ڕیاڵى بێ‌ ئەرزش و هێزدارێکی ڕووخاو

هەمیشە هەڵەى جێبەجێکردن، هەڵەى هونەریە:

ئێستا دەرکەوت داشکانی هێزی یانەی ڕیاڵ مەدرید کەم پەیوەندی بە یاریزانە پێکراوەکانی هەیە، لە کاتێکدا مۆدریج گەڕایەوە پاڵ کرۆز و ناشکرێت ئەمە بکەیتە تەرازوو. چاکترین ڕێگای کۆتایی ئەنشلۆتی لەم دۆخەدا گەڕانەوەیە بۆ یاریی (4،4،2) بۆ ئەوەی هەموو یاریزانەکان بە تایبەتی گاریس بێل بگەڕێتەوە کەش هەوای یاریی یانەکەی. هەموو یارییەکەی ئەمشەوی یانەی ڕیاڵ سەیربکەن نابینی یاریزانێکی ناوەند وەکو پێویست دابەشکردنی تۆپەکان وە ئەستۆی خۆی بگرێت، هەروەها سەیر لەوەدایە پێشتر لە پلانی (4،3،2،1)دا زۆرترین چوارگۆشەی گوشار بۆسەر تیپی دژو گەڕانەوە بۆ بەردەمی بەرگری تیپەکە بەدی دەکرا، بەڵام ئەمە بۆ تەنیا جارێک لە ئێستادا بەدی ناکرێت. با لەوە گەڕێن ئەو گۆڵانەی یانەکەی بەدەستی خست بە ئاشکرا پێمان دەڵێت جیاوازی زۆر لە ڕووخساری گۆڵەکاندا بەدی ناکرێت، بەڵکو هەموو بەیەک جۆرو ئاماژە بەدەست دەکەون، ئەوەش کاتێک کاریگەری دەبێت ئەو تیپە لەگەڵ یانەی گەورەتر یاریی بکات و چەکی پێویستی بۆگۆڵکردن نەبێت، هەروەها خاوی زۆر لە ئاڕاستە و گۆڕینەوەی تۆپەکان بەدی دەکرێت، ئەمەش بە ئاشکرا دەبێتە مایەی ئەوەی لە دەستدان و بچوکردنەوەی ڕووبەرو بەجێهێشتنی بۆشایی زۆر لە بەردەمی گۆڵپارێز.

ڕۆناڵدۆ بەرپرسە:

وەک چۆن لە یانەی بەرشەدا میسی بەرپرسی ڕێکخستنەوەی یاریی تیپەکەیەتی، هەروەها لە یانەکەی دیکەش مادێرا بەرپرسە و دەبێت ڕۆڵی تەواوی هەبێت لە ڕووماڵ و ڕێکخستنەوەی یاریی تیپەکەو گەڕانەوە، بۆ ئەوەی کاری لەسەر کراوە، نەک ئەو یاریزانەیش هاوشێوەی ئەوانی دیکە شێوازی یاریی خۆی بچوک بکاتەوەو هەمیشە لە چوارچێوەیەکی داخراودا بخولێتەوە. ئەو قسیە لەوە سەرچاوەى گرتووە دۆن خۆى بە شایەنى ڕابەرایەتى تیپەکەى دەزانێت، کەچى کەمترین ئینسیجام و هاوکارى لە نێوان ئەو بنزیما و بێڵ و چیچاریتۆى یەدەگدابوونى هەیە.

ئەى ئەنشلۆتى؟

کەس نکۆڵى لە زیرەکى و لێوەشاوەى ئەنشلۆتى ناکات، بەڵام یاریى تۆپى پێ هەمیشە پێویستى بە تازەگەرى و گۆڕانى بەردەوام هەیە. لە سەرەتاى وەرزى نوێوە تا ئێستا ئەو ڕاهێنەرە تەنیا بە (15) یاریزان یاریکردووە، جگە لەوەى تەنیا بۆجارێک بیرى لەوە نەکردۆتەوە بنزیما کە هێرشکارى سەرەکیە گۆڵناکات و جێگاکەیشى ناگۆڕێت. دواتر کاتێک دێتە سەر چیچاریتۆیش ئەو یاریزانە کێشەیەکى قوڵى لێکتێگەیشتن و ڕووبەرى یاریى لەگەڵ بێڵ و ڕۆناڵدۆدا هەیە. کەواتە چارەسەرکان کاتى دەوێت بۆ ئەوەى ئیدارەى یانەکە خۆیان دەستبخەن کاروبارى ڕاهێنەرەوە، بە تایبەتى ئەو تیپە لەم دۆخەدا یاریزانێکى بەهرەمەندى یەکلاکەرەوەى بۆ داپۆشینى سەنتەرى یاریى و یاریزانەکان نیە، کە بتوانێت لە هەموو چرکە ساتەکاندا بە بەردەوامى دروستکارو هەم ڕێکخەرەوەى پشتەوەى یاریى یانەکەبێت. ڕەنگە هەموو لەسەر ئەوەش کۆکبین ئەنشلۆتى هەڵەیکرد لە فرۆشتنى ئۆزیل و ئەلۆنسۆ، کە خاوەنى دوو عەقڵێتى بەرهەمهێنى یاریى بەردەوام و فکرەى تازەگەرى و گونجابوون لەگەڵ یاریزانە نوێیەکان. ناکرێت تۆ یاریزانێکى وەکو کرۆزت هەبێت هەمیشە وابەستەى بەردەمى بەرگرى بکەى، چونکە ئەو یاریزانە هەرگیز ناتوانێت لە هێڵە گەرمەکانى بەرگى یانەکەى بمێنێتەوە، بەڵکو ئەو لە هەڵبژاردەى ئەڵمانیاى و یانەى میونخیش ڕۆڵى ناوەندى هێرشکار و تۆپە یەکلاکەرەوەکانى دەبینى، بۆیە هەمیشە سەیرکەن ئەو یاریزانە زۆر درەنگ دەگاتەوە تۆپەکانى سەر بەرگرى تیپەکەى.



نیشانە کردن

زۆرترین خوێندراو