جیاوازییه‌كی نه‌بیستراو

هه‌وراز كاوه‌

له‌ سه‌رده‌می ڕاهێنه‌رایه‌تی (ڕه‌فا بینتیز) هه‌رسێ‌ یاریزانی هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، (رۆناڵدۆ و بێڵ و بنزیما) كه‌مترین هه‌ماهه‌نگی یه‌كتریان ده‌كرد و زۆرترین تۆپه‌كانیشیان له‌كیس ده‌دا، كه‌چی ڕۆژنامه‌ی (as) بڵاوی كردۆته‌وه‌ له‌وه‌ته‌ی (زینه‌دین زێدان)بووه‌ به‌ راهێنه‌ری یانه‌كه‌، ئاستی فه‌ردی یاریزانه‌كان زۆر زیادی كردووه‌، هه‌روه‌ها خواستی نزیكی و هه‌ماهه‌نگی و گۆڵ كردن به‌ڕێژیه‌كی به‌رچاو به‌رز بۆته‌وه‌، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی هه‌ركام له‌و یاریزانانه‌ تووشی پێكانبن، ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی یارییه‌كانی یانه‌كه‌ ده‌بێت.

بۆ وێنه‌:
له‌ سه‌رده‌می (ڕه‌فا) خواستی هێرشكردن به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م بوو، كه‌ له‌ ماوه‌ی (76) خوله‌كدا، هه‌رسێ‌ یاریزان یه‌ك گۆڵیان تۆمار ده‌كرد.
كه‌چی ئێستا له‌ سه‌رده‌می ڕاهێنه‌ری نوێدا له‌ ماوه‌ی (41) خوله‌كدا گۆڵ تۆمار ده‌كه‌ن، كه‌ ده‌كاته‌ (16) خوله‌ك له‌هه‌ر یارییه‌كدا، به‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه‌ له‌ نێوان ڕاهێنه‌ری پێشوو ئێستادا له‌سه‌ر ئاست و خواستی گۆڵ تۆماركردن.

نیشانە کردن

زۆرترین خوێندراو