لوتكه‌و میسیه‌كی ڕووخاو

لونێل میسی تاكه‌ ستاری جیهانی تۆپی پێی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ و سه‌ر ئێشه‌یه‌كی به‌رده‌وام بۆ ئه‌رجه‌نتین. میسی، له‌ ساڵی (2005)وه‌ تا ئێستا له‌ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ یاریی ده‌كات، كه‌ به‌ درووستی له‌ سێ‌ جامی جیهانی و به‌مجاره‌وه‌ له‌ كوپا ئه‌مریكایش سێجار و له‌ جامی كیشوه‌ره‌كانیش به‌شدارییه‌ك.

قسه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ تا چه‌ند ئه‌و یاریزانه‌ توانیه‌تی نیو هێنده‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ كاریگه‌ری بۆ تیپه‌كه‌ی هه‌بێت، یاخود ئه‌و هه‌میشه‌ گرێیه‌كی توند و قورسبوو بۆ تیپه‌كه‌ و ڕاهێنه‌رانی ئه‌و وڵاته‌. درووست ئه‌وه‌یه‌، میسی هێنده‌ی پرتوگالییه‌كه‌ی مادیاره‌ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕۆڵی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانی وڵاته‌كه‌ی نه‌بووه‌.

ئاخر هه‌وراز بۆ به‌مجۆره‌ له‌سه‌ر كێچه‌كه‌ قسه‌ ده‌كه‌ی؟
من نا ترسم له‌وه‌ی میسی به‌ ڕووخاو ببینم له‌ تیپی تانگۆ، چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌راوردی میسی و به‌رشه‌ و ڕۆناڵدۆ بكه‌ین، له‌ هه‌ر لایه‌ك كه‌سێكی تایبه‌ت و جیاواز ده‌بینن. بۆ نموونه‌: هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به‌ درێژای كات له‌ هه‌موو بنكه‌كانی یاریگادا یاریزانی باش و پاڵپشتی باش و ڕاهێنه‌ر و تیپێكی ده‌سته‌جه‌معی باش بوونی هه‌بووه‌، به‌ڵام دۆخه‌كه‌ له‌ پرتوگال هه‌میشه‌ جیاوازه‌، به‌وه‌ی هه‌میشه‌ ڕۆناڵدۆ بێ‌ هاریكار و پاڵپشت و تانیایه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ هه‌میشه‌ سه‌یری ڕۆناڵدۆ بكه‌ن به‌ به‌رده‌وامی له‌ لوتكه‌دا یارمه‌تی تیپه‌كه‌ی ده‌دات و به‌ به‌رده‌وامی هاتریكه‌كانی میسی بێزاركردووه‌. 

بۆچوونێك هه‌یه‌ ئه‌ڵێت: میسی ئه‌گه‌ر به‌مشێوازه‌ له‌ لوتكه‌ی یاریی بووایه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ئه‌وه‌ دوورنه‌بوو هاوشێوه‌ی دیگۆ كۆستا بۆ تیپی ئیسپانیا یاریی بكرادایه‌، به‌ڵام مێژووی یاریی ئه‌و بۆ ئه‌رجه‌نتین ماوه‌یه‌كی درێژه‌و ئه‌ویش له‌و كاته‌دا له‌ مانای بیركردنه‌وه‌ و لوتكه‌دا وجودی نه‌بووه‌. ئه‌وه‌ش ڕاستی ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات میسی به‌ ته‌نیا له‌ تیپی تانگۆ كات و یارییه‌كان به‌ڕێده‌كات، كه‌ هه‌میشه‌ به‌ كۆمه‌ڵ و ده‌سته‌ یاریزانی باشی له‌گه‌ڵدایه‌، كه‌چی ئه‌وه‌ی له‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌یكات وه‌كو درووستكاری گۆڵ و گۆڵ و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌رگری تیپه‌كه‌ی و هه‌وڵی تاكه‌كه‌سی و ڕه‌خساندنی هه‌ڵی خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر یاریكاكه‌ و تیپه‌كانی دژ، هیچی له‌ ئه‌رجه‌نتین به‌دی ناكرێت. ئێوه‌ سه‌یری تۆماری به‌شدارییه‌كانی ئه‌و بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌رجه‌نتین به‌ پاڵه‌وانێتی ئه‌مساڵه‌وه‌ له‌ هه‌ژارترین هێرشكاره‌كانی جیهانه‌، كه‌چی ڕۆناڵدۆ هه‌ركات هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ده‌گاته‌ پاڵه‌وانێتییه‌كان هه‌موو به‌ هاتریك و گۆڵه‌كانی ئه‌ون، واته‌ ناوی له‌ هه‌ژماری یه‌كه‌مدا دێت، تا فیفای ناچاركرد ساڵی پار بیكه‌نه‌وه‌ باشترینی جیهان و تۆپه‌كه‌یان پێدایه‌وه‌.

