خوێندوه‌یه‌ك بۆ ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل

زیاد له‌ ساڵێكه‌ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل هه‌موو ریزه‌كانی ڕێكخستۆته‌وه‌. سه‌ر له‌نوێ پرشنگی سامبا گه‌رایه‌وه‌, ئه‌ویش دوایی بێ هیوابوونی له‌ جامی جیهانی ساڵی (2006, 2010). گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ڕازیل به‌هۆی ( لویس فلیبی سكۆلاری)بوو, ئه‌و پیاوه‌ی, كه‌ دواین هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلی دامه‌زراند و ڕیزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی پڕه‌ له‌و یاریزانانه‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ شوێنی خۆیدا داده‌نرێن به‌ باشترین له‌ جیهاندا, به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی لیستی ناوه‌كانی سكۆلاری له‌م دوایه‌دا بووه‌ هۆی دڵه‌راوكێ و ماتی زۆرێك له‌ به‌ڕازیلییه‌كان, به‌ تایبه‌تی به‌هۆی لاوازی و كه‌می جێگره‌وه‌كانی بنكه‌ی هێرشبردن. 

هه‌موومان ئه‌وه‌ ده‌زانین تۆپی پێ شتێكی ئاسایی نیه‌ لای به‌رازیلیه‌كان، وه‌ هه‌مووان قه‌باره‌ی ئه‌و داڕوخانانه‌ ده‌زانن, كه‌ هه‌ر نشوستیه‌كی نوێ له‌ جامی جیهانیدا به‌رهه‌می ده‌هێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌توانین هه‌ست به‌و گوشاره‌ بكه‌ین كه‌ له‌سه‌ر شانی تیپه‌كه‌یه‌، جا له‌ ده‌ستدانی هه‌ر هه‌ل و هه‌ر به‌رێكردنێكی هه‌ڵه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی خۆی هه‌یه‌ له‌ ده‌می زیاتر له‌ دوو سه‌د ملیۆن به‌رازیلی. قه‌باره‌ی گرفته‌كه‌ گه‌وره‌تر ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك تێبینی ده‌كه‌یت ,كه‌ ته‌نها شه‌ش یاریزان ئه‌زمونی پێشویان هه‌یه‌ له‌ جامی جیهانیدا. له‌میانه‌ی یارییه‌كانی خولی یه‌كه‌م له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر و هانده‌رانی به‌رازیلیه‌ كه‌مێك ره‌حم به‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌یان بكه‌ن, هه‌روه‌ها نابێت دڵ ره‌قبن به‌رامبه‌ر ئه‌و یاریزانه‌ لاوانه‌ی پێویستیان به‌ هه‌موو پاڵپشتیه‌كی ده‌روونی ئه‌وان هه‌یه‌, تا بتوانن ئاستی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان  پێشكه‌ش بكه‌ن, چونكه‌ له‌م كاته‌دا تیپی سیلیساوی به‌ڕازیل به‌ یه‌كێك له‌ باشترین تیپه‌كانی مۆندیال ده‌سته‌بژێر ده‌كرێت.

