ئەگەر بڕیارە تۆپەکە ببەخشن بیدەن بە هەردووکیان

 لوێنێل میسى، ئەو یاریزانەى لە منداڵییەوە خۆرى بەخەتى هەڵهات. ئەو دواجار توانى زۆر شتى گەورە لە ژیانى خۆیدا بۆ خۆى و خێزانەکەى و دواتر پێشکەشى جیهانى تۆپى پێ بکات.

سەردەمى میسى هەرچەندە دەمێکى هاوچەرەخە و گۆڕانکارییەکان زوو ڕوودەدەن، لە هەمانکاتدا ئەو بێبەرى نەبووە لەوەى تەنیا ببێتە جەمسەرێکى یاریى جیهانى و بەڵکو لە بەرامبەردا و لەو کیشوەرى تێدا یاریى دەکات کێبڕکێکارێکى توندى بۆ درووست بووە.

ئەوەى ئەو یاریزانە لەوەى دیکە جیا دەکاتەوە، ئەو یاریزانە سەرەتا کاتێک دەستى پێکرد جیهان هەموو پێکەوە چاویان خستەسەر یانەکەى و دواجاریش شێوە یارییەک هاتە کایەوە زۆرى ویست تا توانرا ئەو تیپە ڕابگیرێت، ئەویش بەدۆزینەوەى (ئەڵتەرناتیڤى) دیکە نا، بەڵکو بە هۆکارى بەسەرچوونى تەمەنى یاریزانەکانى هاوڕێى.

ئێستا گۆى زەوى لەوە نزیک بۆتەوە جارێکى دیکە باشترینى جیهان دیارى بکرێت و بەهەموو ئەو قسانەى هەمە دەبێت دواتر پیرۆزبایى لەوە بکەین تۆپە زێڕەکە دەباتەوە. ئەگەر مرۆڤ تۆزێک لۆژیکانە بیربکاتەوە، بۆى دەردەکەوێت هەڵبژاردن و دیارى کردنەکە زۆر کەم و کورتى تێدایە، ئەوەش فیفا واى کردووە ئەو پرۆسیە فۆرمێکى دیکە وەربگرێت.

گەر کەمێک لەدەست نیشانەکردنەکانى پێشوو بڕوانین دەبینین یەکێتى نێودەوڵەتى هەرجارەى بە بیانویەک یاریزانەکان دیارى دەکات. لە جامى جیهانى ساڵى (2010)دا کەس هێندەى یاریزانەکانى ئیسپانیا شایەنى بردنەوەى تۆپەکە نەبوون، کەچى فیفا دواجار پرۆسەکەى شێوان و جۆرێک لە دەنگدانەکەیش تارمایى پێوە دیاربوو.

کاتێک ڕۆناڵدۆى پرتوگالى گەشتى بۆ ئیسپانیا کرد، لە یانەى ڕیاڵ مەدرید وەک سۆپەرمان بەدیارکەوت، ئیتر برین و کێشمەکێشى ئەو دوو یاریزانە قوڵ و یەکلا بۆیەوە، ئەوەش بەوە سەلما ماوەى پێنج ساڵە ئەو دوو یاریزانە ئامادەگى بەردەوامیان هەیە بۆ بردنەوەى ناسناوە زەردە خڕەکە.

ئەمساڵ دۆخەکە بە تەواوى گۆڕاوە، ڕاستە کریستیان ڕۆناڵدۆ خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپاى بردۆتەوە، بەڵام ئەوە مایەى ئەوەنیە ئەو یاریزانە بە تەواوى یەکلابکرێتەوە بۆ برنەوە ناسناوەکە. بۆ وێنە: جامى جیهانى گەورەترین و سەرەکیترین پاڵەوانێتى فیفایە، دەبینین میسى تیپەکەى دووەمى ئەو پاڵەوانێتییەبووە، هەروەها ئەو یاریزانە لەم وەرزەدا دەیان دەستکەوتى تاکە کەسى بردۆتەوە، کە بە شێوەیەکى ورد دەیخەمەڕوو، بۆ ئەوەى چیتر ئەو یاریزانە بە لاوازو ونبوو سەیر نەکرێت، بەڵکو فیفاو بینەر و خوێنەرى ئێمەیش لەوە تێبگەن ڕیکۆرد و نازناوە تاکەکەسیەکان بەشێکن لە بردنەوەى تۆپە ئاڵتۆنییەکە.

میسی لە یاریی یانەکەی‌ بەرامبەر بەیانەی‌ (پاریس سان جێرمان) لە میانەی دوا قۆناغى گروپەکانی (چامپیۆنس لیگ)دا، گۆڵێکی تۆمارکرد، بەوە کۆی گۆڵەکانی لە خولە ئەوروپیەکاندا گەیاندە (75) گۆڵ و ژمارەکەی‌ (ڕائول گۆنزالیزی) شکاندو بووە گۆَڵکارى ئەو خولە، بەڵام ڕائول لە (158)یارییدا ئەو ژمارە گۆڵەی کردووە، لە کاتێکدا گۆڵەکانى میسی لە (94)یارییدا بووە.

هەروەها ئەو یاریزانە لە ماوەی‌ دوو هەفتەدا بووە خاوەنی چوار ژمارەی پێوانەیی مێژووی، کە پێکهاتوووە لە گۆڵکاری مێژووی خولی ئیسپانیاو چامپیۆنس لیگ و دێربی کەتەلۆنیاو گۆڵکەری مێژوویی خولەکانی ئەوروپا.

