لاوازی‌ ڕیاڵ به‌ر له‌ یارییه‌كه‌ی‌ یوڤی‌

چه‌ند وه‌رزه‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید له‌سه‌ر ئاستی‌ تیپی‌ بنه‌ڕه‌ت كێشه‌ی‌ زۆربووه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌و تیپه‌ كێشه‌كانی‌ ناوچه‌ی‌ هونه‌ری‌ و ژووری‌ خۆگوڕینشی‌ گرتبۆوه‌، هه‌روه‌ها زۆرجار مۆرینهۆ خۆی‌ كه‌سی‌ یه‌كه‌مبوو له‌و بابه‌تانه‌ی‌ باسكران. یانه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ تیپی‌ بنه‌ڕه‌ت جێگره‌وه‌ی‌ باش و یاریكه‌ری‌ به‌رده‌وامی‌ نه‌بوو. ئه‌م وه‌رزه‌ دوایی‌ بردنه‌وه‌ی‌ نازناوی‌ چامپیۆنس لیگ، به‌ تێگه‌یشتنی‌ من یانه‌كه‌ كاتێتی‌ دوورینه‌وه‌كانی‌ به‌رامبه‌ر به‌ تیپه‌كان ده‌ست پێبكات. له‌م نوسینمه‌دا تیشك ده‌خمه‌ سه‌ر شێواز و ئاستی‌ یانه‌ی‌ مێره‌نگی‌.

ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی‌ گۆڵپارێزه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ن، ده‌بینین ئیكه‌ر كاسیاس وه‌ك پێویست نیه‌و چه‌ندین هه‌ڵه‌ی‌ كوشنده‌ی‌ ئه‌نجام داوه‌، یانه‌كه‌یش به‌هۆیه‌وه‌ زه‌ره‌رمه‌ندی‌ یه‌كه‌م بووه‌. ئه‌وه‌تا به‌ وردی‌ سه‌یری‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید بكه‌ یانه‌كه‌ له‌م كاته‌داو له‌ وه‌رزه‌كانی‌ پێشووتر زیاتر ده‌یانه‌وێت یاریی‌ به‌ تۆپه‌ بكه‌ن و لای‌ خۆیان بیهێڵنه‌وه‌. بۆ نموونه‌: كاتێك تیپێك هێرشێكی‌ هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ بۆسه‌ر تیپی‌ ڕیاڵ ئه‌نجام ده‌دات، به‌ زووترین كات تۆپه‌كه‌ ده‌گاته‌ شوێنی‌ مه‌به‌ست، ئه‌وه‌ش به‌ هۆكاری‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌رگریكارانی‌ یانه‌كه‌ زۆرجار له‌ شوێنی‌ یاریی‌ خۆیان نامێنه‌وه‌. له‌سه‌ر یاریزانی‌ به‌رده‌م، دوایی‌ ڕۆیشتنی‌ چاڤی‌ ئه‌لۆنسۆ یاریزانان (تۆنی كروس و لۆكا مۆدریچ) جێگیان گرته‌وه‌ به‌لاَم ئه‌وان هه‌میشه‌ ئاره‌زووی ئه‌وه‌ن بچنه‌ پێشه‌وه‌و ته‌واوی یاریزانه‌كانی كه‌ی‌ ناوه‌ندی مێره‌نگی‌ توانای به‌رگریان نییه‌، جگه‌ له‌ سامی خزێره‌، كه‌ ئه‌ویش به‌هۆی پێكان و یه‌ده‌گیه‌وه‌ به‌شداری یارییه‌كان ناكات، هه‌روه‌ها یاریش بكات تا راده‌یه‌ك كێشه‌ی لاوازی هێڵی به‌رگری‌ یانه‌كه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاریزانی ناوه‌ندی‌ به‌رگرییه‌و زیاتر به‌رگری ده‌كات، وه‌ك له‌ هێرشبردن.

 هه‌رچی‌ یاریزان (مارسیلۆیه‌) لای‌ چه‌پ یاریی‌ ده‌كات، هه‌رگیز پابه‌ندی‌ ئه‌و هێڵه‌ نه‌بێت و به‌ به‌رده‌وامی‌ له‌ پێشه‌وه‌ ده‌بنیرێت، ته‌نانه‌ت زۆركات وه‌ك یاریزانی‌ ناوه‌ند یاریی‌ ده‌كات و یارمه‌تی‌ هێرشكاران ده‌دات، ئه‌وه‌ش كه‌می‌ ژماره‌ی‌ یاریزان بۆ هاوڕێكانی‌ له‌ دڵی‌ به‌رگری‌ (ڕامۆس و پیپی‌) دروست ده‌كات. بۆیه‌ له‌سه‌ر ڕاهێنه‌ری‌ یانه‌كه‌یه‌ یاریزانه‌كانی‌ وه‌ك (مارسیلۆ و كارڤاخال و كرۆس و مۆدریچ) په‌یوه‌ست بكات به‌ بنكه‌كانی‌ یاریی‌ خۆیان و نه‌هێڵێت جوڵه‌ی‌ زۆربكه‌ن، چونكه‌ هه‌موو بۆشایی‌ و شاشیه‌ك ده‌رفه‌ت ده‌دات به‌ یاریزانه‌كانی‌ دژ، به‌ تایبه‌تی‌ ئه‌وه‌ له‌ یاریی‌ یوڤیدا ترسی‌ زۆر دروست ده‌كات، باشترین ڕێگا بۆ ئه‌و یاریزانانه‌ به‌رگری‌ و مانه‌وه‌یه‌، نه‌ك هێرشبردنی‌ به‌رده‌وام.

ئه‌ركی‌ ئه‌نشیلۆتیه‌ یاریزانێك بۆ شوێنگه‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌لۆنسۆ دابین بكات، باشترین بژارده‌ (سامی‌ خزێره‌یه‌)، چونكه‌ شوێنه‌كه‌ی‌ ئه‌لۆنسۆ له‌ یاریگادا چۆڵه‌و هه‌ندێك له‌ تیپ و یانه‌كانی‌ ئیسپانیا لاوازن و ناتوانن بۆشایی‌ ئه‌و شوێنه‌ بقۆزنه‌وه‌، به‌ڵام كاتێك له‌گه‌ڵ تیپێكی به‌هێزی وه‌ك (به‌رشه‌لۆنه‌ و یۆڤانتۆس و بایرن میونخ) یاریی ده‌كات، ئه‌وه‌ له‌ بچوكترین شوێندا بۆشایی هه‌بێت، به‌ باشترین شێوه‌ ده‌یقۆزنه‌وه‌.



نیشانە کردن

زۆرترین خوێندراو