لەگەڵیاین هانیان دەدەین

لە یاریى کۆتایى جامى یەکێتى ئاسیاى ساڵى 2012"دا کاتێک یاریى کۆتایى لە نێو یاریگاى فڕانسۆ حەریرى بوو، تێدا یانەى هەولێر یارییەکەى بە یانەى کوەیتى کوەیتى دۆڕاند، لە کاتى یارییەکەدا نزیکەى 25" هەزار هاندەر ئامادەى یارییەکەبوون، کە زۆربەى کوردى کوردستانى باشوور بوون. لە دیوى ڕۆژهەڵاتى یاریگاکە شوێنێکى تایبەت بۆ هاندەرانى یانە کوەیتیەکە دانرابوو، کە نزیکەى 30بۆ 40" هاندەردەبوون و زۆریش بە باشى هانى یانەکەى خۆیان دەدا، بەڵام بەڕاستى هاندرێکى زۆر توندڕەو شەڕەنگێز و کەلەپووت بوون، کە زۆرجار ئەو چل کەسە خەریکبوو ئاژاوەیەکى گەورەیان لەگەڵ هاندەرانى یانەى هەولێر دروست دەکرد. بە ڕاستى نەمبینیوە هاندەرانى تیپى میوان لە هیچ جێگایەکى دونیا هێندەى هاندەرانى کوەیتى شەڕانى و بێ چاوڕووبن، کە بە ئاشکرا قسەیان بە ئێمەى هاندەرانى یانە زەرد پۆشەکە دەکرد، بەڵام سیفەتى بەرزى کورد هەمیشە ڕێزگرتن بووە لە میوانەکانى و بیریشى لاى ئەوە بووە چۆن تۆ خاوەن هێزێکى زۆربیت و کەم دەستەکان بچەوسێنیتەوە، لە کاتێکدا ئەو خۆى وەکو میوان هەژمار کردووە.

بۆیە لە ئێستادا، کە کۆدەنگى نیشتیمانى و شەڕى دوژمنانى کورد و داعشى بەرەڵا دروست بووە، حەقى خۆیەتى ئێمەى کوردیش بەو پەڕى گەرم و گوڕی و وزەو تینەوە هانى یانەى هەولێر بدەین و بردنەوەى جامەکەیش بەبێ جیاوازى ناوچەیى بکەینە دەستکەوتێکى ئاشتى خوازانە و لەبەرۆکى هەموو کوردێکى مەرد و خاوەن هەڵویستى بدەین. جێگاى خۆیەتى ئێمەیش بەبێ جیاوازى ڕەگەزى و   چینایەتى دڵمان و هۆشمان و هاندانەکانمان بەردەوامى هەبێت و لەڕیگاى هاندانى ئاشتیانە و ئاهەنگى بردنەوە و تۆڵەکردنەوە لە یانە کۆیتیەکان سەلماندنى هێزى ڕاستەقینەى خۆمان بە گوێیاندا بدەین و هاندەرەکانى کوەیتش فێرى میواندارى کردن بکەین، هەروەها بە جیهانى تۆپى پێشى ڕابگەیەنین، کە ئەوە ئێمەین یاریگاکانمان لە یاریى قەدەغە دەکرێت و، بەڵام لە ماڵانى دیکەوە زەنگى بردنەوە و سەرکەوتن بۆ هەمووان لێدەدەین و دوپاتى دەکەینەوە ئێمە خاوەنى گیانى وەرزشى بەرزو پارستنى میوان و خاک و نیشتیمانى دابەشکراوى خۆمانین!.




نیشانە کردن

زۆرترین خوێندراو