بۆچی ڤینگه‌ر باشترین ڕاهێنه‌ری جیهانه‌؟ (١)

به‌شی یه‌ك

چه‌ند هۆكارێك واده‌كات ئارسه‌ن ڤینگه‌ر ببێته‌ یه‌كێك له‌ باشترین ڕاهێنه‌ره‌كانی جیهان. ڤینگه‌ر باشترین ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌رسیناڵه‌و زۆرترین ده‌ستكه‌وتی به‌ده‌ست هێناوه‌. له‌ ڕاپرسیه‌كاندا له‌گه‌ڵ هانده‌رانی یانه‌ی ئه‌رسیناڵ توشی ڕه‌خنه‌گرتن بوو, كۆمه‌ڵێك داوایان لێكرد یانه‌كه‌ جێبهێڵت, به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ڕه‌خنانه‌ ڤینگه‌ر" به‌رده‌وام بوو توانی یانه‌كه‌ بكات به‌ یه‌كێك له‌ یانه‌ دیاره‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا. ئه‌و كه‌سێكی گونجاوه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌رسیناڵ, هه‌رچه‌نده‌ له‌م (5)ساڵه‌ی دوایدا یانه‌كه‌ له‌ بردنی نازناوه‌كان شكستی هێنا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ هانده‌ره‌كانی ئه‌رسیناڵ به‌خته‌وه‌رن كه‌ پیاوێكی وه‌ك ڤینگه‌ر ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆگرتووه‌. له‌ هه‌مانكاتدا پێوسته‌ هانده‌رانی یانه‌كه‌ ڕێز له‌ ماندوێتی ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ بگرن, به‌تایبه‌تی له‌م وه‌رزه‌دا كه‌ یانه‌كه‌ی شكستی كه‌مه‌.
 (9) هۆكار هه‌ن ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ی كردووه‌ به‌ باشترین ڕاهێنه‌ر له‌ جیهانده‌.

1.ڤینگه‌ر زۆر بڕیاری زیره‌كانه‌یدا له‌ كڕین و فرۆشتی یاریزانی نوێدا. ئه‌وكاتی گونجاو ده‌زانێت له‌ كڕێن و فرۆشتنی یاریزاناندا. (نیكۆلاس ئه‌نێلكا) باشترین نمونه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و یاریزانه‌ی پێشووی یانه‌ی پاریسان جێرمان كاتێك ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ هێنایه‌ یانه‌كه‌و دواتر به‌بڕی (22) ملیۆن دۆلار دای به‌ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدو به‌ پاره‌كه‌ی هه‌ردوو یاریزان (هێنری, پێرێزی) كڕی.

ئازادی به‌ یاریزانان ده‌به‌خشێت:
2.ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ ئازادیه‌كی زۆری به‌ یاریزانه‌كانی داوه‌ له‌ جموجۆڵكردن له‌ یاریگاكاندا. ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ یانه‌ی ئه‌رسیناڵی كرده‌ تیپێك زۆرترین تۆپ له‌لای خۆیان بهێڵنه‌وه‌و ڕایكێشن به‌لای خۆیانده‌. هێنان و بردنی تۆپ به‌خێرای و گرتنی تۆپ به‌ جوانترین شێوه‌ یه‌كێكه‌ له‌كاره‌ گرنگه‌كانی ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌، به‌ مه‌رجێك یاریزانه‌كان زیره‌كی و لێهاتوویان هه‌بێت. ئه‌و ئازادیه‌ وای له‌ یاریزانه‌كانی كردووه‌ چه‌ندین گۆڵی جوان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و ئازادی زۆرتر وه‌رگرن و شێوازی یانه‌كه‌ بگۆڕن.

په‌یوه‌ندی نوێ‌ له‌ گه‌ڵ یاریزانان:
3. وا ده‌رده‌كه‌وێت په‌یوه‌ندی ڤینگه‌ر وه‌ك باوك و مامۆستا بێت بۆ یاریزانه‌كانی, ئه‌وه‌بووه‌ هۆكاری په‌یوه‌ندیه‌كی توند له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان و نه‌مانی كێشه‌ له‌ نێوان یانه‌كه‌و یاریزانه‌كانی یانه‌كه‌. له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی ئارسن ڤینگه‌ر ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌رسیناڵ بووه‌ ته‌نها یه‌ك یاریده‌ده‌ری بووه‌ بۆكاتی یارییه‌كان و ئه‌وه‌ش بۆته‌ هۆكاری دروست كردنه‌وه‌ی بینای تیپه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌وه‌.

وردوبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر لێهاتووی: 
4.له‌ ماوه‌ی ڕاهێنه‌رایه‌تی ئه‌رسیناڵ ڤینگه‌ر كۆمه‌ڵێك یاریزانی لاوی جیهانی دیاری كرد, كه‌ دوای بوون به‌یه‌ك له‌ باشترینه‌كانی جیهان. دواتر ڤینگه‌ر كۆمه‌ڵێك یاریزانی كۆكرده‌وه‌و له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كردنی به‌یه‌كێك له‌ باشترین یاریزان و ئاستێره‌كانی جیهانی تۆپی پێ‌ له‌ كاتێكی كه‌مدا. دۆزینه‌وه‌ی كه‌سێك له‌ ته‌مه‌نی لاویدا كارێكی گرانه‌, به‌ڵام ڤینگه‌ر توانی كۆمه‌ڵێك له‌و یاریزانانه‌ له‌ وڵاتانی جیاو جیاواز كۆ بكاته‌وه‌ نموونه‌: وه‌ك یاریزان (سیسك فابریگاس) له‌ ته‌مه‌نی (16) ساڵیدا, كه‌ بووه‌ یه‌كێك له‌ باشترین یاریزانه‌كانی جیهان له‌ ناوه‌ندی یاریگادا.



نیشانە کردن

زۆرترین خوێندراو