میسی ده‌ردی كوشنده‌ی ئه‌وه‌یه‌ یه‌كێتی تۆپی وڵاته‌كه‌ی تووشی ئیفلیجی كردووه‌، كه‌ جارێكی دیكه‌ پرسیارێك خۆی قووت ده‌كاته‌وه‌ پێمان ده‌ڵێت چۆن؟
به‌ شێوازی هه‌ر ڕاهێنه‌رێك دێت، سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌ركی یه‌كه‌مینی ئه‌وه‌بێت هه‌موو پلانه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی لیۆ دارێژێته‌وه‌، به‌ڵام كاتێك تیپه‌كه‌ ده‌چێته‌ سه‌ر پارچه‌ قوماشه‌ سه‌وزه‌كه‌ لیۆیه‌كی بێ‌ گیان و ون به‌دی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌ختی ئه‌رجه‌نتین له‌وه‌دایه‌ هاریكاره‌كانی دیكه‌ كه‌م و كورت گۆڵ ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌وه‌ش به‌ڕوونی لاوازی بردنه‌وه‌كانی تیپه‌كه‌ ده‌رده‌خات، كه‌ زۆربه‌ی جار ئه‌نجامه‌كه‌ی ته‌نیا گۆڵێكه‌. شه‌وی پێشوو میسی له‌گه‌ڵ خراپترین به‌رگری جیهان یاریكرد، كه‌چی خۆیشی ئه‌وه‌نده‌ی له‌ ته‌ماشا چییه‌كی یاریگاكه‌ ده‌چوو، ئه‌وه‌نده‌ له‌ یاریزانه‌كه‌ی كه‌ته‌لۆنیا نه‌ده‌چوو.

بۆچوونمه‌: میسی ئێستا گرێكوێره‌ی یاریی ئه‌رجه‌نتینه‌ و بۆته‌ مۆته‌كه‌یه‌ك یاریزانه‌كانی هاوڕێشی زۆر به‌ نا ئارامی له‌ گه‌ڵیدا یاریی ده‌كه‌ن و خۆیشی هیچ په‌یوه‌ندی و ته‌نسیقێكی له‌گه‌ڵیاندا نیه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش یاریی پڕ گۆڵ و گۆڕانكاری ڕاهێنه‌ره‌كانی گۆڕیوه‌. ئه‌رجه‌نتین له‌ عه‌هدی پاتیستۆتا و ئۆرتیگا و گایاردۆ و ڤیرۆن له‌ جامی جیهانی ساڵی (98)دا پێنج گۆڵی له‌ جامایكا كرد، كه‌چی شه‌وی پێشوو كوڕه‌كه‌ی بۆینس ئاریس نا، به‌ڵكۆ كه‌ته‌لۆنیا، ته‌نیا یه‌ك سێڵڤی و یاریی ژماره‌ (100)ی به‌ڕێكرد.


نیشانە کردن

زۆرترین خوێندراو