ململانێی ده‌رونی


ململانێی ده‌رونی، بریتی یه‌ له‌وحاڵه‌ته‌ی كه‌ مرۆ ده‌كه‌وێته‌ نێوان دووپاڵه‌په‌ستۆو فشاره‌وه‌، كه‌ تاوه‌كو ئه‌و چركه‌ ساته‌ی كه‌ بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی دانه‌یه‌كیان ده‌دات ده‌كه‌وێته‌ ململانێی ده‌رونیو له ‌بارێكی سایكۆلۆژیایی گرژو ئاڵۆزدا ده‌ژی. له‌یه‌ك كاتدا دوو پاڵنه‌ر پاڵه‌په‌ستۆ ده‌خاته‌ سه‌رده‌روون، كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان داوای به‌ده‌ستهێنانی شتێك ده‌كات، به‌ڵام ناتوانرێت له‌یه‌ك كاتدا داخوازی هه‌ردوو په‌ستانه‌كه‌ وه‌ڵام بدرێته‌وه‌، تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نحامدانی یه‌كێكیان ده‌درێت. بۆ نموونه‌: تاك له‌ یه‌ككاتدا پێی خۆشه‌ سه‌یری ته‌ماشای به‌رنامه‌یه‌كی تیڤی چێژ به‌خش بكات، كه‌ له‌گه‌ڵ حه‌زوو ئاره‌زووه‌كانیدا گونجاوبێت‌، به‌ڵام له ‌هه‌مانكاتدا تاقی كردنه‌وه‌ی یه‌كێك له‌ یارییه‌كانی هه‌یه‌. ئه‌م ململانێیه‌ له ‌یه‌ككاتدا ڕووده‌دات به‌وه‌ی كه‌ پاڵ به‌تاكه‌وه‌ ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی دوور بكه‌وێته‌وه‌ له‌شتێك، به‌ڵام ناتوانێت له‌كاره‌كه‌ دوور بكه‌وێته‌وه‌ و زۆرجاریش نموونه‌ی بالۆتێلی زۆرشتی نامۆ له‌ یاریگاكان به‌رامبه‌ر هانده‌ران و تیپه‌كه‌ی خۆی ده‌نوێنێت، یا بۆ وێنه‌: ڕاهێنه‌ر ده‌خوازێ‌ له‌ یاریزانه‌كانی ده‌كات كه‌ ده‌بێت زۆر پێشكه‌ش بكه‌ن، به‌ڵام یاریزانی وا هه‌یه‌ ده‌ترسێت له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هاوڕێكانی به‌رامبه‌ری و ناشیه‌وێت ترسه‌كه‌ی ئاشكرا بكات، به‌وه‌ی نه‌ك كه‌ تۆمه‌تباری بكه‌ن به‌ترسنۆك و شه‌رمن.

ده‌مارگیریی دایك
ده‌مارگیریی زیاد له‌پێویستی دایك بابه‌تی نێگه‌تیڤی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه‌ جا له‌سه‌ر ئاستی منداڵه‌كان بێت یان له‌سه‌ر ئاستی خودی دایك خۆی بێت، یان له‌سه‌ر ئاستی خێزانبێت، له‌سه‌ر ئاستی منداڵه‌كان ده‌بینین دووركه‌وتنه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌نێوان ئه‌وان و دایكیاندا، ئه‌وه‌ش ورده‌ ورده‌ رووده‌دات تا وایلێدێت په‌یوه‌ندییه‌كه‌ توندوتۆڵی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، ئه‌وه‌ش بۆ گه‌ڕان به‌دوای سه‌لامه‌تیدا به‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌سه‌رچاوه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و ئازار، به‌تایبه‌تی له‌ساڵانی سه‌ره‌تای منداڵیدا، ئه‌وه‌ش میزبه‌خۆداكردن له‌كاتی خه‌وداو ترس له‌قسه‌كردن له‌گه‌ڵ دایكدا لێیده‌كه‌وێته‌وه‌، ئه‌وه‌ په‌ره‌ده‌ستێنێت بۆ پێكهاته‌ی كه‌سیی كه‌سایه‌تی منداڵه‌كان و توانای ئه‌وه‌یان نابێت قسه‌بكه‌ن، یان ئه‌وه‌ بدركێنن كاتێك كێشه‌یان له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزاندا ده‌بێت، وه‌كو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گێچه‌ڵی سێكسی، چونكه‌ ئه‌وان ده‌ترسن له‌گه‌ڵ دایكیاندا قسه‌ بكه‌ن، ئه‌وه‌ش زۆر له‌سه‌ریان قورس ده‌بێت كاتێك ده‌زانن دایكیان له‌وه‌ تێناگات ئه‌وان له‌چ دۆخێكدان و زۆرترین گرفتیان بۆ دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌میشه‌ یاریزانی ڕه‌شی ئێتالی ماریۆ بالۆتێلی ده‌لێت: "ته‌نیا كه‌سێك ڕقم لێبێت دایكمه‌"، چونكه‌ ئه‌و یاریزانه‌ به‌ منداڵی دایكی به‌خێوی نه‌كردووه‌ و نه‌یگردۆته‌ خۆی. بۆیه‌ زۆرجار ده‌بین هه‌ڵسوكه‌ته‌كانی ئه‌و كه‌سه‌ له‌ سلوكی یاریزانێكی گه‌وره‌ ناچێت، چونكه‌ ئه‌و منداڵبووه‌ بووه‌ به‌ قوربانی ده‌ستی دایكی و دواتر له‌به‌رده‌ستی كه‌سانی دیكه‌ گه‌وره‌بووه‌ و دواجاریش ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ی لێدرستبووه‌، كه‌ له‌ یاریگاكاندا ده‌بینین، كه‌ هه‌رچی ده‌كات ناتوانێت زاڵبێت به‌سه‌ر خۆیدا. له‌به‌ر ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی باسمانكرد ده‌توانین بڵێن هه‌ر یاریزانێك كۆمه‌ڵێك خو ڕه‌وشتی نا ته‌ندروستی پێشاندا ده‌بێت سه‌ره‌تا بگه‌ڕێنه‌وه‌و بزانین ئه‌و كه‌سه‌ چۆن و له‌ چی خێزانێكدا گه‌وره‌بووه‌.

نیشانە کردن

زۆرترین خوێندراو