تيکی تاکا کۆتایی نه‌هاتووه‌ (1)

ئامانجى مەشقکردن زیادکردنى خێرایە بۆ ئەو پەڕى پلە. وتەیەکى ڕاهێنەرى خاوەن ئەزموون (سیزار مینۆتى) هەیە کاتێک پرسیارى لێکرا دەربارەى شکستەکانى یانەى بەرشەلۆنە لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپادا وتى: "تیپى گەورە بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانى تواناکانى تا دەگاتە بەرزترین پلە لەتەواویدا، دوایى ئەوە دەست دەکات بە دابەزین و تیپێکى دیکە دەێت و نمونەیەکى نوێ پێشکەش دەکات، وەک ئەوەى یانەى بایرن میونخ و بەڕازیل لە جامى کیشوەرەکان بەرامبەر ئیسپانیا کردى". یاریى تۆپى پێ بریتیە لە دوو سیستەمى دژبەیەک هەریەکەیان لە (11) کەس پێک دێت، کاتێک یەکێکیان پێش دەکەوێت بەسەر ئەوى دیکەدا، ئەوە تیپى پێشکەوتوو دەیباتەوە. یاریى تۆپى پێ یاریى بە کۆمەڵە و زۆر کەم تەنیا یاریزانێک دەتوانێت زاڵ بێت.

 دوایى دەرکرانیان لە جامى جیهانى هەردوو هەڵبژاردەى بەڕازیل و ئیسپانیا سەیرى پێشەوە دەکەن بۆ دەستگرتن بەسەر تۆپى جیهانى، دەرکردنى ئیسپانیا لە مۆندیال ماناى وانیە تیکى تاکا کۆتایى هاتووە، یان شکستى هێناوە. هەموو تیپێکى مەزن دەگاتە بەرزترین پلە، جا تیپێکى تردێت و جێگاکەى دەگرێتەوە. لەم دۆخەدا ئیسپانیا لە فۆناغێکى باشدانیە و بەڕزیل لە دوورەوە هاتووە دەگەڕێت بۆ لوتکە و سەرکەوتنى ون بوو.

کاتێک یانەى میونخ لە یانەى بەرشەلۆنەى بردەوە، بووە دووەم تیپ لە دوایى یانەى بلوگرانە سەرکەوت لە دەست بەسەراگرتن و زاڵبوون و یاریکردنى هێرشدا. فەلسەفەى یاریى کردن بۆ پێشەوە (مارسیلۆ بێلسا) دایهێنا و (گواردێلا) لە دوایدا پەرەى پێدا و شێوازى گوشارى بەرز (لویس ڤانگال) جێبەجێى کرد لەگەڵ یانەى بایرن میونخ دا، جا هاینکس هێزى بەرگرى خوازراوى بۆ زیاد کرد. تیپى هەڵبژاردەى ئەڵمانیا دوو شێوازى گوشار و خێرایى بۆ بەڕێکردنى کارامە زیاد کرد، لەبەر ئەوە یانەى بایرن نزیکە لە هاوارى نوێ لە شێوازى تیکى تاکادا.
ڕاهێنەرى پێشووى هەڵبژاردەى بەڕازیل (سکۆلارى) لە ساڵى (2002)دا سەرکەوتنى بەدەست هێنا بەدووانەى دروستکارى یارییەکان (ڕیڤاڵدۆ و ڕۆناڵدینهۆ) هەرچەند بەجێهێنانى بەڕازیل لەو پەڕى ئاستیدانەبوو سەرەڕاى بردنەوەى لە پاڵەوانێتییەکە و هەڵبژاردنى یاریى هێرشبردنى ڕوون. 

سکۆلارى ئەو ئیستراتیجێتەى لەگەڵ پرتوگال دووبارە کردەوە لە یۆرۆى (2004)دا، بەڵام بەرگرى تیپەکەى (ئۆتۆ ڕیهاگلى) ڕاهێنەرى یۆنان سەرجەم هیواکانى لە ناوبرد. لێرەدا دەتوانین بڵێن، کە تۆپى هێرشبردن شکستى هێناو بیرى بەرگرى نزیک لە کاتیناچۆى کۆن سەرکەوت. هەڵبژاردەى بەڕازیل لە پاڵەوانێتى کیشوەرەکانى ساڵى (2013)دا پێش ڕووبەڕووبوونەوەى ئیسپانیا لە هەموو یارییەکاندا هێرشى دەکرد و سەرکەوت بەسەر ئیتاڵیا و مەکیسیک و یابان و ئۆرەگواى بەدەست بەسەراگرتن و هەلى هێرشى زۆر، بۆیە ناتوانین دوایى یاریى کۆتایى ماراکانا و مۆندیال ئاماژە بەوە بکەین یاریى تیکى تاکا مردووە، بەڵکو لێکدانەوەى وردترى دەوێت.

کۆتایى بەشى یەکەم




نیشانە کردن

زۆرترین خوێندراو