ئه‌و سێ‌ خاڵه‌ى به‌رشه‌ ده‌ترسێنێت

شه‌وىشەممە یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ یاریى دووه‌مى برده‌وه‌، به‌ تایبه‌تى له‌ گێمى دووه‌م ئه‌دایه‌كى به‌رزیان به‌ ماناى وشه‌ پێشكه‌ش كرد. تیپه‌كه‌ى ئینریكى، پێویسته‌ ئه‌م چه‌ند وشه‌یه‌یان به‌ ئه‌مانه‌ت و رِاستگۆیه‌ بۆ بگوازینه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ (كامینى) گۆڵپارێزى یانه‌ى مه‌له‌گه‌ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ى دواخست، به‌ڵام به‌رگریكار (فێرمایلین) دواجار شه‌ویلكه‌ى شكاند.

نوخته‌ى یه‌كه‌م:
لێره‌دا شتێكى گرنگ ماناى قسه‌ له‌سه‌ر كردنه‌، به‌ڵكو زیاتر ده‌بێت له‌سه‌رى بوه‌ستین، یاخود نابێت رِاهێنه‌ر به‌ گه‌رِانه‌وه‌ بۆ وه‌رزه‌كانى (2012 تا 2014)، بهێڵێت به‌ سه‌ریدا تێپه‌رِێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ زۆرترین تۆپى له‌ ناكاو ده‌كرێته‌ سه‌ر (كلاودیۆ براڤۆ). گرفتى سه‌ره‌كى شه‌وى پێشووى یانه‌ى مه‌له‌گه‌ رِێكخستنى هه‌ل نه‌بوو، به‌ڵكو نا جێگیربوون به‌وه‌ى دواین له‌ مه‌سه‌ى تۆپه‌كان چۆن له‌ تۆرِى گۆڵى دژ توند بكه‌ن، یان گۆرِینه‌وه‌كانیان بۆ یه‌كلا نه‌ده‌كرایه‌وه‌. یاریزانه‌كانى به‌رشه‌، به‌ تایبه‌تى (بۆسكێتس و ئینێستا و رِاكیتچ)، له‌ ناوه‌ندى یاریگادا لاوازبوون گوشار بخه‌نه‌ سه‌ر هه‌ڵگرى تۆپى به‌رانبه‌ر، له‌ بێشكه‌ى یاریى خۆیانه‌دا، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ى ناجێگیرى به‌ دڵى به‌رگرى یانه‌كه‌وه‌ دیاره‌، به‌ تایبه‌تى كه‌مترین چادوێرى هێرشكاره‌كانى تیپى مه‌له‌گه‌ ده‌كرا.

نوخته‌ى دووه‌م:
له‌ گێمى دووه‌م، یاریزانه‌كانى به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ خێراى چه‌ندین هێرشیان درووست كرد، كه‌چى له‌ كه‌مترین كاتدا به‌بێ‌ هیچ ده‌ست كه‌وتێك به‌ شێوه‌یه‌كى شێتانه‌ له‌كیس ده‌چوون. یاریزانه‌كانى بلوگرانه‌، له‌سه‌رى هاموویانه‌وه‌ (لیۆ)، زۆر كه‌م له‌ هێڵى پێشه‌وه‌ ده‌مایه‌وه‌، یاخود زۆركه‌م تواناى ئه‌وه‌یان هه‌بوو به‌بێ‌ تۆپ له‌و ناوچه‌یه‌ خۆیان ون بكه‌ن. گۆڵه‌ كه‌مه‌كانى چه‌ند یاریى پێشووى یانه‌كه‌ باوه‌رِ هێن نین، كه‌ له‌ كاتێكدا وه‌رزى رِابردوو تیپه‌كه‌ زۆرترین گوشاره‌كانى، له‌ لا ته‌نیشتى هێرشه‌وه‌ ده‌كرد سه‌ر به‌رانبه‌ره‌كه‌ى، كه‌چى له‌م چه‌ند یارییه‌دا ئه‌و هێڵانه‌ به‌ ماناى وشه‌ لاوازن.

نوخته‌ى سێیه‌م:
گه‌رِانه‌وه‌ى گرفتى هێرشبه‌رانى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌، چیرۆكێكه‌ كۆتایى نایه‌ت. رِاهێنه‌ر ئینریكى، كێشه‌ى له‌گه‌ڵ نیماردا نیه‌، به‌ڵام ناشتوانێت هه‌ر كاتێك بیه‌وێت له‌ یاریگاكه‌دا بیهێنێته‌وه‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌وه‌ش بۆ خۆى وایكردووه‌ یه‌كێك له‌ شاباڵه‌كانى یاریى یانه‌كه‌ به‌ به‌رده‌وامى له‌ ناوه‌وه‌ى یاریگا گومانى له‌سه‌ر بێت، یاخود نیمار، له‌و جۆره‌ كه‌سانه‌یه‌ له‌كاتى هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ى كێشه‌ بۆ نێو ستافى یه‌ده‌گ نشینه‌كان درووست ده‌كات. به‌ هه‌رحاڵ، ئه‌وه‌ى باسكرا جۆرێكه‌ له‌ نا هه‌وسه‌نگى یاریى یانه‌ى بلوگرانه‌، هه‌روه‌ها به‌ ئاستى یاریى تیپه‌كه‌یشه‌وه‌ دیاره‌، رِه‌نگه‌ له‌م جۆره‌ یاریانه‌ ئه‌و گرفتانه‌ى به‌ رِوونى دیار نه‌بن، به‌ڵام قوتاربوون له‌ یاریى یانه‌یه‌كى وه‌ك ڤالانسیا، كه‌ برِى (100) ملیۆن یۆرى به‌ یاریزان داوه‌، هه‌موو نارِوونیه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن. 



نیشانە کردن

زۆرترین خوێندراو