له‌و كاته‌وه‌ی سكۆلاری ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی تیپه‌كه‌ی گرتۆته‌ ده‌ست, هه‌ڵبژارده‌كه‌ به‌ هه‌مان پێكهاته‌ی (4,2,3,1) یاریی ده‌كات, ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی سامبا به‌ هه‌بوونی هێڵی به‌رگریه‌كی تۆكمه‌ هه‌موو هه‌ڵبژارده‌كانی ناچار كردووه‌ هیوای پێ‌ بخوازن. به‌رگری تیپه‌كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ یاریزانان (تیگۆ سیلڤا, داڤید لویز, دانی ئه‌لفێس, مارسیلیۆ), ته‌نانه‌ت یه‌ده‌گه‌كانی برازیل له‌ به‌رگریكاراندا به‌رگریه‌ك ده‌نوێنن كه‌مترنیه‌ له‌ هێزی هاوشانه‌ بنه‌ره‌تیه‌كانیان. به‌ڵام له‌ ئیرتیكازدا سكۆلاری خاوه‌نی سێ یاریزانی به‌رده‌می ئاست به‌رزه‌, ئه‌وانیش یاریزانان (پاولینهۆ, فێرناندینیۆ, لویس گوستاڤۆ), هه‌رچه‌نده‌ (پاولینهۆ) وه‌رزێكی خراپی له‌گه‌ڵ یانه‌ی تۆتنهامدا به‌ڕێكرد. له‌ پێش ئه‌وانه‌وه‌ یاریزان (ئۆسكار) به‌دی ده‌كرێت, كه‌ سكۆلاری زۆر باوه‌ڕی پێی هه‌یه‌, به‌ڵام چوارینه‌ی هێرشی به‌ڕازیل 
(جۆ, هالك, فرید, نیمار) له‌ لیسته‌كه‌ی سكولاری مشت و مڕێكی گه‌وره‌ی وروژاند له‌ شه‌قامی ئه‌و وڵاته‌دا، هه‌یانبوو سه‌ری سوورمابوو له‌ دوور خستنه‌وه‌ی یاریزان (میراندا و فلیپی لویس), هه‌یانبوو داوای خه‌ڵاتكردنی یاریزان (كۆتینهۆ)یان ده‌كرد له‌سه‌ر ئه‌و وه‌رزه‌ نایابه‌ی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوڵ پێشكه‌شی كرد.
 دوورنیه‌ سكۆلاری له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانانه‌ په‌شیمانی بكێشێت. یه‌كه‌میان وه‌لانانی (لۆكاس مورا), كه‌ خاوه‌نی كارامه‌یی و خێراییه‌كی له‌ راده‌به‌ده‌ره‌ و وای لێ ده‌كات هه‌میشه‌ ترسناك بێت له‌سه‌ر به‌رگریكانی تیپی دژبه‌ر, كه‌ هه‌میشه‌ ئه‌و یاریزانه‌ به‌رێك و پێكی یاریی ده‌كرد له‌ یانه‌ی پاریس سانجێرمان, ئه‌و تیپه‌ی ئه‌ركی گرتنی شوێنێكی بنه‌ره‌تی له‌ هێڵی ناوه‌راست نیمچه‌ ئه‌سته‌مه‌, به‌هۆی زۆری ئه‌ستێره‌كانی0 به‌ڵام بڕیاری دووه‌می بانگێشت كردنی (جۆ ئه‌لڤێس) له‌ جیاتی شوێنگرتنه‌وه‌ی (فرید گۆیدیس), كه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ هه‌ر چركه‌یه‌كدا توشی پێكان بێت و سه‌ركردایه‌تی هێرش بۆ هێرشبه‌ری یانه‌ی ئه‌تلیتیكۆ مینیرۆ به‌جێبهێڵێت و, دوورنیه‌ سوودی هه‌بێت وك جێگره‌وه‌یه‌ك, به‌ڵام ناتوانێت باری سه‌ركردایه‌تی هێرش هه‌ڵبگرێت له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، له‌وانه‌یه‌ باشتربوایه‌ سكۆلاری بانگهێشتی (پاتۆی) بكردایه‌, كه‌ واده‌رناكه‌وێت ژماره‌كانی (پاتۆ) باشتربێت له‌ ژماره‌كانی یاریزان (جۆ ئه‌لڤێس), به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێكانه‌ زۆره‌كانی نه‌بووایه‌ ئه‌وه‌ باشتری به‌ده‌ست ده‌هێنا له‌وه‌ی تا ئێستا به‌ده‌ستی هێناوه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی (جۆ ئه‌لڤێس), كه‌ ده‌ستی به‌رێگاكه‌ی كرد وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی لاو له‌ یانه‌ی سیسكا مۆسكۆ و مانچسته‌ر ستی, كه‌چی ئه‌و یاریزانه‌ خێرایی پاره‌ مێشكی تێكدا و گه‌رایه‌وه‌ تا رێگا پرش و بڵاوه‌كه‌ی كۆ بكاته‌وه‌ له‌ ئه‌تله‌تیكو مینیرۆ, به‌ جۆرێك بوونی رۆناڵدینهۆ یارمه‌تیدا له‌ گه‌راندنه‌وه‌ی ئاستی بۆ ڕٍیزی تیپی زه‌رد.

خاڵی لاوازی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ یه‌كه‌م به‌شداری كردنی یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی, له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كی وه‌ها گه‌وره‌دا. جگه‌ له‌ جامی كیشوه‌ره‌كان تیپه‌كه‌ ماوه‌ی سێ ساڵه‌ بوونی نه‌بووه‌ له‌ یارییه‌ فه‌رمییه‌كاندا و ئه‌مه‌ به‌ یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتی گه‌وره‌ داده‌نرێت بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ یاریزانه‌كان. خاڵێك پێویسته‌ له‌سه‌ر سكۆلاری زۆر به‌ وریایی هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا بكات به‌ تایبه‌تی پشتگوێ خستنی (كاكا و رۆناڵدینهۆ)و بانگهێشتی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ لاوه‌ی كرده‌وه‌ كه‌ یاریی جامی كیشوه‌ره‌كانیان برده‌وه‌, ئه‌ویش به‌ هیوای به‌ده‌ست هێنانی كه‌شێكی گه‌رم گوڕو گونجاو, كه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌و كه‌شه‌ بێت باڵی كێشابوو به‌سه‌ر پاڵه‌وانه‌كانی جامی جیهانی ساڵی (2002)دا, كه‌ نازناوی خێزانیان دابوو به‌سه‌ر خۆیاندا. سكۆلاری به‌وه‌ به‌ناوبانگه‌ به‌باشی ده‌روونی یاریزانه‌كان و ده‌رهێنانی باشترینیان هه‌ڵده‌سنگێنێت و جاكترینیان ئاماده‌ ده‌كات بۆ تیپه‌كه‌.




نیشانە کردن

زۆرترین خوێندراو