رۆژنامەی‌ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى کەتەلۆنیش، بە ناونیشانی هاتریکێک و (7) ریکۆرد باسى لێزانى میسى دەکات، کە پێم خۆشە بۆتانى بخمە بەرچاو. رۆژنامە کەتەلۆنیەکە باسی لەوە کردووە میسی لەرێگای‌ تۆمارکردنی تەنیا یەک هاتریکەوە توانیویەتی (7) ژمارەی پێوانەیی جیهانی بشکێنێت، دیاترینیان تۆمارکردنی زۆرترین گۆڵە لە چامپیۆنس لیگ و ژمارەکانی تریش زۆربەی خۆی خاوەنییەتی، بەڵام ئەو بەسەر ژمارەکانی خۆشیدا زاڵبووەو ژمارەکانی خۆشی دەشکێنێت، یاخود بابڵێین بەهێزتری دەکات، بۆ ئەوەی‌ لەداهاتوودا هیچ یاریزانێک پەی بەژمارەکانی نەبات و هەوڵی شکاندنیان بدات.

رۆژنامەکە باسیشى لەوە کردووە، کە میسی ئێستا بەقەد هەموو یاریزان و ئەفسانەکانی ریاڵ زیاتر لە چامپیۆنس لیگ هاتریکی تۆمارکردووە، بەشێوەیەک بەهەموو هێرشبەرە مێژوویەکانی ریاڵ بەیەکەوە هێندەی میسی هاتریکیان تۆمارنەکردووە.

حەوت ریکۆردەکەى میسی:

1. میسی بووە یەکەم یاریزان کە زۆرترین دوو گۆڵ لە یارییەکەکانى (چامپیۆنس لیگ)دا تۆمار بکات.

2. میسی بووە یەکەم یاریزان لەمێژوودا پێنج هاتریک تۆماربکات.

3. میسی یەکەم یاریزانە لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپادا، لە یارییەکدا هاتریک تۆماربکات بەو پێیە لاوازەکەى، واتە خۆی چەپەبێت، یاخود راستە بە پێیەکەى‌ کەى سێ گۆڵ تۆماربکات لە یارییەک دا.

4. میسی بووە یەکەم یاریزان زۆرترین گۆڵ لەزۆرترین شارەکانی ئەوروپا تۆماربکات کە ئێستا لە (23) شاری ئەوروپا لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا گۆڵی کردووە.

5. میسی تاکە یاریزانە‌ لە زۆرترین یاریگاو شارەکانی ئەوروپادا گۆڵی کردووە، کە (24) یاریگایە.

6. میسی بووە یەکەم یاریزان لەمێژووی ئەوروپادا هەشت وەرز لەسەریەک لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا پێنج گۆڵ، یان زیاتر تۆماربکات.

7. میسی بووە گۆڵکاری مێژووى لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا بە (75) گۆڵ.

هەر ئەو رۆژنامەیە باسی لەوە کردووە میسی بێ بەزەییانە ژمارە پێوانەییەکان دەشکێنێت و لەکاتی شکاندنیشیاندا بەزەیی بەخاوەنی پێشوویاندا نایەتەوە، ئەوەتا ئەو یاریزانە کاتێک ژمارەیەکی پێوانەیی دەشکێنێت، بەتۆمارکردنی هاتریک دەیشکێنێت. رۆژی 20/3/2012 میسی بووە گۆڵکاری مێژوویی بەرشەلۆنە لەیارییە رەسمیەکاندا بەتۆمارکردنی (234) گۆڵ.

رۆژی 23/3/2014 لەیاریگای بێرنابیۆ میسی بووە گۆڵکەری مێژوویی یاریی کلاسیکۆ، میسی لەو یارییە پێویستی بە گۆڵێکبوو، بۆ ئەوەی‌ ببێتە گۆڵکاری مێژووى کلاسیکۆو پێش (دی ستیڤیانۆ) بکەوێت، بەڵام لەیارییەکەدا هاتریکی تۆمارکرد. بەرامبەر یانەى ئیشبیلیایش میسی پێویستی بەوەبوو دوو گۆڵ بکات، بۆ ئەوەی‌ پێش (تلمۆ زارا) بکەوێت و ببێتە گۆڵکاری مێژوویی خولی ئیسپانیا، بەڵام لەو یارییەشدا هاتریکی تۆمارکرد و ژمارەکەى شکاند، کە (57) ساڵ تەمەنی بوو.

ئێستا هەموو دەتوانین قسە لەسەر ئەوە بکەین، کە میسى شایەنى ئەوەیە ئەمساڵ تۆپەکە بباتەوە، مادام فیفا بە میزاج خەڵاتەکان دابەش دەکات و زۆر پێوەرى دیارى دەست نیشانکردنەکەى وەلا ناوە، ئەگەرچى ئەو یاریزانە خۆى و تیپەکەى دووەمى جامى جیهانییەکەى پلاتەریش بوون. مادامیش هەر ئەوە دەکەنە پێوەر ڕۆناڵدۆ سەرجەمى نازناوە گشتیەکانى بردۆتەوە، چاکترە سەروو دووتۆپ بە شایستەیى ببەخشنە ئەو دووانەى جیهانى تۆپى پێ.




نیشانە کردن

زۆرترین خوێندراو