یاسین عه‌بدولمه‌ناف منی له‌گه‌ڵدابم جامه‌كه‌ ده‌باته‌وه‌

هه‌وراز كاوه‌

ڕه‌نگه‌ هێشتا ڕۆشنبیری زۆرێك له‌ ڕاهێنه‌ران و یاریده‌ده‌ره‌كانی كوردستان به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ نه‌بێت، كه‌ بتوانن له‌ ڕووی زانستی و لایه‌نی ده‌رونی و جه‌سته‌یه‌وه‌ یاریزانه‌كانیان هه‌ڵبسه‌نگێنن، یان به‌رنامه‌یه‌كی چڕوپڕ و چاودێری به‌رده‌وامیان بكه‌ن، به‌ تایبه‌تی پێش هه‌موو لایه‌نه‌كانی دروستكردنی تیپ و پێدانه‌وه‌ی مه‌شق و دیاریكردنی جێگای یاریزانه‌كان، لایه‌نی ده‌رونی یاریزان و ئاماده‌كردنی جه‌سته‌ی یاریزانه‌كه‌ گرنگی زۆری هه‌یه‌، كه‌ ڕه‌نگه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌ به‌ مه‌شق و ڕاهێنان ناكرێت.

بۆیه‌ پێم وایه‌ من به‌هۆی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌و تیپه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و ئاماده‌كردنی كتێبێك له‌و باریه‌وه‌ هه‌مه‌، ده‌توانم به‌شێوه‌یه‌كی زانستی یاریزانی ده‌رون به‌رزو ئاماده‌ بخه‌مه‌ نێو یاریگاكان.

بۆ نموونه‌: زۆركات یاریزانێكی باشی تیپه‌كه‌ له‌گه‌ڵ كۆی كاری تیپه‌كه‌ ناگونجێت، له‌وێدا ڕاهێنه‌ر چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌م گرفته‌ چیه‌؟ یان زۆر كات به‌هۆی تیشك خستنه‌ سه‌ر چه‌ند یاریزانێكی یانه‌كه‌ وایلێده‌كات باری ده‌رونی بگۆڕێت بۆ بارێكی خراپی داڕوخاو، یا مه‌رجی بنه‌ڕه‌تی بۆ سه‌ركه‌وتنی یاریزان له‌ باری ده‌رونیه‌وه‌ چیه‌؟ كه‌ زۆركات ده‌بێت ئه‌مه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی تاكی و نزیك له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان و داماڵیان له‌ چوارده‌وره‌كانیان چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه‌.

یه‌كێك له‌ خاڵه‌ گرنگه‌كانی تیپی سه‌ركه‌وتوو پاراستنی ده‌رونی یاریزانه‌ سه‌ره‌كی و یه‌ده‌گه‌كانه‌، چونكه‌ ڕاهێنه‌ر زۆر كات چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی باشی ده‌هێڵیته‌وه‌ بۆ گێمی دووه‌م، ئایه‌ پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ چۆن بتوانین له‌گه‌ڵ ئه‌و باشترین یاریزانه‌ یه‌ده‌گانه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ین و پارسه‌نگی ده‌رون و جه‌سته‌یان بپارێزن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ئاماده‌بن بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك كه‌ ڕووده‌دات، به‌ تایبه‌تی كاتێك ڕاهێنه‌ر ده‌یه‌وێت ئه‌و یاریزانه‌ باشه‌ی له‌ گێمی دووه‌م بۆ پارستن، یاخود یه‌كسانكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری تیپه‌كه‌ی بخاته‌ یاریگاوه‌.

كاری كاستی به‌ڕێوه‌بردن له‌ نێوان گێمه‌كاندا چیه‌؟ زۆركات تیپه‌كه‌ گۆڵی لێكراوه‌وه‌ و تا كۆتایش هه‌ر ئه‌وان به‌ باشی یاریانكردووه‌، ده‌بێت چۆن یاریزانه‌كان ئاماده‌ بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هه‌مان گڕوتینه‌وه‌ گێمی دووه‌م ته‌واو بكه‌ن، یاخود به‌ پێچه‌وانه‌ زۆرجار گۆڵیان هه‌یه‌و له‌ بارێكی خراپی ده‌رونیدا ده‌ژین، له‌وێدا ده‌بێت چی بكرێت، ڕۆڵی (كاپتن) چی ده‌بێت؟ بردنه‌وه‌ و دۆِراندن دوایی یارییه‌كان چۆن ده‌بێت و یاریزان ده‌بێت چی بكات و ئاماده‌ بكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌دا مامه‌ڵه‌ بكات؟ ئه‌گه‌ر تیپه‌كه‌ دۆڕا لایه‌نی ده‌رونی ده‌توانین چۆن بگۆڕین به‌ باری باشه‌، تا یاریزانه‌كان بتوانن، بۆ یاری داهاتوو ئاماده‌بن، یاخود گوشاری جه‌مار چۆن له‌سه‌ر یاریزانه‌كان كه‌مده‌كرێته‌وه‌؟ ئه‌ی ناكارایی هێرشبه‌ر و چوونه‌وه‌ له‌ گۆڵ، چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

له‌ كۆتایدا زانستی ده‌رونی یاریزان زیاد له‌ ماناو وشه‌ و كتێبێك هه‌ڵده‌گرێت، بۆیه‌ من له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاهێنه‌ربم، كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ ڕاهێنه‌ری یانه‌ی نه‌ورۆزه‌، جامی كوردستان ده‌به‌ینه‌وه‌.

نیشانە کردن

زۆرترین خوێندراو