ئه‌و دوو شكسته‌ی هاوشێوه‌ی یه‌كن به‌ڵام!

دوای كێشمه‌كێش و پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی زۆر، دواجار بارتۆمیوه‌ بووه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌. دۆڕاندنی خوان لاپۆرتا ته‌نیا دۆڕاندن نه‌بوو له‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌، به‌ڵكو شكستێكبوو زیاد له‌ مانایه‌كی به‌خشیه‌ ئه‌و سه‌رۆكه‌ی له‌ ده‌می ئه‌ودا یانه‌كه‌ی جیهانی وه‌كو خۆر داگیركردبوو. ئه‌مجاره‌ لاپۆرتا بانگه‌شه‌كانی جیاواز له‌پێشوو به‌ناوی دووباره‌ بیناكردنه‌وه‌ی یانه‌كه‌ و بۆندی خه‌یاڵی و شتی جیاوازه‌بوو، به‌ڵام ده‌نگده‌رانی یانه‌كه‌ به‌ مانای وشه‌ بێزاری خۆیان بۆ ئه‌و پیاوه‌ دووپاتكرده‌وه‌، دواجاریش ئه‌و شتێكی نوێی بۆ تیپه‌كه‌ پێنه‌بوو.

شكسته‌كه‌ی لاپۆرتا هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ مێژووی دۆڕاندنه‌كه‌ی فلۆرنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، كاتێك له‌ ساڵی (1995)دا دووجار له‌ به‌رانبه‌ر (لۆرێنز سانز) شكستی هێنا، به‌ڵام دواجار بردنه‌وه‌ی پێرێز به‌ هۆكاری لویس فیگۆی پرتوگالی و یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌بوو، كاتێك دووپاتی كرده‌وه‌ به‌ هاتنه‌ سه‌ركاری وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌می یانه‌كه‌، "فیگۆ" له‌ یانه‌ی به‌رشه‌وه‌ ده‌هێنێته‌ یانه‌ی مه‌له‌كی و كردیشی. ئه‌مه‌ش بوومه‌ له‌رزه‌یه‌كی به‌هێزی له‌نێو هانده‌رانی یانه‌ی مێره‌نگیدا درووستكرد، كه‌ پیاوێك بتوانێت جوانترین سێوی باخه‌كانی به‌رشه‌لۆنه‌ بچنێته‌وه‌، هه‌ر ئه‌وه‌شبوو له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی (2000)دا پێرێز زۆرترین ده‌نگه‌كانی ده‌سته‌به‌ركرد، هه‌روه‌ها بووه‌ ئه‌و پیاوه‌ی تا ئێستا له‌سه‌ر پشتی فیگۆ ناوی یه‌كه‌مه‌ له‌ لالیگای ئیسپانیا. 

بۆیه‌ قسه‌یه‌ك هه‌یه‌ دوای شكسته‌كه‌ی لاپۆرتا وه‌كو باو ده‌وترێت، كه‌ ده‌بوو لاپۆرتا كاری له‌سه‌ر بكردایه‌، یاخود هه‌رنه‌بووایه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ی بدایه‌ ده‌نگده‌رانی یانه‌كه‌ی به‌وه‌ دڵشاد بكات تۆڵه‌ی فیگۆ ده‌كاته‌وه‌. له‌ كاتێكدا ده‌بینین یانه‌ی بلوگرانه‌ پێویستی به‌ پڕكردنه‌وه‌ی چه‌ند بنكه‌یه‌كی یاریی هه‌یه‌، كه‌ لاپۆرتا ده‌یتوانی ئه‌وه‌ بكاته‌ ده‌رفه‌ت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ر سه‌كۆكه‌.

چۆن، یاخود ده‌یتوانی چی بكردایه‌؟ 
بۆ وێنه‌: ده‌یتوانی هه‌وڵی ئه‌وه‌بدات سێرجۆ ڕامۆس به‌رێته‌ یانه‌كه‌ی، كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ به‌رگریكاره‌ له‌و كاته‌دا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی هه‌بوو، هه‌روه‌ها یانه‌ی به‌رشه‌یش پێویستی به‌ جێگاكه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌جگه‌ له‌وه‌ی لاپۆرتا دی ماریایی له‌بیركربوو، كه‌ ده‌یتوانی به‌ ئاسانترین شێوه‌یه‌ بیهێنایه‌ته‌ ڕیزی یانه‌كه‌. ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كاسیاس ئاسانترین بژارده‌بوو بۆ لاپۆرتا وه‌كو چه‌كێك به‌كاری بهێنایه‌، به‌ڵام هه‌ندێكجار لێك نزیكی سه‌رۆك یانه‌كان و هاوبه‌شیكردن له‌ بازرگانی ده‌بێته‌ سنوورێك ناتوانی ده‌ست بۆ هه‌موو كارته‌كان ببه‌ی، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی درووشمی یاریزانانی دووانه‌ی كلاسیكۆ بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان پڕ بایه‌خترین مانای هه‌یه‌.


نیشانە کردن

زۆرترین خوێندراو