هاوپەیمانى یان گرێبەستى مۆرینهۆ

خۆسیە مۆرینهۆ پاشای پلان و تەکتیک!، دوایى دوو گەشت بۆ ئیتاڵیا و ئیسپانیا گەڕایەوە بۆ یانە کۆنەکەى چێڵسى. پرسیارەکە ئەوەیە دەبێت موو" لەم وەرزەدا چى پێشکەشى یانە نوێکەى بکات، دوایى ئەوەى لە ئیسپانیا شکستى خواردوو دەیەوێت لە لەندەن ئەوەى دیکەى تەواو بکات؟. پورتوگالی (خۆسیە مۆرینهۆ) لە یەکەم یاریدا دوای گەڕانەوەى وەک سەرکردەى تیپی یانەى چێڵسى لە گەشتى ئاسایی تیپی لەندەنیدا لە هەڵبژاردەى ئەستێرەکانى سەنگافورەى بردەوە (1-0). ئەویش بە پلانێکى سادەو پێکهاتەیەکى سادەو هەندێ گۆڕانکاری لە ئاستى ناوەراستى یاریگادا.

لەگەڵ ئەوەدا هێشتا قورسە پێشبینیکردن بە ڕوانگەى تەکنیکى نوێی (ئیستیسنائی) لەگەڵ تیپەکەدا، لە میانەى ئەم راپۆرتەدا هەوڵدەدەم بە کورتى  دیارترین پلان و پێکهاتەکان بزانین کە لەوانەیە (خۆسیە مۆرینهۆ) پشتیان پێ ببەستێت لە وەرزى (2015،2014)دا، هەرچەندە ئەو تیپە یاریى یەکەمى خۆى لە خولى ئیگلیزى کرد و براوە بۆى دەرچوو، بەڵام یارییەکە زۆر گەورە و گرنگ نەبوو، چونکە یانەى بلوز هێشتا تاقیکردنەوەى گەورەترى ماوە، هەم لەڕووى دروستکردنى پێکهاتەى بنەڕەتى، هەم لە ڕووى وەستانەوە و هەستانەوە لە بەرامبەر دژە گەورەکانى.

سەبارەت بە یاریزانەکان و گرێبەستى یانەکە. ئەوە یانەى چێڵسى  گرێبەستى لەگەڵ یاریزان (دیگۆ کۆستاى)ى ئیسپانى کردووە و چاوەڕوان دەکرێت ئەو یاریزانە ڕۆڵێکى گەورەترى هەبێت لە تیپەکەدا، هەر وەکو گرێبەستی کردووە لەگەڵ هەریەکە لە (کورتوا)و (گواردرادۆى)ى کۆڵۆمبى. کارگێڕى یانەکە دەیانویست، یاخود  ئارەزویان هەبوو گرێبەست لەگەڵ یاریزانى دیارى ئینگلیزى (واین رۆنى) و (بروما) بکەن، جگە لە یاریزان (کیفن دى بروین)ى بەلجیکى. دیارە خەوبینینى یانەى بلوز" بۆ دەستەبەرکردنى (واین ڕۆنى) زۆر ئامانجى گەورەى یانەکەى لە پیشتەوەبوو، بەتایبەتى کە ئەو یاریزانە لە ئێستادا زۆرترین هاندەرى هەیەو تا ڕادەیەکیش لە یانەکەیدا وەکو پێویست نیە. 

