گواردێلا پیاوی یاری گه‌ڕانه‌وه‌ نیه‌!

هەوراز کاوە.

ڕنگه‌ پێتان سه‌یربێت كاتێك ته‌ماشای شه‌ش یاری پێشووی ڕاهێنه‌ری ئیسپانی (پیپ گواردێلا) ده‌كه‌ی، كه‌ له‌ چه‌ندین یاری گرنگی خوله‌ دیاره‌كان و، به‌ دروستی یاری گه‌ڕانه‌وه‌، تیپه‌كه‌ی له‌ دۆڕاندن ڕزگار نه‌كردووه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش زۆركات بۆ جدی نه‌بوون و نه‌خوێندنه‌وه‌ی یارییه‌كان دێت له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌ری ناوبراو‌، كه‌ زۆركات (پیپ) خاوه‌نی تیپێكی ڕێكخراوی باشیش بووه‌، نموونه‌ی: پێكهاته‌ی ساڵی (2009)ی یانه‌ی (به‌رشه‌لۆنه‌)، كه‌چی له‌ یاری یه‌كه‌مدا تووشی شكست و دۆڕاندن هات، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی شكسته‌كانی ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ هونه‌ریانه‌بووه‌، كه‌ پێكهاته‌یه‌كی ڕێكخراوی به‌رگریان هه‌بوه‌.

له‌ ساڵی (2009)دا (گواردێلا) له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌ی (ئینته‌ر میلان)و (جۆزێ‌ مۆرینهۆ)، له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ده‌ركرا، كاتێك له‌ یاری چوون (1-3) دۆِراندی و، له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ (1-0) بردیه‌وه‌، به‌ڵام بردنه‌وه‌كه‌ هه‌مان نه‌خشه‌ی (دیگۆ سیمۆنی)بوو، كاتێك (مۆرینهۆ) به‌ ته‌كنیكی به‌رگری و هێرشی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، كه‌ ئه‌وه‌ش پاڵینا به‌ هه‌موومانه‌وه‌ به‌یه‌ك ده‌نگ بڵێن (گواردێلا) كارتی فشار و كردنه‌وه‌ی كلیكی به‌رگری تیپه‌كانی دژی نیه‌.

له‌ ساڵی (2012)دا جارێكی دیكه‌، له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، له‌ قۆناغی هه‌شت تیپ، یانه‌ی (به‌رشه‌لۆنه‌) له‌سه‌ر ده‌ستی (گواردێلا) تووشی شكست هات، كاتێك (دی ماتیۆی) ڕاهێنه‌ری یانه‌ی (چێڵسی) به‌ پلانێكی به‌رگری ناوچه‌یی یاری كرد، كه‌ ئه‌وه‌ش هه‌مان ڕووداوی ئه‌وه‌ی (ئینته‌رمیلان)بوو، كاتێك له‌ یاری یه‌كه‌م دۆڕاندنی و له‌ یاری دووه‌میش یه‌كسان بوون به‌ دوو گۆڵ.

دوو ساڵ پێش ئێستا تیپی یانه‌ی (بایرن میونخ)ـیش، له‌گه‌ڵ یانه‌ی (ڕیاڵ مه‌درید) به‌ ڕاهێنه‌رایه‌تی (پیپ)، له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌یه‌ك گه‌یشتن، هه‌رچه‌نده‌ یاری (ڕیاڵ مه‌درید) بریتبوو، له‌ هاوسه‌نگی به‌رگری و هێرش بردن، كه‌چی جارێكی دیكه‌ (گواردێلا) نه‌یتوانی ڕووبه‌ڕووی تیپێك ببێته‌وه‌، كه‌ زیاتر له‌ هه‌شت یاریزانی ڕۆڵی سه‌ره‌كی له‌ به‌رگریكردن ده‌بینی. ئه‌وانه‌و چه‌ند یارییه‌كی دیكه‌ی ڕاهێنه‌ری ناوبراو ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات ده‌سته‌ وه‌ستانی (گواردێلا) ته‌نیا هی یاری ئه‌مجاره‌ی یانه‌كه‌ی نیه‌، به‌ڵكو له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت نه‌بوونی ڕووبه‌ر یه‌كسانه‌ به‌ كۆتایی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌!

نیشانە کردن

زۆرترین خوێندراو