواى یارییه‌كان په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ ئاستى میسى درێژ ده‌كرێت، هه‌رچه‌نده‌ وه‌رزى (2009) توانى له‌گه‌ڵ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ (6) نازناو بباته‌وه‌، كه‌چى له‌ ئێستادا ئاستى به‌رزتر پێشكه‌ش ده‌كات، به‌ڵام رِه‌نگه‌ گۆرِینى شوێنى ئه‌و یاریزانه‌ و له‌سه‌رووى هه‌مویانه‌وه‌ نه‌خشه‌ى یاریى تیپه‌كه‌ جۆرێك له‌ نا هاوسه‌نگى بۆ درووست بكات. بۆنموونه‌: له‌ جامى جیهانى پێشوو ئه‌وه‌نده‌ وه‌ك یاریزانێكى یارمه‌تیده‌ر نمایشه‌كانى ده‌كرد، ئه‌وه‌نده‌ هاریكارى نه‌ده‌كرا. تاتا، له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا ده‌یه‌وێت شێوازى یاریى تیپه‌كه‌ى هه‌مان چه‌شنى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ لێبكات بۆ پلانى (4،3،3)، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رنه‌بێت یاریزانه‌كان بتوانن به‌ تۆپى زه‌مینى یاریى بكه‌ن و رِۆڵى میسى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌ركه‌وێته‌وه‌، هه‌روه‌ها گرنگییه‌كى دیكه‌ له‌وه‌دایه‌، دى ماریا ئاماده‌یه‌ له‌ ناوه‌ندى یاریگا رِۆڵى هه‌بێت به‌وه‌ى له‌ هه‌موو شوێنێكى یاریگاكه‌ تۆپه‌كان بسورِێنێته‌وه‌. به‌ كورتى: ئه‌نجامى یاریى پاره‌گواى ته‌نیا گرفتى یه‌ك یاریزان نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌داى به‌ كۆمه‌ڵى هه‌موو یاریزانه‌كان گرفتى سه‌ره‌كى بوو.

تاتا مارتینۆ، ده‌یه‌وێت هه‌مان چه‌شنى ئیسپانى ساڵى 2008 زیاتر پشت به‌ یاریزانه‌كانى به‌رشه‌لۆنه‌ و ئه‌وانه‌ى له‌ خولى ئیسپانى یاریانكردووه‌ ببه‌ستێت. شتێك هه‌یه‌ نابێت ئه‌وه‌ له‌یاد بكه‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ گه‌رِانه‌وه‌ بۆ شێوازى مه‌ته‌دۆره‌كان پێویستى به‌زۆرێك له‌ یاریزانى ئاماده‌كراو هه‌یه‌، كه‌ به‌س ته‌نیا میسى تواناى ئه‌م باره‌ قورسه‌ى نیه‌، كه‌چى كاتێك ده‌رِوانیته‌ ئه‌گوێرۆ و تێڤێز و له‌ پشته‌وه‌ میسى و دواتر دى ماریا، ئه‌وه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و برِوایه‌ى باشترین پلانێك تیپه‌كه‌ یاریى پێبكات نه‌خشه‌ى (4،3،2،1).

چۆن؟
دى ماریا، كاتێك له‌ ناوه‌ندى یاریگاكه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌ چاكترینه‌ به‌وه‌ى توانایه‌كى باشى هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانێت یاریى تیپه‌كه‌ به‌بوونى خۆى و چوونه‌ پاڵ هێرشكاره‌كان سێ‌ یاریزان له‌ ناوه‌وه‌ى تیپى دژ درووست بكات، ئه‌گه‌ر سه‌یرى هێڵى پشته‌وه‌ى تیپه‌كه‌یش بكه‌ین كه‌س له‌ ماسكرانۆ چاكترنیه‌، تا پارسه‌نگى به‌رگرى و ناوه‌ندى تیپه‌كه‌ رِاگرێت به‌بوونى هاورِێكه‌ى بانیگا. بیناكردنى تیپه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستى میسى كارێكى هه‌ڵه‌یه‌، له‌ كاتێكدا رِاهێنه‌رى پێشوو سابێلا زیره‌ك بوو به‌وه‌ى میسى په‌یوه‌ست نه‌ده‌كرد به‌ هیچ شوێنێكى یاریگاكه‌وه‌، كاتێك به‌ پلانى (4،2،3،1) یاریى ده‌كرد، چونكه‌ ئه‌و یاریزانه‌ پێوستى به‌وه‌نیه‌ له‌ قاڵبێكى دیاریكراودا بمێنێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و هه‌میشه‌ ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو نه‌خشه‌ رِێگاكانى رِاهێنه‌ران. 



نیشانە کردن

زۆرترین خوێندراو