تیکى تاکا لەسەر دەستى چاڤى ماوە (2)

مەرج نیە خێرایى لە هەموو بستێکى یاریدا سەرکەوتووبێت. بە بۆچوونى من: ئیسپانیا لە لوتکەى ئاستدابوو بە هەڵبژاردەى بەڕازیلى دۆڕاند، کە هەڵبژاردەى بەڕازیل هیچ ماوەى نەهێشتەوە بۆ ئەستێرەکانى لارۆخا و تێکى شکاندن. ئەوە جگە لەوەى لە خولى یانە دیارەکانى ئەوروپا وەرزى پێشوو گۆشارى زۆر و خێرایى کوشندەى بەخۆوە بینى لە هەموو ڕکابەرێکاندا، چ لە ئاستى هەڵبژاردەکان و چ لە ئاستى یانەکاندا.

هەندێک تێبینى گرنگ دەخەمەڕوو لە پاڵەوانێتى جامى کیشوەرەکانى وەرزى پێشوو. یەکەمیان ئەو ئاستە بەرزەى نیمار داسلیڤا دەریخست لەگەڵ هەڵبژاردەى سامبا. نیمار لە جامى کیشوەرەکان سەلماندى خاوەن ئاستێکى بەرزە بە پێچەوانەى جامى جیهانى، هەروەها خاوەنى کارامایى لە ڕادەبەدەرە و سوکە لە جوڵەدا، داسیلڤا لە تەسکترین ڕووبەردا یاریى دەکات و دەردەجێت لە هەڵگەڕوەکاندا ئەوەى پێى دەدەرێت.

هەمووان تائێستایش لەژێر ڕووداوى جێگیردا دەژین، کە تواناى هەبێت بەسەر بەڕێکردنى تۆپەکان و گواستنەوەى هێرش لە بەرگریەوە بۆ هێرش. بۆسکێتس و پاولینهۆ، کە جێگرەوەى ڕەش توانایەکى باشى پێشکەش کرد، لە سەرەتاوە لە میانەى یارییە دۆستانەکاندا ڕۆڵى بڕەڕى (قاگع) تۆپەکانى بەینى و دوای ئەوە دەستپێکرد و ڕێژەى بەڕێکردنە وردەکانى زیادى کرد، کە بەرزى دەکردەوە بۆ پێشەوە. پاولینهۆ لەگەڵ هەڵبژاردەى بەڕازیل لە جێگیرى پاڵپشتەوە گۆڕا بۆ یاریزانى ناوەڕاستى هێرش کە بەڕێى دەکات و ئاڕاستە دەکات و تۆمار دەکات.

دواجار شێوازى تیکى تاکا لەم کاتەدا لە دەستى ئیسپانییەکان ماوە. هەندێک دەڵێن: گرفتى تیپى مەتەدۆر تەنیا لە ئاوەدانکردنەوەى هێرشدایە، ئەوەى بە باشى چاودێرى یارییەکانى ئەو تیپەى لە مۆندیالى ئەم وەرزەدا کردبێت، کە دەبینین ئینێستا ئەوەى توانى ئەنجامى دا و چاڤیش هەوڵى خۆى دا، بەڵام بینیمان سیانەى هێرش نەدەجوڵان و گوشاریان دروست نەدەکرد، کە بە تەنیا پیدرۆ نەبێت ڕاى دەکرد و هەریەکە لە ماتا و تۆرێس و سیلڤا چاوەڕوزانى تۆپەکانیان دەکرد لە هێرشدا.

ئەگەر هەڵسەنگاندێک بکەین لە نێوان نیمار و کاندیریڤا و کاڤانى لەگەڵ تیپەکانیان، دەست بەجێ هەست بە گرنگى جوڵە دەکەیت بەبێ تۆپ لە تۆپى پێى نوێدا. هەڵبژاردەى بەڕازیل نازناوى جامى کیشوەرەکانى بردەوە و ئەڵمانیاش جامى جیهانى، بەڵام خاڵى کۆتایى پەیوەستە بە ئاستى مایسترۆ (چاڤى هێرناندز) یاریزانى ناوەڕاست، کە ئاستێکى جیاواز پێشکەش دەکات لە میانەى هەر وەرزێکى نوێدا. چاڤى هەموو وەرزێک نزیکەى (60) یاریى ئەنجام دەدات لەگەڵ هەڵبژاردەى ئیسپانیا و بەرشەلۆنە، کە ئێستا ئەو یاریزانە تەمەنى (33) ساڵەو قورسە لەسەر یاریزانێک لەو تەمەندا بەرگەى ئەو هەموو یارییە بگرێت. بۆیە لەسەر دل بۆسکى و ئینریکیە بە بایەخەوە هەڵسوکەوت لەگەڵ مایسترۆدا بکەن، یان ئەوەتا لە پشتێەوە دووانەى جێگیر (ارتیکاز) ێریح یاریى بکەن، تا جەخت لە ئەرکى هێرش بکاتەوە، یان زیاتر سوڕانەوە لەناو پێکهاتەکە و پشووى بەردەوام بەو یاریزانەى تیکى تاکا لەسەر تۆپەکانى ئەو ماوە.




نیشانە کردن

زۆرترین خوێندراو