مۆرینهۆ پیاوی لوتكه‌ ڕووخاوه‌كه‌!

هەوراز کاوە

خۆسیه‌ مۆرینهۆ، ڕاهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی، خراپترین كاته‌كانی ژیانی ڕاهێنه‌رایه‌تی به‌ڕێده‌كات، كاتێك نیوه‌ی یارییه‌كانی له‌م وه‌رزه‌دا دۆڕاندوه‌، هه‌روه‌ها به‌ به‌رده‌وامیش له‌ لوتكه‌ی ڕیزبه‌ندی ده‌كشێته‌ خواره‌وه‌. شه‌وی پێشویش، له‌ جامی یانه‌ باوه‌ڕ پێكراوه‌كانی ئینگلته‌را، له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌ی ستۆك سیتی ده‌ركرا، دوای ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ دووپاتیان كرده‌وه‌، ملیاردێری ڕوسی (ئه‌برامۆڤیچ)، ته‌نیا یارییه‌كه‌ی لێڤه‌رپوولی وه‌ك دوا ده‌رفه‌ت به‌ مۆرینهۆ داوه‌، ئه‌گه‌ر بێت و له‌و یارییه‌ سه‌رنه‌كه‌وت، ئه‌وه‌ (گۆس هیدنگ)ی ڕاهێنه‌ری پێشووی هۆڵندا، به‌ شێوه‌ی كاتی ده‌كاته‌ ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌.

جێگره‌وه‌ی باشی نیه‌:
خاڵێك گرنگه‌، كه‌ سه‌رۆكی یانه‌كه‌ بیری لێده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌: له‌ ئێستا هیچ كه‌سێك ناتوانێت وه‌ك ڕاهێنه‌رێكی به‌هێز جێگای خۆسیه‌ مۆرینهۆ بگرێته‌وه‌، ئیداره‌ی تیپه‌كه‌ نایانه‌وێت ئه‌زموونی (ئه‌نشلۆتی و هیدینگ)، له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ره‌كانی دیكه‌دا دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌، كه‌ (ئه‌برامۆڤیچ) ده‌یه‌وێت ڕاهێنه‌ری وه‌كو (پیپ گواردێلا)، یان (دیگۆ سیمۆنی) بێنێته‌ جێگای ئه‌وه‌ی ئێستا.

وه‌رزێكی درێژ:
له‌م كاته‌دا هه‌ر ڕاهێنه‌رێك سه‌رپه‌رشتی یانه‌ی بلوز بكات، زه‌حمه‌ته‌ بتوانێت ئاستی تیپه‌كه‌ بگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و پله‌یه‌ی سه‌رۆكی تیپه‌كه‌ ده‌یه‌وێت، یاخود زۆر قورسه‌ مۆرینهۆیش بتوانێت له‌ ماوه‌ی (28) یاریی داهاتووی یانه‌كه‌دا، تیپه‌كه‌ بخاته‌وه‌ نێو ململانێی چوار تیپه‌ یه‌كه‌مه‌كه‌ی ڕیزبه‌ندی، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ی دووه‌میان زۆر قورس نیه‌، به‌ڵام "موو" كاتی زۆرتری ده‌وێت بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌، له‌ كاتێكدا ئاستی یاریزان و شێوزای یاریی تیپه‌كه‌، له‌ ئه‌وجی خراپیدایه‌.

گریبَه‌ستی هاوێنه‌:
ئێستا یانه‌ی چێڵسی، له‌ تیپێكی لاوازی هاوشێوه‌ی یانه‌كانی (نۆریچ سیتی و واتفۆرد و سه‌ندرلاند)... هتد، ده‌چێت، كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تی زۆری له‌ كیس یانه‌كه‌دا، به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و تیپه‌ بچوكانه‌ زۆرترین خاڵی له‌ ده‌ست دا. بۆیه‌ یانه‌ی بلوز، له‌ میركاتۆی هاوینه‌دا پێویستی زۆری به‌ هێنانی یاریزانی نوێ‌ هه‌یه‌، به‌ تایبه‌تی بۆ هه‌ردوو بنكه‌ی هێرشبردن و به‌رگری، هه‌رچه‌نده‌ هێنانی یاریزانه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ زۆرترین خاڵی لاوازی تیپه‌كه‌ن تا ئێستا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م كاته‌دا به‌رگری تیپه‌كه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، له‌ هه‌ڵه‌ ده‌رچووه‌، به‌ڵكو بووه‌ به‌ كاره‌ساتێكی گه‌وره‌.

ته‌نیا عه‌قڵێتی بردنه‌وه‌:
هه‌رچه‌نده‌ مۆرینهۆ، به‌ به‌رده‌وامی به‌رگری له‌ هانده‌رانی یانه‌كه‌ی ده‌كات، به‌ڵام ئێستا دۆخی ئه‌وان و یاریزانه‌كان گۆڕاوه‌، هه‌روه‌ها گوشاری زۆری ته‌نیا بردنه‌وه‌ خراپترین ده‌رده‌ ئه‌و ڕاهێنه‌ری تێكه‌وتووه‌، به‌ تایبه‌تی له‌م چه‌ند یارییه‌ی ڕابردوودا زۆرترین گوشار و توڕه‌بوونی به‌سه‌ر یاریزانه‌كاندا ڕشتووه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش به‌ كاره‌سات و ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ لێك ده‌درێته‌وه‌، هه‌موو یاریزانه‌كان ناتوانن له‌ یاریگاكه‌دا به‌ ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن، به‌ تایبه‌تی له‌وه‌ها دۆخێكدا دوورنیه‌ ستاره‌كانی خۆسیه‌، له‌ یارییه‌كه‌ی لێڤه‌رپوول سزای بده‌ن، تا ئه‌ویش به‌ ئه‌نجام و كۆتایی خۆی بگات، هه‌رچه‌نده‌ وه‌رزی ئه‌مساڵیش ناوبژیوانه‌كان به‌ به‌رده‌وامی یه‌كێك له‌ یاریزانه‌كانی یانه‌ی چێڵسی ته‌رك ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش شتێك نیه‌ مۆرینهۆ، وه‌ك خاڵێك باسی بكات و خۆی لێ قوتار بكات.

نیشانە کردن

زۆرترین خوێندراو