په‌تای پرتوگال!

هه‌وراز كاوه‌

هه‌ڵبژارده‌ی (پرتوگال) یارییه‌كی نموونه‌یان پێشكه‌شكرد، به‌ تایبه‌تی له‌ لایه‌نی به‌رگری و هێرشبردن به‌رامبه‌ر به‌ تیپی (وێڵز)، هه‌روه‌ها نابێت ئه‌وه‌ نادیده‌ بگرین، كه‌ ناوه‌ندكارانی (پرتوگال)، نه‌یانتوانی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ ناوه‌وه‌ی سه‌ره‌نته‌ری یاریگا، یاخود له‌ لاكان یاری بكه‌ن، ئه‌ویش به‌هۆی چاودێریكردنی تیپی دژ و داخستنی ڕووبه‌ری یاریگاكه‌و یاری نه‌كردن به‌ تۆپه‌وه‌، به‌ شێوازی ڕاسته‌و ڕاست.

ڕۆناڵدۆ، كێشه‌ی سه‌ره‌كی له‌ نێو تیپه‌كه‌دا، ته‌نیا تۆپی زه‌مینیه‌، چونكه‌ ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ (سانتۆس) له‌ سه‌ره‌تای خوله‌كه‌وه‌ گرفتی هێرشكاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌یه‌، هه‌روه‌ها (ڕۆناڵدۆ و نان)ـیش به‌هۆی هێزی به‌رگری (ویڵزه‌)وه‌ هه‌موو تۆپه‌ زه‌مینیه‌كانیان دره‌نگ، یاخود به‌ بچڕاوی پێده‌گه‌یشت، ئه‌گه‌ر تیپه‌كه‌یش یاریزانی نووكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بێت، ئه‌وه‌ تا ئێستا خرپترین گۆڕینه‌وه‌و جۆری بڕینی یاریزان، له‌ (پرتوگال)، بدی ده‌كرێت، به‌ تایبه‌تی له‌ ناوچه‌ی سزای تیپی به‌رامبه‌ر، كه‌ ئه‌وه‌ش كێشه‌ی سه‌ره‌كی تیپه‌یه‌كه‌یه‌، چونكه‌ له‌ هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا قورسیه‌كان ده‌كه‌وێته‌ سه‌رشانی (كریس)، كه‌ ئه‌ویش ته‌نیا یه‌ك چه‌كی هه‌یه‌، لێدانی سه‌رو كه‌مێك یاریكردنه‌، له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا، بۆ لێدان و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر تۆپه‌كاندا. 

ئه‌گه‌ر له‌ حاڵه‌تێكدا تۆپ به‌ شێوه‌یه‌كی هونه‌ری دروست و زه‌مینی نه‌گاته‌ ناوچه‌ی (18) یارده‌ی تیپی دژ، ڕۆناڵدۆ، ناچار ده‌بێت له‌ بنكه‌ی یاری خۆی پاشه‌كشه‌ بكات و بینای تۆپه‌كان بكات، كه‌ ئه‌وه‌ش په‌تایه‌كه‌ هێشتا تیپه‌كه‌ی به‌رنه‌داوا، كه‌ ئایه‌ (پرتوگال)، ده‌توانێت له‌ فیناڵیش له‌گه‌ڵ براوه‌ی یاری (فه‌ڕه‌نسا)، به‌و نه‌خشه‌ ڕێگایه‌ یاری بكات، كه‌ ته‌نیا چاوی له‌سه‌ر (كریستیان) بێت؟ له‌ كاتێدا (فه‌ڕه‌نسا)چه‌ندین لایه‌نی هونه‌ری به‌هێزیان بۆ بردنه‌وه‌ و گۆڵ تۆماركردن هه‌یه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی (پرتوگال) زۆری یاریزانه‌كانی لاون و پێویستیان به‌ یارمه‌تی ته‌نیا یاریزانێكی چه‌شنی (ڕۆناڵدۆ)یه‌.

نیشانە کردن

زۆرترین خوێندراو