سەبارەت بە پێکهاتەى بنەڕەتى یانەى چێڵسى، (مۆرینهۆ) بە پلانى (4، 3،2، 1)یاریى دەکات، وەک چۆن ئەو پلانەى بەکارهێنا لە هەردوو یانەى ئینتەرناسیۆنالى ئیتاڵى و ریاڵ مەدریدى ئیسپانى، ئەوەش بەدانانى (ماتیچ) لەپاڵ (رامێرز سانتۆس) لە بنکەى پانتایى ناوەراستى بەرگری. بۆ هێڵەکانى پێشەوە (موو) گرفتى کەمەو کارەکتەرى زۆرى لە بەردەستدایە بۆ ئەوەى سەرجەمیان لەکاتى پێویستەدا سوودیان لێببینێت. وەک یاریزانان  (کۆستا، درۆگبا، ئیدین هازارد، ئۆسکار)و ئەوانى دیکە. بۆ یاریزانى سەرى ڕمیش مۆرینهۆ" نەخشە ڕێگاکەى لەسەر هەردوو یاریزان (دیگۆ کۆستا، گواردرادۆ) دەبێت، وەک ئەوەى لە یاریى یەکەمى یانەکە لە خولى ئینگلیزى بینیمان، هەرچەندە کەم بوو بینینەکە. ڕاهێنەریش لە بوونى یاریزانێکى لە گۆڵ چووەوەى وەک (ئەندریە شۆرلە) بێزارەبوو دواجار  یاریزانێکى وەکو گواردرادۆى هێنا، کە سۆپەرێکى ترسناک و قەناسێکى بەهەڵپەیە بۆ  گۆڵپارێزەکانى دژ.

لەلایەکى دیکەوە لەوانەیە (مۆرینهۆ) پەنابەرێت بۆ بەدیهاتنى هاوپەیمانى لە نێوان هەندێ لە یاریزانەکان. یەک_ بۆ ئەوەى هەموویان وەک یەک سەیر بکات و یادەوەرییەکانى دوو وەرزى پێشووى لە گەڵ یانەى ڕیاڵ مەدرید بۆ دووبارە نەبێتەوە، کاتێک تیپەکەى بووبوو بەدووبەرەى جودا. دوو_ دەیەوێت بە دروستکردنى ئەو هاوپەیمانێتیە سەرجەم سێبەرەکانى یانەکە پڕبکاتەوە و هەموو والێبکات لەکاتى یارییەکاندا بەوپەڕى  بەرپرسیارێتییەوە یارمەتى بنکەکانى یەکدى بدەن. بە واتەیەکى کە، دروستکردنی پلانێکى گونجاو بۆ یاریزانەکان، یاریزانەکان دەگۆڕێت بەپێى نەخشەى یاریى کردنى خۆى و یانەکەى. لە پلانەکاندا (فابریگاس) لە پاڵ (ماتیچ) دەبێت بۆ بەدیهێنانى قوڵایەکى هێرشى گەورە لە ناوەراستى یاریگاکەدا، لەگەڵ بوونى توانای پشت بەستن بە ئاراستەکردنى دوور لە ناوەراستى یاریگاکەوە، یاخود پشت بە پلانێکى بەرگری لە ناوەراست و بەجێهشتنى رووبەرێکی ئازاد بۆ هەریەکە لە (ئازبیکوێلاتە) و (برانسلاڤ ئیڤانۆڤیچ) و (گاری کاهیل) بۆچوونە پێشەوەو لێدانى بەرگرى ڕکابەرەکانیان، کە ئەم سیانە خاوەنى کارامایەکى هێرشى نایابن بۆ یانەکە. لەباری سووربوونى (مۆرینهۆ) لەسەر گەڕانەوەى بۆ شێوازى کۆنى پلانەکەکانى، ئەوە پێویستى بە هێرشبەرێکى جیاکار هەیە، نمونەى: (دیدیە درۆگبا)، لە دوایدا ئارام گرتن بۆ موو" پێویستە لەسەر یاریزان (لویک ڕیمى)، یان پەنا بردن بۆ کرینی هێرشبەرێکى دیکەى پێگەیشتوو، کە تا ئێستا دیارنیە.

(مۆرینهۆ) پێش چەند رۆژێک لە لێدوانێکیدا وتى: هەل دەڕەخسێنیم بۆ یاریزانە لاوەکان، بۆ سەلماندنی خۆیان و هەروەها هەلیش بەجێ دەهێڵیم بۆ ئەستێرە دێرینەکان، کەواتا کێبرکێی نێوان یاریزانەکانە کە پێکهاتەى بنەرەتى گەرم دەکات و بەدیار دەکەوێت، کە کام یاریزان بە شایستەى لە یانەکە دەمێنێتەوە، نەک قەناعەتە ئاساییەکانى گەڕاوە لە ئیسپانیا.

نیشانە کردن

زۆرترین خوێندراو