باوزه‌ كێيه‌ و چی بۆ ئه‌رجه‌نتین ده‌كات؟

هەوراز کاوە

ڕاهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین، ئیدگارد باوزا، ئه‌و حه‌زی به‌ شێوازی یاری قوتابخانه‌ی هه‌ردوو ڕاهێنه‌ر (بێلسه‌ و سامباولی) نیه‌، به‌ڵكو جۆری یاریكردنی نزیكه‌ له‌ ڕاهێنه‌ر (دیگۆ سیمۆنی) هه‌روه‌ها باوه‌ڕی وایه‌ ڕووبه‌ری یاریگا كورت بكرێته‌وه‌و له‌كاتی دیاریكراودا هێرشبردن ئه‌نجام بدرێت، كه‌ له‌ یانه‌ی (سان لۆریانز) به‌ نه‌خشه‌ی (4-4-2) یاری ده‌كرد، كه‌ زۆربه‌ی كات ده‌گۆڕا بۆ نه‌خشه‌ی (4-4-1-1)و یاریزانێك ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ نزیك چوارینه‌ی سه‌نته‌ری یاریی.

باوزا، ئه‌و كاته‌ی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی (ساوپاولۆی) به‌ڕازیل بوو، كاتێك گه‌یشتنه‌ یاری كۆتایی جامی ئه‌مریكای باشوور، به‌ پلانی (4-2-3-1) یاری ده‌كرد، به‌وه‌ش دوو یاریزانی به‌رده‌می ده‌هێشته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئازادیه‌كی زۆریشی به‌ر هه‌دوو درووستكاری یاری تیپه‌كه‌و بنكه‌ی ژماره‌ (10) ده‌به‌خشی، كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌ری ده‌خات ڕاهێنه‌ری نوێی ئه‌رجه‌نتین، زیاتر به‌ پلانی (4-4-2) و (4-2-3-1) یاری بكات.

ڕاهێنه‌ری تیپی (ئه‌رجه‌نتینا) ده‌توانێت كاری جدی له‌سه‌ر سه‌نته‌ری یاریگای تیپه‌كه‌یدا بكات، له‌ كاتێكدا ئه‌رجه‌نتین، زۆرترین یاریزانی ئه‌و مه‌یدانه‌ی هه‌یه‌، كه‌ ئه‌ویش هه‌میشه‌ ده‌رفه‌ت به‌وان ده‌دات به‌ پشوویه‌كی زۆره‌وه‌ له‌و جێگایه‌دا یاری بكه‌ن، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی كات (باوزا) ڕێگا به‌ یاریزانه‌كانی هێڵی به‌رگری ده‌دات بێنه‌ ناوه‌ڕاستی یاریگا.

ئیدگارد، باوه‌ڕی به‌ شێوازی یاری دوو هێرشكار نیه‌، به‌ڵكو پێی وایه‌ له‌ زانستی ئێستای ته‌كتیكدا ئه‌مه‌ جێگای نابێته‌وه‌، به‌ڵكو ده‌بێت به‌ به‌رده‌وامی پلانی شیاو به‌ پێی تیپی به‌رامبه‌ر دابڕێژرێت، نه‌وه‌كو هه‌میشه‌ گوشاره‌كان ته‌نیا له‌سه‌ر چه‌ند یاریزانێك، یاخود نموونه‌ی (میسی) بێت.

ئیدگاردۆ باوزا، له‌ ڕیزبه‌ندی ڕاهێنه‌رانی ئه‌مریكادا، له‌ پله‌ی (15)دایه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزه‌، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی یه‌كێكه‌ له‌و ڕاهێنه‌رانه‌ی مه‌شق و ڕاهێنانه‌كانی به‌ڕوونی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر شێوازی یاری تیپه‌كه‌یه‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش له‌ یانه‌ی (ساوپاولۆی) به‌ڕازیل به‌ڕوونی ده‌ركه‌وت.

باوزا، یان (باتۆن) خاوه‌نی ئه‌نجامی گه‌وره‌یه‌، كاتێك ده‌توانێت تیپێكی ئاماده‌كارو بگۆڕێت بۆ كۆپیه‌كی باشتر، له‌ كاتێكدا ئه‌و پێی وایه‌ ته‌كتیكی تۆپی پێ‌ له‌ نێوان هه‌دوو هێڵی به‌رگری و هێرشبردندا ده‌ست پێده‌كات، هه‌رچه‌نده‌ زۆر به‌كه‌میش ده‌یه‌وێت هێڵی به‌رگری به‌ خێرایی یاری بكه‌ن، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت ده‌ستێكی باشی هه‌یه‌ بۆ ڕاگرتنی پارسه‌نگی یاری تیپه‌كه‌ی.


نیشانە کردن

زۆرترین خوێندراو