مۆنتێرو ئه‌مجاره‌ ئاشت نابێته‌وه‌

دوای ده‌ركردنی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل له‌ جامی جیهانی ساڵی 2014دا له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا، ئه‌و ونبوو، هه‌روه‌ها گومان هه‌بوو له‌وه‌ی بتوانن جارێكی كه‌ ئاشتی بكه‌نه‌وه‌ و بیهێنه‌وه‌ نێو یاریگا سه‌وزه‌كان. كات زوو تێپه‌ڕی، به‌ڵام به‌ڕازیل و چاوی كامێراكان ده‌یان ویست ئه‌و له‌ سووجێكی یاریگاكه‌دا بدۆزنه‌وه‌، به‌ڵام له‌وه‌ گه‌یشتن شكسته‌كه‌ی سیلیساو به‌رانبه‌ر به‌ مه‌كینه‌كان ئه‌وه‌نده‌ قورس بوو، ڕه‌نگه‌ هه‌روا به‌ ئاسانی نه‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌و كاره‌ی چارێكێك له‌ ته‌مه‌نی بۆ ته‌رخانكردووه‌. هه‌مووان له‌وه‌ گه‌یشتن ده‌بێت چاوه‌ڕوانی زه‌نگێكی توندتر و باشتر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕوا به‌وه‌ بهێنێت بگه‌ڕێته‌وه‌، یاخود خۆی بگات به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی ئێستا سه‌رده‌می پیاوێكی كه‌یه‌، كه‌ تیپی زه‌رد ده‌بات به‌ڕێوه‌.

كلوفیس ئاكۆستا فرناندیز، ناوی ئه‌و پیره‌ پیاوه‌ سمێڵ سپیه‌ زلله‌ی هه‌موو دونیا به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی له‌ یاریگاكانی جامی جیهانی وه‌ ده‌یناسن، ئه‌و له‌ ساڵی (1990)ه‌وه‌ هه‌موو جیهان بۆ بینینی یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل گه‌ڕاوه‌، كه‌ مه‌به‌ستم به‌شداری یارییه‌كانی تیپی به‌ڕازیله‌ له‌ یارییه‌كانی مۆندیال.

پیره‌ پیاوه‌كه‌، له‌دوای جامی جیهانی ساڵی ڕابردوو، تا ئێستا وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ توڕه‌بوونی دۆڕاندنه‌ گه‌وره‌كه‌ی تیپه‌كه‌ی به‌ ئه‌ڵمانیا، له‌ هیچ یارییه‌كی تیپه‌كه‌ی ئاماده‌نه‌بووه‌، كه‌چی به‌ره‌ به‌یانیه‌ك وه‌ك بڵێی متمانه‌ی بۆ گه‌ڕابێته‌وه‌، له‌ یاریی تیپه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆ له‌ جامی كۆپا ئه‌مریكا له‌ یاریگای (جێرمان پیكه‌ر) خۆی و جامه‌ زه‌رده‌كه‌ی باوه‌شی ده‌ركه‌وتنه‌وه‌.

كلوفیس ئاكۆستا فرناندیز, هێنده‌ خۆشه‌ویستی بۆ بینینی یارییه‌كانی تیپه‌كه‌ی هه‌یه‌، دواجار یه‌كێتی تۆپی پێی به‌ڕازیل وه‌ك یاریزانی ژماره‌ (12)ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ دیاریانكرد، كه‌ پاشان له‌ پێگه‌ی یوتوبیش بڵاوكرایه‌وه‌. كلوفیس، له‌ (154) یاریی تیپه‌كه‌ی ئاماده‌بووه‌، هه‌روه‌ها (66) وڵاتیش له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی له‌ یاریگاكاندا ئاماده‌بووه‌. كه‌چی ئه‌مجاره‌ش له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی به‌ڕازیل و هه‌وادار و ته‌نانه‌ت مۆنتێره‌كانی نێو یاریگاكه‌یشی به‌خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵكردبوو، به‌ڵام ئێستا قسه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ دوای ده‌ركردنی سیلیساو ده‌بێت چه‌ندی كه‌ ئه‌و پیره‌ پیاوه‌ ونبێته‌وه‌.



نیشانە کردن

زۆرترین خوێندراو