فاڵكاو تێكشكێنه‌ری گۆڵكار


كۆڵۆمبیا له‌ دوایی ساڵی (81)وه‌ ڕاهێنه‌رانی بیانی به‌شدار پێكرد له‌ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یدا. له‌وكاته‌وه‌ تۆپی پێی كۆڵۆمبیا كرانه‌وه‌ی زۆری به‌خۆوه‌بینی، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وان له‌ كیشوه‌ری لاتیندا یاریی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئاستی یاریی له‌وێ‌ هه‌رگیز جێگیرنه‌بووه‌. له‌دوایی جامی جیهانی ساڵی (1994)دا جیهان به‌ تیپێكی زه‌رد پۆشی ڕه‌نگ خه‌نه‌یی ئاشنابوون، كه‌ یاریزانێكی سه‌رقژنی ژماره‌ (10) له‌ سه‌نته‌ری یاریگاكه‌دا به‌ شاره‌ی كاپتنی ڕابه‌رایه‌تی تیپه‌كه‌ی ده‌كرد. له‌دوایی ساڵی (1998)وه‌ كۆڵۆمبیا به‌ یه‌كجاری ماڵئاوایان له‌ گۆڕه‌په‌نه‌كانی یاریی كرد.

كه‌چی له‌ جامی جیهانی ساڵی (2014)و له‌ یارییه‌كانی پاڵاوتندا یاریزانێكی نایابی دیكه‌ له‌ كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور ده‌ركه‌وته‌وه‌، ئه‌و زووبه‌زوو له‌ ئیسپانیا ده‌ركه‌وت، سه‌ره‌تا گرنگی زۆری به‌ پاره‌ و كۆكردنه‌وه‌ی سامان نه‌ده‌دا، ئه‌و سه‌ره‌تایه‌كی باشی ده‌ست پێكرد، هه‌میشه‌ توانای ئه‌وه‌ی هه‌بوو ڕووبه‌رێكی زۆر ده‌ستی خۆی بخات. ئیسپانیا له‌م ساڵانه‌ی دوایی سه‌نته‌ری یاریی تۆپی پێی جیهانی بووه‌، به‌ تایبه‌تی هه‌ردوو یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌ و دواتر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ده‌ركه‌وت.

كه‌م یاریزان هه‌بوو به‌وه‌ خۆشحاڵ نه‌بێت نه‌چێته‌ ئه‌و وڵاته‌ و سه‌رێكی ئه‌و یانانه‌ نه‌دات. ئه‌وه‌ی من باسی ده‌كه‌م یاریزان ڕادیمل فاڵكاوه‌، ئه‌و یاریزانه‌ی وێستگه‌ی یاریی كردنی له‌ ئه‌وروپا و وڵاتی پرتوگال بوو.

یه‌كێك له‌ گرنگیه‌كانی فاڵكاو بۆ یانه‌ و تیپی نیشتیمانی و وڵاته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌، ئه‌و خاوه‌نی كارزانی و لێهاتویه‌كی زۆره‌، به‌ تایبه‌تی له‌ ناوه‌ندی یاریگاوه‌ ده‌توانێت بینای هێرش و سه‌ره‌تای ده‌ست به‌سه‌راگرتنی تۆپدا دروست بكات.

فاڵكاو هونه‌ر زانه‌ به‌مانای ئه‌وه‌ی ده‌توانێت له‌نێو چه‌ندان به‌رگریكار تۆپه‌كانی سنوری گۆڵپارێزان ببڕێت. بۆ وێنه‌ گه‌ر سه‌یری ئه‌و (200) گۆڵه‌ی فاڵكاو بكه‌ین له‌ ژیانی وه‌رزشی به‌ده‌ستی هێناوه‌، زۆر گۆڵی دژوار و زیره‌كانه‌ی تۆمار كردووه‌، به‌ تایبه‌تی ئه‌و لێدانی كۆتایی نوكی تۆپانه‌ی زۆر به‌شێوه‌یه‌كی زیره‌كانه‌ و له‌سه‌رخۆ ئاڕاسته‌ی گۆڵی تیپی دژبه‌ر ده‌كات.

فاڵكاو هه‌میشه‌ به‌رامبه‌ر گۆڵپارێزه‌كان چاو نه‌ترسه‌ و بوێره‌، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی خۆی بخاته‌ بۆسه‌یانه‌وه‌، زۆر به‌ هێمنی و له‌سه‌رخۆ به‌ لێدانێكی سنورداركراو تۆپه‌كان به‌رزده‌كاته‌وه‌ و له‌ تۆڕی گۆڵی تیپی دژبه‌ر توندی ده‌كات.

كه‌م یاریزانی هێرشكارمان له‌ میژوودا هه‌یه‌ بتوانێت بۆ هه‌موو زاوێكانی گۆڵ تۆپ ئاڕاسته‌ بكات، به‌ڵام فاڵكاو له‌گه‌ڵ لاوی ته‌مه‌نی زوو له‌وه‌ گه‌یشت گرنگه‌ بۆ یاریزان بتوانێت خاوه‌نی چه‌ندین چه‌كی جۆراجۆری ترسناك بێت بۆ نه‌یاره‌كانی.

ئه‌و یاریزانه‌ به‌وه‌ی له‌ چه‌ندین یانه‌ی گه‌وه‌ره‌ی وه‌ك (پۆرتۆ، ئه‌" مه‌درید، مۆناكۆ) و ئێستا له‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یوانیتدا یاریی كردووه‌ و ده‌كات، بووه‌ به‌ خاوه‌نی ئه‌زموونێكی زۆر و ئاشنایه‌ به‌وه‌ی كه‌چۆن خۆی له‌ به‌رگریكار و گۆڵپارێز و چاوی ناوبژیوانه‌كان بدزێته‌وه‌، كه‌ هه‌میشه‌ ئه‌و سیفه‌تانه‌ له‌یه‌ك یاریزانی نێوده‌وڵه‌تیدا كۆنابنه‌وه‌، هه‌روه‌ها ڕادیمڵ له‌و نه‌وه‌ نوێ‌ یه‌ باوه‌ڕی ته‌واوی به‌ تواناكانی خۆی هه‌یه‌ و هه‌میشه‌ یاریزانی ژماره‌ یه‌كه‌ و ڕاهێنه‌ر و تیپه‌كان پشتی پێ‌ ده‌به‌ستن.

له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و قسانه‌ی باس و خواسمان له‌سه‌ر كرد سه‌لمان به‌وه‌ی یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك مانچسته‌ر یونایتد پێویستی به‌ لێهاتووی ئه‌و یاریزانه‌یه‌، نه‌ك ئه‌و یاریزانه‌ چاوی له‌ یانه‌كه‌ و خوله‌كه‌یش بێت.

له‌ ڕاستیدا ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌یشم بۆیه‌ ده‌ست نیشانكردوو: وتم: "تێكشكێنه‌ری گۆڵكاران" ته‌نیا مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیم ئه‌وه‌یه‌، هه‌ر یارییه‌ك فاڵكاو بۆ كۆڵمبیا و یانه‌كه‌ی یاریی كردبێت گۆڵی تۆمار كردووه‌ و پێشی باشترین گۆڵكاری ئه‌و یارییه‌ی داوه‌ته‌وه‌.

باشترین نموونه‌یش یارییه‌كانی ئه‌وه‌ له‌ خولی فه‌ڕه‌نسی و پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور، كه‌ هه‌میشه‌ له‌ پێشی ئیبراهیمۆڤیج و گۆڵكارانی كیشوه‌ری لاتین بووه‌.

نیشانە کردن

زۆرترین خوێندراو